بابهت: سهیر و سهمهرهیهكی تری ژیانی ئهنیشتاین
سهیر و سهمهرهیهكی تری ژیانی ئهنیشتاین
[imgl]http://sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak- … 9602_n.jpg[/imgl]
ئهنیشتاین، بە ئۆتۆمۆبیل دەچووە ئەو زانکۆیانەى کە بۆ وتار و وانە وتنەوە، بانگێشتیان دەکرد و شۆفێرێکى هەبوو، کە هەمیشە لەگەڵی بوو. لە کاتى وتاردانى ئەنیشتاین، شۆفێرەکە، لەناو بیسەران و گوێگران دادەنیشت و هەموو وتەکانى ئەنیشتاینى لەبەر دەکرد.
رۆژێک ئەنیشتاین لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکەى و لە رێگەى چوون بە زانکۆیەک، کە یەکەمجار بوو، ئەویان بۆ وتاردان، بانگێشت کردبوو، بە شۆفێرەکەى وت، ئەمڕۆ زۆر ماندووم و هیچ تواناى وتاردان دە خۆمدا نابینم.
شۆفێریش پێشنیارى کرد، کە ئەو لە جیاتى ئەنیشتیاین، وتار پێشکەش بکات و زاناى گەورەى جیهانیش یەکسەر قبووڵى کرد.
لە زانکۆش کێشە نەبوو، چونکە کەسیان ئەنیشتاین یان لە نزیکەوە نەبینى بوو. بۆیەش نەیاندەناسى.
هەر لە رێگە، ئەنیشتاین و شۆفێر جێگوڕکێیان کردو کە گەییشتنە زانکۆ، ئەنیشتاینى ئەسڵى چووە ناو رێزى قوتابیان و شۆفێرى ئەنیشتاینیش دەستى بە پێشکەشکردنى وتارەکەى کرد.
لە کۆتایی، قوتابیان، کۆمەڵێک پرسیارى زۆر قورس و بە زەحمەتیان، ئاراستەى وتار خوێن کرد و شۆفێر کە بینیی ناتوانێت وڵامى پرسیارەکان بداتەوە، یەکسەر وتى:
ئەم پرسیارانە، زۆر ئاسانن و تەنانەت شۆفێرەکەى منیش دەتوانێت وڵامتان بداتەوە. بۆیەش ئاراستەى ئەوى بکەن.
ئەوجا ئەنیشتاین، لە ناو قوتابیان هەستایە سەرپێ و وڵامى هەموو پرسیارەکانى دایەوەو قوتابیەکانى تووشى واق وڕمان کرد.
ئامادهكردنی: مامۆستا صالح.