بابه‌ت: جیاوازى نێوان تاقیكردنه‌وه‌ى خودا و تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ...!
[center][size=24]
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : له كۆمه‌ڵێك په‌رتووكى قورسه كه پێویستى به توانا و تێكۆشانێكى زۆرى قوتابیه.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ته‌نها له په‌رتووكێكى ئاسانه ....كه قوڕئانى پیرۆزه.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : پرسیاره‌كانى نادیارن تا ساتى ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : پرسیاره‌كانى دیار و ئاشكرا و ڕوونن پێش تاقیكردنه‌وه :
خوات كێیه ؟
ئایننت چیه ؟
پێغه‌مبه‌رت كێیه ؟
گه‌نجیت چۆن به‌سه‌ر برد ؟
ته‌مه‌نت له‌چى سه‌رف كرد ؟
ئه‌و ماڵ و سامانه‌ت چۆن په‌یدا كرد وه له چیت سه‌رف كرد ؟
ئه‌و زانسته‌ى هه‌تبوو تا چه‌ند كارت پێكرد ؟
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : وه‌ڵامه‌كه‌ت پێ ناوترێت پێش تاقیكردنه‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : وەڵامهكهت پێ ده‌ووترێت پێش تاقیكردنه‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : ئه‌و مامۆستا ههڵبژێردراوانهى كه دانراون بۆ شیكردنه‌وه و گوتنه‌وه‌ى وانه‌كان هه‌ڵه و كه‌م و كورتى ده‌كه‌ن.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ئه‌و مامۆستا هه‌ڵبژێردراوانه ، له‌لایه‌ن خواى گه‌وره دانراون پاكن و بێ هه‌ڵه و كه‌م و كورتین.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : ماوه‌ى وهلاَمدانهوهى تاقیكردنه‌وه كه كورته و له چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕ ناكات.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ماوه‌ى وهلاَمدانهوهى تاقیكردنه‌وه كه زۆره و درێژه ده‌كێشێت بۆ ٧٠ ساڵ ، كه ته‌مه‌نى مرۆڤه.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : خولى دووه‌م ته‌نها یه‌ك جاره و ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن تیاییا زامن نیه.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : خولى دووه‌مى كراوه‌یه تا ساتى مردن ، ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن تیاییا زامنه به فه‌رمانى خوا.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : زۆرترین نمره‌ى ( ١٠٠).
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : زۆرترین نمره‌ى (٧٠٠)، زیاریش له‌مه ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره بیه‌وێ بۆى.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : ئه‌نجامه‌كه‌ى ته‌نها بۆ دونیایه.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ دونیا و دواڕۆژه.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : له‌بیر ده‌كرێت دواى ڕهتبوونى تاقیكردنه‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : له‌بیرناكرێت .....پارێزرا و ده‌نوسرێت له په‌رتووكێكى ڕوون.
تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ : خه‌ڵات و دیاریه‌كه‌ى له حوبر و وه‌ڕه‌قه پێكهاتووه.
تاقیكردنه‌وه‌ى خودا : خه‌ڵات و دیاریه‌كه‌ى به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌یه.
عه‌جیب بۆ ئه‌وانه‌ى له تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ ده‌رده‌چن و له تاقیكردنه‌وه‌ى خوایى ده‌كه‌ون
[/size]
[/center]SARCHAWA BAXCHA
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm