بابهت: به زۆربڵێی ناویان چووه كتێبی"گێنس"ـهوه
دوو هاووڵاتی لیتوانی، توانییان درێژترین ماوە بە مۆبایل قسە بكەن و
ناوی خۆیان لە پەرتووكی پێوانییەكانی گێنس دا تۆمار بكەن.
ئەو قسەكردنە بە مۆبایل، ماوەی 54 سهعات و 5 خوولهكی خایاند و
لە رێگای ئۆپراتۆری مۆبایلی وڵاتی لیتوانی tele2ـ ئەنجامدرا و خەڵاتێك بە بڕی 15 هەزار "لیتاسی "
پێشكەش بەو ژن ومێردە زۆر بڵێیە درا.
شایانی ئاماژە پێدانە، پێش ئێستا، درێژترین ماوەی قسەكردن بە
تەلەفۆن لە لایەن دوو هاووڵاتی سویسراییەوە بووە و
ماوەكەیشی 43 سهعات و 55 چڕكەی خایاندبوو و لە پەرتووكی پێوانییەكانی گێنس دا تۆمار كرا بوو.
هەر چەندە ئەو ژن و مێردە لیتوانییە بە نیاز بوون
درێژە بە قسەكردنەكانیان بە مۆبایل لەگەڵ یەكتر دا بدەن،
بەلام پزیشكانی چاودێری لە سەر ئەو قسەكردنانە، بە هۆی نیگەرانبوون بۆ باری تەندروستیان،
رێگەیان نەدا كە بەردەوام بن لە درێژە پێدانی قسەكردنیان بە مۆبایل.
دواتر لە رێورەسمێكدا، ناوی ئەو ژن و مێردە لە پەرتووكی پێوانییەكانی گێنس دا تۆمار كرا.
سایتی ههولێر