بابه‌ت: پێشنیارێكی زۆر گرنگ بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران .!!
[size=18]سڵاو ئازیزان ................
داوا له ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌كه‌م له كاتی نووسینی وه‌ڵام بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تن به ( دابه‌زاندنی پڕۆگرامه‌كان ) له به‌شی ( كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ) ئه‌گه‌ر وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م په‌یامانه نووسی زۆر به ووردی سه‌یری پڕۆگرامه‌كان بكه‌ن له كاتی دابه‌زاندن ، چونكه زۆربه‌ی جار ئه‌ندامی نوێ هه‌یه خۆی تۆمار ده‌كات و هه‌ندێك بابه‌ت تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر داده‌نێت و هه‌موو پڕۆگرامه‌كان ( كیلۆجهر ) یان له‌گه‌ڵ دایه جا ئه‌م كیلۆجهرهش ده‌رناكه‌وێت ته‌نها به یه‌ك مه‌رج نه‌بێت ئه‌ویش ( Port ) ــهكانی كۆمپیوته‌رت كرابێته‌وه پاشان له شێوه‌ی ( Trojan ) ده‌رده‌كه‌وێت تۆ وا ده‌زانی ڤایرۆسه " به‌ڵام ئه‌مه كیلۆجهره هه‌ر چه‌ند پاسوۆردی ناو ( كوكیسهكان )ـت هه‌بێت هه‌مووی ده‌بات " له‌م كاته‌دا هاك ده‌كرێیت .
جا لێره كه تۆ سه‌یری ناكه‌ی و ده‌ست خۆشی ده‌كه‌ی ئه‌ندامان واده‌زانن تاقیت كردۆته‌و و كێشه‌ی نیه ، بۆیه ئه‌گه‌ر تاقیتان نه‌كرده‌وه " ده‌ست خۆشی " مه‌كه‌ن .
تێبینی : چه‌ند جارێك بابه‌تی له‌م شێوه‌یه دانراوه و به دڵنیایه‌وه مه‌به‌ستیان له هاك كردنی ئه‌ندامان بووه .
له‌گه‌ڵ ڕیزمدا ...
[/size]