بابه‌ت: ژيانى(( حةزرةتى مةحوى ))
هه‌موو سه‌رچاوه‌كان له رووی ره‌چه‌ڵه‌كه‌وه ته‌نیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌حوی ناوی: محه‌ممه‌د كوڕی مه‌لا وه‌سمانی باڵخییه و له‌وه زیاتر باسی پشتهكانیتری ناكرێ.
ناوی مه‌حوی به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه: محه‌ممه‌د كوڕی مه‌لا وه‌سمانی باڵخییه و نه‌وه‌ی شێخ ره‌شی زانای به‌ناوبانگه و هه‌ندێكیش ده‌ڵین: محه‌ممه‌د كوڕی شێخ وه‌سمانی باڵخییه .. مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسیش ئاوا ناویدێنێ: مه‌لا محه‌ممه‌د كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخی له نه‌وه‌ی پیر و زانای ناودار (شێخ ره‌ش). مامۆستا له كتێبی بنه‌ماڵه‌ی زانیاراندا به‌وه ده‌كات كه مه‌لا عوسمان پاشمه‌رگ بووه و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی باوكی ناویانناوه عوسمان.. مه‌لا عوسمانی باوكی مه‌حوی به مه‌لا عوسمانی بچووك ناسراوه و كوڕی مه‌لا عوسمانی گه‌وره‌ی باڵخییه.. هه‌موو سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌حوی له شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
له‌باره‌ی ساڵی له‌دایكبوونیه‌وه بیروڕای جیاواز ده‌رده‌كه‌وێ و زۆربه‌ی نووسه‌رانیش ئاماژه به‌وه ناكه‌ن كه زانیارییه‌كانیان له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه په‌یداكردووه.. مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس له كتێبی (دیوانی مه‌حوی)دا ئاماژه به هێنانه‌وه‌ی زانیاری له مێژوونووس محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ ده‌كات كه ده‌ڵێ ساڵی 1252ی كۆچی كه ده‌كاته 1836-1837 له‌دایكبووه.. كاكه‌ی فه‌لاحیش ده‌ڵێ له ساڵی 1247ی كۆچی كه ده‌كاته 1831-1832 له‌دایكبووه.. مامۆستا عه‌لادین سه‌جادیش ده‌ڵێ ساڵی 1246ی كۆچی كه ده‌كاته1830-1831 له‌دایكبووه.. د. مارف خه‌زنه‌دار ده‌نووسێ ساڵی 1831ی زایینی له‌دایكبووه.. سدیق بۆره‌كه‌ییش ده‌نووسێ ساڵی 1245ی كۆچی كه ده‌كاته 1829-1830ی زایینی.. هه‌رچی نووسهرانیتریش هه‌یه كه له‌باره‌ی ساڵی له‌دایكبوونیه‌وه وتوویانه هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دایه و شتیتریان نه‌وتووه..ئه‌وه‌ی ده‌زانرێ مێژوونووس محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ و مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی یه‌كه‌مین كه‌سه‌كانن كه مێژووی ژیانی ئه‌و شاعیر و كه‌سایه‌تییه كوردانه‌یان نووسیوه‌ته‌وه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی چنگیانكهوتووه.
مه‌حوی له ئامێزی خێزانێكی مهلازادهدا په‌یدابووه و سه‌ره‌تای ژیانی له حوجره‌دا لای باوكی خوێندوویه‌تی و بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ده‌چێته شاره‌كانی سنه و مهاباد و 3 ساڵ لای مه‌لا عه‌بدوڵڵای پیره‌باب خوێندوویه‌تی و ده‌چێته شنۆش و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی و دواتر چووه‌ته به‌غداد و لای مفتی زه‌هاوی له به‌غداد خوێندن ته‌واوده‌كات و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ و ساڵی 1859ی زایینی له مزگه‌وتی ئیمامی ئه‌عزه‌م له به‌غداد ده‌بێته مامۆستای وانه‌بێژ.. ساڵی 1862ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی و ده‌بێته ئه‌ندامی دادگا تا ساڵی 1868ی زایینی به‌رده‌وامده‌بێ و ئیتر وازده‌هێنێ.. مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ له كتێبی (مفتی زه‌هاوی)دا باسی مه‌حوی ده‌كات كه ساڵی 1291ی كۆچی كه ده‌كاته ساڵی 1874-1875ی زایینی له‌گه‌ڵ چه‌ند مهلایهكیتردا بۆ به‌غداد دوورده‌خرێنه‌وه، به روونی باسی ئه‌وه ناكات به‌چ هۆیه‌كه‌وه دوورده‌خرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ ئاماژه هه‌یه گوایه هه‌سته ئایینییه‌كه‌ی وایلێكردبێ به‌گژ دیارده بۆگه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بچێته‌وه و هه‌ندێكجاریش خۆی له‌قه‌ره‌ی ناڕه‌زایی له سیستمی حوكمداریش بدات كه له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌مه وایكردبێ رۆژێك له رۆژان ره‌هه‌نده‌ی به‌غداد بكرێ.. ساڵی 1883ی زایینی ده‌چێته حه‌ج و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌كات و له‌وێ چاوی به سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ده‌كه‌وێ‌و سوڵتانیش كه‌سێتی ئه‌وی ده‌چێته دڵه‌وه و رێزی زۆری لێده‌گرێ و خه‌ڵاتی ده‌كات و بڕیاری دروستكردنی خانه‌قایه‌كی له سلێمانی بۆ ده‌دات و له‌دواتردا مه‌حوی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی سوڵتان عه‌بدولحه‌میده‌وه به‌سه‌ر گه‌لی یۆنان‌دا شیعرێكی بۆ هه‌ڵبه‌ستووه كه تیایدا هاتووه:
فه‌تح و زه‌فه‌ر به ناوی كێ بێ؟ خه‌لیفه‌ی ئیسلام
(عه‌بدولحه‌مید)ی غازی، سوڵتانی روبعی مهسكون
ئیتر تا دواساته‌كانی ته‌مه‌نی له خانهقاكهیدا خۆی به ده‌رزوتنه‌وه به فه‌قێكانی خه‌ریكده‌كات تا رۆژی له‌دنیاده‌رچوونی.
له‌باره‌ی ساڵی مردنهكهیشی بیروڕای جیاواز هه‌یه و هه‌ركه‌سه ساڵێك دیاریده‌كات: مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی ساڵی 1904ی زایینی و د. مارف خه‌زنه‌دار ساڵی 1906ی زایینی و سدیق بۆره‌كه‌یی ساڵی 1324ی كۆچی و مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسیش هه‌ر ساڵی 1324ی كۆچی بۆ له‌دنیاده‌رچوونی داده‌نێ و له كتێبی بنه‌ماڵه‌ی زانیارانیشدا ده‌ڵێ ساڵی 1904ی زایینی له جیهان ده‌رده‌چێت.. بێخودی شاعیریش به دێڕه شیعرێكی فارسی باسی ساڵی مردنه‌كه‌ی ده‌كات كه ده‌ڵێ:
چو بشنید (بیخود) وفات سلف
بتاریخ گفتا: "عمر ما شد خلف"
ئه‌م "عمر ما شد خلف" به‌پێی پیتی ئه‌بجه‌دی ده‌كاته: 1324ی كۆچی.
مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی وهسپێكی كه‌سێتی مه‌حوی ده‌كات كه: پیاوێكی باڵابه‌رز و كه‌ڵه‌گه‌ت، سووروسپی و چاوگه‌وره و ریشێكی درێژی پێوه‌بوو.. به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ قسه‌یكردووه، مێزه‌ری سپی كوردانه‌ی له‌سه‌رناوه و كه‌واوسه‌ڵته و جوببه‌ی له‌به‌ركردووه.
دیاره هه‌لومه‌رجی ژیانی خێزانی وای له مه‌حوی كرد ئه‌ویش له ئاستانه‌ی سۆفیگه‌ریدا خۆی ببینێته‌وه و ببێته شاعیر، شاعیرێكی سۆفیگه‌ری.. چونكه باوكی سۆفی و خه‌لیفه‌ی شێخی سیراجه‌دینی ته‌وێڵه بووه كه ئه‌ویش خه‌لیفه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زووری بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رێتی له‌سه‌ر مه‌حوی دروستده‌كات و ئه‌ویش هه‌مان رێچكه‌ی سۆفیگه‌رێتی ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌بێته سۆفی و خه‌لیفه‌ی شێخی به‌هادین.. هه‌رچه‌نده باسی ئه‌وه ده‌كرێ كه مه‌حوی له سه‌ره‌تای ژیانیدا كه‌سێك بووه زۆرتر حه‌زی له گۆشهگیریكردووه، به‌ڵام ئه‌مه وای لێنهكردووهكه سۆفییه‌كی دووره‌په‌رێز و بێئاگابێ له دنیای ده‌وروبه‌ر به‌ڵكو له ئاستێكی باڵادا په‌یوه‌ندی به سوڵتان عه‌بدولحه‌میده‌وه ده‌كات.
وه‌نه‌بێ له‌ناو كورددا پێش مه‌حوی شیعری سۆفیگه‌ری نه‌بووبێ، به‌ڵكو شاعیرانی وه‌كو: بابا تاهیری هه‌مه‌دانی و مه‌لا په‌رێشان و مه‌لای جزیری و سه‌ید ساڵحی نیعمه‌توڵڵاهی، له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی سۆفیگه‌ری شیعریان نووسیوه و خۆشیان سۆفی بوون، به‌ڵام مه‌حوی له هه‌موویان زۆرتر له‌و بواره‌دا قووڵبووه‌ته‌وه و كاته‌كانی خۆی بۆ ته‌رخانكردووه و بگره رێچكه‌یه‌كی له‌م بواره‌دا دروستكردووه.
مه‌حوی له نه‌وه‌ی دووه‌می قوتابخانه‌ی نالییه و یه‌كێكه له چڵهپۆپهكانی شیعری كلاسیكی كوردی كه شیعره‌كانی به زمانی كوردی پاراو داناوه..ورده‌كاری زۆری كردووه، ئه‌مه‌ش قووڵییه‌كی فه‌لسه‌فی به شیعره‌كانی به‌خشیوه..له‌مه‌شه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه هه‌رچه‌نده زمانی شیعری مه‌حوی قورسه و تێگه‌یشتنی گرانه، به‌ڵام ده‌ربڕینێكی پاراو و ره‌وانی هه‌یه.مه‌حوی زۆرترین به‌حره عهروزییهكانی كێشی عه‌ره‌بی به‌كارهێناوه، له رووی قافیهشهوهههموو ده‌نگه‌كانی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی به‌كارهێناوه، له رووی ره‌وانبێژییه‌وه شاعیرێكی شاره‌زا و وه‌ستایه.. زۆر بایه‌خی به تێهه‌ڵكێش وه‌رگرتن له قورئانه‌وه داوه.. وشه و رسته‌ی عه‌ره‌بی زۆر كه‌وتووه‌ته ناو شیعره‌كانیه‌وه.
هه‌ر وه‌كو وترا مه‌حوی شاعیرێكی سۆفی بووه له بواری سۆفیگه‌ری و خواپه‌رستیدا رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی گرتووه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شیعره‌كانی ئایینییه‌و له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بووه كه تیایدا ته‌ریقه‌تی بۆ شه‌ریعه‌ت به‌كارهێناوه، هه‌روه‌كو نهقشبهندییهت بۆ خۆی رێبازێكی یاخیگه‌رانه‌ی سۆفیزمییه، مهحویشسۆفییهكی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو سۆفییه‌كی یاخیبووه، بۆیهشیعری دژه سۆفیزمیشی زۆره كه پڕه له تانووتدان له شێخ و سۆفی و زاهید و واعیز و ده‌روێشه درۆزنه‌كان ره‌خنه‌ی لێ‌گرتوون كه به‌ناوی ئایینه‌وه یارییان به ئاوه‌زی خه‌ڵكیی كردووه.. له‌هه‌مانكاتدا غه‌زه‌ل و شیعری وه‌سف و چوارین و تاكیشی هه‌یه.
مه‌حوی هه‌ر سێ زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی به باشی زانیوه و هه‌روه‌كو باویشه هه‌موو شاعیرانی كلاسیكی كورد به‌و زمانانه‌ی زانیویانه شیعریان نووسیوه.. هه‌ر بۆیه‌شه ئاساییه شاعیرانی عه‌ره‌ب و فارس كاریگهرێتییان له‌سه‌ر مه‌حوی دانابێ نه‌ك له رووی رووخساره‌وه به‌ڵكو له رووی ناوه‌ڕۆكی شیعریشه‌وه.. به‌تایبه‌تی كه مه‌حوی شاعرێكی سۆفی بووه كاریگه‌رێتی حافیز و سه‌عدی و مه‌ولانای رۆمی و شهبووستهری فارسی له‌سه‌ره، هه‌روه‌كو كاریگه‌رێتی ئیبن عه‌ره‌بی و مه‌نسوری حه‌للاج و زهننونی میسری و ئیبن فاریز و رابیعه‌ی عه‌ده‌وی له‌سه‌ره.. جگه‌له كاریگه‌رێتی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زووری كه مه‌حوی له‌سه‌ر رێوڕچه و رێبازه‌كه‌ی ئه‌و بووه.
به‌لای هه‌ندێكه‌وه مه‌حوی شاعیری سۆفیزم نه‌بووه و ئه‌و شیعرانه‌ی وه‌كو دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكه خراپه‌كه وتووه و نموونه‌ی له تێكۆشانی مه‌نسوری حه‌للاج و سۆفییهكانیتر هێناوه‌ته‌وه.. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه نه‌فیكردنی مه‌حوییه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مهلایتری شاری سلێمانی بۆ شاری به‌غداد.. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ههندێكیتر وای بۆ ده‌چن مه‌حوی هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی نه‌بووه و چه‌ندین رووداوی سیاسی روویداوه مه‌حوی هیچی له‌باره‌یه‌وه نه‌وتووه، بگره سه‌ردانی ده‌رباری عوسمانی كردووه و رێزی لێگیراوه و خه‌ڵاتیش كراوه.. ئه‌مه‌ش مڕومشتی كوردایهتیهتیكردنی مه‌حوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك ده‌ڵێن كوردایهتیكردووه و هه‌ندێك به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن به‌لای ئه‌وه‌دا نه‌چووه و ته‌نیا خواپهرستیكردووه.. هه‌ندێك ده‌ڵێن مادام شیعری به كوردی نووسیوه و له شیعر نووسیندا خۆی نه‌خستووه‌ته خانه‌ی زمانی خهڵكیترهوه ئه‌وه كوردایه‌تییه.. دیسانه‌وه مادام شیعری خواپه‌رستی و سۆفیگه‌ری به كوردی نووسیوه ئه‌وه كوردایه‌تییه به واتا سیاسییه بهرتهسكهكه نا، به‌ڵكو به واتای خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وایه‌تی:
بنووسه، پیری دڵم ئهمریكرد، ئیتاعهمكرد
له ئیبتیداوه كه به‌یتی موناسیبی دیوان
گهدایهكی وه‌كو مه‌حوی، قه‌له‌نده‌رێكی كورد
میسالی پادشه‌هی فورسه ساحیبی دیوان
مه‌حوی هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌بووبێ یان نه، كوردایهتیكردبێ یان نه، شاعیرێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده و له باڵایی كه‌سێتی ئه‌و كه‌مناكاته‌وه و مایه‌ی شانازیشه بۆ كورد و مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به شیعره‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
یه‌كه‌مجار دیوانی مه‌حوی ساڵی 1922 له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی كه‌مال باپیر ئاغاوه له‌چاپدراوه و دواتر مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و كوڕه‌كانی دیوانه‌كه‌یان به لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌وه ساڵی 1984 بڵاوكرده‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه و ده‌كرێ چ وه‌كو كتێب و چ وه‌كو وتار له گۆڤاره‌كاندا و بگره دیداریشی بۆ كراوه، به‌ڵام هێشتا مافی ته‌واوی نه‌دراوه‌تێ و پێویستده‌كات له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ئه‌ده‌ب و سۆفیگه‌ری زۆرتر كاری له‌سه‌ر بكرێ تاكو زۆر گرێوگۆڵ و مه‌به‌ستی نادیار پهییپێببرێت و روونبكرێته‌وه.
وةركيراوة
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]