بابه‌ت: لاپه‌ڕه‌یه‌ک له ڕابردوو
[size=20]لاپه‌ڕه‌یه‌ک له ڕابردوو
لای من چیرۆکی ئه‌وینمان،
کۆتایی هات،
ئیدی مه‌حاڵه بێمه‌وه،
سایه‌ی باڵات،
جاران هه‌موو ژینی من بووی
له‌سه‌ر ته‌ختی کۆشکی دڵم،
تاقه ژن بووی،
به‌ڵام ئێستا
ڕووپه‌لێکی له ڕابردووم،
په‌شیمانم له‌و ڕۆژانه‌ی،
شه‌یدات بووبووم.
*
جاران ئه‌وی
شیعرێکی منی دیتبا
ده‌یزانی بۆ تۆم گوتووه،
دنیا پێی زانیبوو من، تۆم،
خۆش ویستووه،
به‌ڵام ئێستا،
په‌شیمانم له‌و مێژووه.
*
جاران ده‌مگوت،
باخێ نییه،
بۆنی گوڵی
خۆشتر بێ له بۆنی قژت،
شاخێ نییه
به‌فری لوتکه‌ی سپی‌تر بێ،
له په‌ڕه‌ی دڵی پاکژت،
جاران ده‌مخواست
ئه‌ڵقه‌یه‌کی ئه‌نگوستت بم،
به‌ڵام ئێستا
نه ده‌مه‌وێ بتبینم و
نه ده‌خوازم گوێبیستت بم.
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
3/7/2012
[/size][/center]