بابهت: نا ئارامییەكانی رۆحێك.
[size=18]خودا خۆت دەزانی زامی دڵم چەندە گرانە!
چەندە كەمەر شكێنە
چەندە بە ئازارە
خەڵك دەلێن:دڵم تەنگە,توندە
بەندە دەڵێت:رۆحم نائارامە
پەشۆكاوە
وێرانەیە
تەنیا ماوە
بۆیە خودا
من هاوار دەكەم (رۆحم نائارامە!)
بەڵام باسی نائارامی و دەردە دڵ و رۆحم تەنها لەگەڵ تۆ دەكەم
چارەسەریش تەنها لەتۆ داوادەكەم
بۆیە ئەوان چەندە داوا بكەن
تەنها تۆ دەناسم ئەی خودا
هەڵوێست عبدالله زادە
دەربڕینەكانی رۆح[/size]