بابهت: من هەر خۆمم و تۆش هەر خۆتی ئەی خودا!
[size=19]من هەر خۆمم و تۆش هەر خۆتی ئەی خودا
من هەر گوناه دەكەم و تۆش هەر سەتتاری
نوقمی هەڵەو پڕبووی تاوانم ئەتۆش هێشتا رەحمانی
خودا من هەمیشە سەرەڕۆو تۆش هەمیشە بەزەیی
نازانم بۆ لەمنەوە هەر گوناهی دووبارەو لەتۆوەش غەففاری
وەیل لەمن خوا,لەخۆشم دوورم نەك لەتۆ,هێشتا بۆمن رەقیبی
گەر تۆم نەبی ئیلاهی,دەبێ چی بم؟دەبێت چۆن بم؟بەپەشۆكاوی
دڵم خورپەیەتی,رۆح بەگلەیی سكاڵات لا دەكات بەداماوی
خودا من هەر بەندەیەكی ناشیرن و تۆش هەر دەبەخشی جوانی
من دەرچوو لە بەندایەتی و تۆش هەر میهرەبانی
لە من ئەزعەف ئیمان و لەتۆش بەخشندەیی و بەرزی
ئیلاه
من تامەزرۆی لیقاتم بێ عەمەل و دۆش داماوم
لەجیاتی باران تەنها دەچۆڕێ لێم ئەشكی چاوم
خودا
ویستم زۆرن و كردار سفڕ
ئەنجامەكەی هیچ ناكات جگەلە هیچ ئەی خودا
لە ئەووەل هەتا ئاخیر هەر بوویت و دەبیت
تۆبڵێی ڕۆژێك بێت و بڵێن"هەستە بەروە بەهەشت دەچیت"؟
خودا من هەر خۆمم و تۆش هەر خۆتی
من سەرشۆڕی گوناه و تۆش خودای ئەعلا
من زەلیل و بێ توێشوو,تۆش بەرەكەت و رەززاق
دەسا خوا,تەنیام مەهێڵە لەم تەنیایی و تەمە
ئەوەی هیوامە تۆم هەیە,ئەوەش تاكە شتێكی تەواوە كەهەمە
دەرم بكە لەو هەموو ناخۆشی و پەرێشانی و خەمە
خودا,تكا لەمن و “كن فیكون”ێك لەتۆوە بێت بەسمە
رزگارم بكە,خودا
هەڵوێست عبدالله زادە
دەربرینەكانی رۆح[/size]