بابه‌ت: منداڵێکی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ له زانکۆ ده‌خوێنێت
خه‌ندان-
له ولایه‌تی کالیفۆرنیای ئه‌مریکا منداڵێکی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به ناوی (تانیشق)
به هۆی ئه‌و زیره‌کییه سهرسوڕهێنهرهیهوه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه،
باوکی ئه‌و مناڵه ناوی ئیبراهیمه‌و ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازییه و دایکی پزیشکی ڤێتێرنه‌رییه.
له‌کاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئه‌م منداڵه له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا
توانیویه‌تی له ژماره 1یه‌که‌وه تا 100 بژمێریت،هه‌ره‌ها له ته‌مه‌نی چوار ساڵی و نیودا
له تاقیکردنه‌وه‌ی ستانده‌ردی زیره‌کیدا توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتن به ڕێژه‌ی له%99 به‌ده‌ست بهێنێت
،هه‌روه‌ها له تاقیکردنه‌وه‌ی( IQ) دا که تاقیکردنه‌وه‌یه‌که
بۆ دیاریکردنی زیره‌کی ئه‌م مناڵه توانیویه‌تی 148 خاڵ کۆ بکاته‌وه
که به‌م ژماره‌یه‌ش له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئاستی که‌مێک له بلیمه‌ت که‌م تره‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه
له ساڵانی داهاتوودا ببێت به بلیمه‌ت.
هه‌ر له ته‌مه‌نی چوار ساڵ و نیودا له یانه‌ی زیره‌که سه‌روو ئاساییه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه وله ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا
له زانکۆی ئه‌مێریکان ڕیڤه‌ر له ولایه‌تی کالیفۆرنیا وه‌کو خوێندکار وه‌رگیراوه‌و بووه‌ته بچوکترین خوێندکاری ئه‌و زانکۆیه،
پرۆفیسۆر ستیفن ستێرلینگ (تانیشق)ی به سه‌رکه‌وتوترین خوێندکاری زانکۆکه
ناوبرد‌و وتی هه‌موو خوێندکاره‌کانی تر تانیشقیان خۆش ده‌وێت و ڕێزی لێ ده‌گرن.