بابه‌ت: كات
بابه‌تێکی گرنگ که که به‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌دا تێده‌په‌رێت بێ ئه‌وه‌ی که هه‌ستی پێ بکه‌ین.....
ژیانی هه‌ر یه‌کێک له ئێمه پێک هاتوه له چه‌ند ساڵێک وه هه‌ر ساڵێکیش پێک دێت له چه‌ند مانگ و رۆژێک وه هه‌ر رۆژێکیش له چه‌ند کات ژمێرێک و وه هه‌ر کاتژمێرێکیش له چه‌ند خوله‌ک و چرکه‌یه‌ک پێک دیت هه‌ر چرکه‌یه‌کیش که تێ ئه‌په‌رێت به سه‌رماندا له مردنمان نزیک ئه‌کاته‌وه ئێمه له‌وانه‌یه رۆژانه چه‌ندین کاتژمیر له ته‌مه‌نمان به فیرۆ بروات به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌ی له سه‌فه‌رداین یان له کاتی چاوه‌روانکردنی پزیشک یان هه‌ر کارێکی که که چه‌ند کاتژمێرێک له ته‌مه‌نمان ده‌روات به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ین ئه‌م کاتانه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستمایه‌ی مرۆڤ که بتوانێت به کاری بهێنێت بۆ ده‌سکه‌وتنی گه‌وره‌ترین قازانج بۆ پاشه‌ڕۆژ ئه‌ویش به پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاتانه به زیکرو یادی خوای گه‌وره و بیرکردنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار یان هه‌ر کارێکی که که سودی هه‌بێت بۆ پاشهرۆژ چونکه مرۆڤ له رۆژی دوایدا پرسیاری هه‌ر چرکه‌یه‌کی لێ ده‌کرێت که له چیدا به‌سه‌ری بردوه له‌و کاتانه‌دا مرۆڤ ئاوات ئه‌خوازێت که چرکه‌یه‌کی به‌سه‌ردا تێنهپهریایه که ( لا آله ألا الله) یه‌کی تیا بکردایه ئێمه تا ئه فرسه‌ته له‌ده‌ستماندا ماوه با کاته‌کانمان پر بکه‌ینه‌وه به زیکرو یادی خوای په‌روه‌ردگار یان هار کارێکی که که بێته هۆی سود پهگهیاندنمان له رۆژی دوایدا نه‌ک کاته‌کانمان بروات له شتی بێ سودا نه‌ک هه‌ر بێ سود به‌ڵکو به‌ره‌و چاره‌نوسێکی ره‌شمان به‌رێت ، با زیکرو یادی په‌روه‌ردگار هه‌میشه وێردی سه‌ر زمانمان بێت و ته‌مه‌نمانی پێ به‌ره‌که‌ت دار بکه‌یین وبه‌ڵکو خوای گه‌وره بیکاته رۆشنکه‌ره‌وه‌ی پاشه‌رۆژمان و لێخۆشبونی تاوانه‌کانمان .
لة ف.ب وةركيراوة
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]