بابهت: هەولێر رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە و بە 4 خاڵ دەبێتە پاڵەوانی خولی
[size=19](ئاكانیوز)- ئەمڕۆ پێنجشەم یانەی هەولێر سات 17:00 بەكاتی ناوەخۆ لە چوارچێوەی یارییە دواخراوەكانی لە خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانى عێراق رووبەڕووی یانەى نەجەف دەبێتەوە و لە كۆی ئەو 7 یارییەی كە ماوەیەتی تەنیا بە 4 خاڵە دەبێتە پاڵەوانی ئەمساڵ.
ئەم یارییە یەكێكە لە یارییە دواخراوەكانی یانەی هەولێر لە گەڕی 4ی قۆناغی دووەم كە بڕیاری بوو لە كۆتای نیسان/ئەپرێلی رابردوو بێتە ئەنجامدان، ئەگەر یانەی هەولێر لەو یارییەدا سەركەوتن بەدەست بێنێ پێویستی بەتەنیا خاڵێك دەبێ بۆ ئەوەی بەڕەسمی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق.
رێبین رەمزی لە راگەیاندنی یانەى هەولێر بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئەم یارییە بۆ یانەی هەولێر گرینگی تایبەتی هەیە، چونكە بە بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكە پێگەمان لە پێشەنگی ریزبەندی خولی بژاردە قایمتر دەبێ و بەجیاوازی خاڵ لەناو كێبەركێی یانەكان دوور دەكەوینەوە.
زیاتر گوتی، لەو یارییەدا كە لە یاریگەی یانەی نەجەف دێتە ئەنجامدان، 2 یاریكەری سەرەكیمان ئەوانیش مەهدی كەریم و لوئەی سەڵاح بەهۆى ئەنگاوتنەوە یاری ناكەن، بەڵام بڕوای تەواومان بەیاریكەرانی تری یانەكە هەیە و دەتوانن سەركەوتن پێشكێش بەهاندەرانی یانەی هەولێر بكەن.
یارییەكە بەناوبژیوانی فەلاح عەبد و یاریدەرانی عەلی زێدان و رەعد موسا و عەلی عەباس بەڕێوە دەچێ.
لاى خۆیەوە سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێز و كاپتنی یانەى هەولێر بۆ (ئاكانیوز) گوتی، بە گرینگییەوە لە یارییەكەی ئەمڕۆ دەڕوانین و دەستەی كارگێڕیی و راهێنەر سووڕن لەسەر بردنەوە و پلانێكی تایبەتیان بۆ یارییەكە داڕشتووە.
ئەمڕۆ هەر لە چوارچێوەی یارییە دواخراوەكانی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق 3 یاریی تر دێنە دێنە ئەنجامدان ئەوانیش سناعە × قووە جەوییە، نەفت × زەوڕا و حدوود × بەغدا.
یانەی هەولێر تا ئێستە بەكۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی یانەكانی خولەكە دێ، هەروەها یانەی نەجەف 45 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەكەیە.[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]