بابه‌ت: شه‌یتان چیه‌و کێ یه ؟
[size=16]شه‌یتان چییه‌و کێیه؟
وه‌رگێرانی له‌فارسیه‌وه: ئیبراهیم
شه‌یتان یه‌که‌م که‌س بوو که‌ئه‌م کۆمهڵهکارانهی خواره‌وه‌ی ئه‌نجام دا، له‌پێش ئه‌و که‌سی تر ئه‌م کارانه‌ی نه‌کردبوون : 1. یه‌که‌م که‌س بوو کهبهراووردی کرد (ئه‌ندازه‌ی گرت) له‌نێوان خۆی و حه‌زره‌تی ئاده‌م (علیه‌سلام ) وه‌خۆی به‌به‌رزتر و گه‌وره‌تر زانی له‌حه‌زره‌تی ئاده‌م (علیه‌السلام ) ووتی من له‌ئاگر دروست کراوم (ئاده‌م ) له‌خاك دروست کراوهلهکاتێکدا که‌ئاگر له‌خاك به‌رزترو پیرۆزتره.
2. یه‌که‌م که‌س بوو که‌خۆی به‌گه‌وره‌زانی و لوت به‌رزی کرد‌و گوێڕایه‌ڵی فرمانی خودای گه‌وره‌ی نه‌کرد .
3. یه‌که‌م که‌س بوو به‌ئاشکرا نافرمانی خوای گه‌وره‌ی کرد.
4. یه‌که‌م که‌س بوو که‌به‌درۆ گوتی :خوای گهورهفرمانی داوهکهلهبهرههمی ئه‌و دارهنهخۆن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دارهبهبهردهوامی ده‌مێنێته‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر که‌سێک لێ ی بخوات بۆ ههمیشهنامرێت و ده‌بێت به‌شه‌ریک و هاوبه‌شی خوای گه‌وره. 5. یه‌که‌م که‌س بوو که‌سوێندی به‌درۆ خوارد و ووتی : من ئامۆژگاری ئێوه‌ده‌که‌م .
6. یه‌که‌م که‌س بوو که‌نوێژی کرد و ته‌نها یه‌ك (رکات) (رکعت) ی نوێژه‌که‌ی (4000) ساڵ درێژه‌ی کێشا .
7. یه‌که‌م که‌س بوو که‌چووه(میمبه‌ر) ووتاری بۆ مهلائیکهداو قسه‌ی بۆکردن .
8. یه‌که‌م که‌س بوو کهشریك و هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیاردا.
9. یه‌که‌م که‌س بوو که‌گۆرانی ووت کاتێک که‌حه‌زره‌تی ئاده‌م (علیه‌السلام ) له‌به‌ری دارهقهدهغهکراوهکهی خوارد .
10. یه‌که‌م که‌س بوو کهلهخۆشحاڵیدا سروودی ووت ئه‌ویش ئه‌و کاته‌بوو که‌حه‌زره‌تی ئاده‌م نێردرایهسهر زه‌وی.
11. یه‌که‌م که‌س بوو کهشینی کرد‌و گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناردیانهسهر زه‌وی و ، وه‌بۆ به‌هه‌شت و نازو نعمه‌ته‌کانی شین و گریانی کرد.
12. یه‌که‌م که‌س بوو کهنێربازی کرد ئه‌ویش کاتێک کهچووهناو نه‌ته‌وه‌ی (لوگ) و خۆی خستهبهردهمیان (اختیاریان ) تاکو له‌گه‌ڵی نێربازی بکه‌ن .
13. یه‌که‌م که‌س بوو که‌بڕیاری دروستکردنی (مه‌نجه‌نیق) ی دا تاکو حه‌زره‌تی ئیبراهیم بخه‌نه‌ناو ئاگره‌که‌ی .
14. یه‌که‌م که‌س بوو که‌بڕیاری دروستکردنی (گه‌رماوی ) دا له‌زه‌مانی حه‌زره‌تی سلێمان تاکو خۆیان بشۆن و خۆیان خاوێن ڕابگرن .
15. یه‌که‌مین که‌س بوو که‌بڕیاری دروستکردنی (نوره) ی‌دا(ئامێرێکهبۆ بڕینی مووی زیادهبهکاردێت) له‌زه‌مانی حه‌زره‌تی سلیمان بوو ئه‌وه‌ی مووی زیاده‌ی پێ(بڵقیس و پاشای (سبا) که‌له‌سه‌ر زه‌وی بوون ببڕن).
16. یه‌که‌م که‌س بوو که‌بڕیاری دروستکردنی (شیشه) ی دا تهحهزرهتی سلیمان ئه‌و بخاته‌سه‌ر (خندق) یان چاڵهههڵکهندراوهکهبۆ ئه‌وه‌ی تاقیکردنهوهبکات له‌سه‌ر (به‌ڵقیس).
17. یه‌که‌م که‌س بوو که‌بڕیاری دروستکردنی صابوونی دا تاکو خه‌ڵکی خۆی و جل‌و به‌رگه‌که‌ی پێ بشوات .
18. یه‌که‌م که‌س بوو که‌بڕیاری دروستکردنی (ئاش) ی‌دا تاکو خه‌ڵکی گه‌نمه‌کانیان بکهنهئارد .
19. یه‌که‌م که‌س بوو کهعیبادهت و په‌رستشی خوای کرد له‌سه‌ر ئاسمانه‌کان .
20. یه‌که‌م که‌س بوو که‌ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره.
21. یه‌که‌م که‌س بوو کهسیحر و جادووی کرد و مرۆڤیشی فێر کرد.
22. یه‌که‌م که‌س بوو که‌بۆ جوانی پرچی خۆی درێژ کرد.
23. یه‌که‌م که‌س بوو وێنه‌ی کێشا و وێنه‌ی ده‌م و چاوی مرۆڤی دروست کرد.
24. یه‌که‌م که‌س بوو که‌ئاگری حسودی بڵێسه‌دار کرد.
25. یه‌که‌م که‌س بوو کهبهناحهق و ناڕه‌وا دووبه‌ره‌کی نایه‌وه.
26. یه‌که‌م که‌س بوو کهبهخودا(کفر) ی کرد.
27. یه‌که‌م که‌س بوو که‌به‌درۆ گریا.
28. یه‌که‌م که‌س بوو کهپیاههڵدانی به‌عیباده‌ت و پرستنی خۆی کرد.
29. یه‌که‌م که‌س بوو که(جبرئیل و میکائیل و ئیسرائیل) نه‌فره‌ت و (له‌عنه‌ت) یان لێکرد .
30. یه‌که‌م که‌س بوو کهلهترسی ملائکهههڵهات و خۆی شارده‌وه.[/size]