1

بابه‌ت: لۆمه‌ى خۆت مه‌که‌....!!!!

[center]ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
به‌رهه‌مى هه‌ست به‌ تاوان کردن, که‌ ڕۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه‌ له‌ کوشتنى باوه‌ڕ به‌ خۆبوون دا, لۆمه‌کردنى خۆته‌. ؟
تۆ جارێک هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌که‌ى له‌ ژیانت دا, به‌لآم چه‌ندین کات ژمێر و ڕۆژ و هه‌فته‌, ئه‌که‌ویته‌ لۆمه‌ کردنى خۆت. ئه‌م دوپات کردنه‌وه‌ى لۆمه‌یه‌, هه‌ست کردن به‌ تاوان له‌ تۆ زیاتر ئه‌کات, ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت وایه‌ هه‌ڵه‌ت کردوه‌, بۆچ هه‌ڵ ناده‌ى قه‌ره‌بوى بکه‌یته‌وه‌, بۆچ لۆمه‌ى خۆت ئه‌که‌ى؟ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێکت ئازار داوه‌, هه‌وڵ ئه‌ده‌ى به‌ لوَمه‌ کردنى به‌رده‌وامى خۆت, به‌ شێوه‌یه‌ک زیان به‌ خۆت بگه‌یه‌نى.
ئه‌بێ بزانى, که‌ لۆمه‌ کردنى خۆت, ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ڕ به‌ خۆبوونت, لاواز ئه‌کات که‌ چى تر تواناى قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ت نامێنێ. تۆ ئه‌بێ دواى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌وڵ بده‌ى قه‌ره‌ بوى بکه‌یته‌وه‌, به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوه‌, جگه‌ له‌ لۆمه‌ى خۆت, هه‌میشه‌ بۆ قه‌ره‌بو کردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌, به‌ تایبه‌ت دواى توش بونى, پێویست به‌ وره‌ى به‌رز هه‌یه‌, وبه‌ دڵنیایش لۆمه‌ى خۆکردن, شێوه‌یه‌که‌ له‌ خۆشکێنى.
هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کت کردوه‌, به‌ خۆت بڵێ: به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوه‌ قه‌ره‌بوى ئه‌که‌مه‌وه‌, جگه‌ له‌ لۆمه‌ کردنى خۆم.


http://www.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/get-4-2011-almlf_com_cdr9e3t7.jpg[/center]

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: لۆمه‌ى خۆت مه‌که‌....!!!!

جوانه‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش

3

وه‌ڵام: لۆمه‌ى خۆت مه‌که‌....!!!!

ده‌ست خۆش برام

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

4

وه‌ڵام: لۆمه‌ى خۆت مه‌که‌....!!!!

دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: لۆمه‌ى خۆت مه‌که‌....!!!!

ده‌ست خۆش

http://2.bp.blogspot.com/_HEjoNp_qRz8/TSrw8tbKRzI/AAAAAAAAJZQ/aWcxtZlVBL8/s1600/Fresh+New+Ever+Best+Love+Wallpapers+%252816%2529.jpg

6

وه‌ڵام: لۆمه‌ى خۆت مه‌که‌....!!!!

مانوو نةبي جوانة

[size=24]له‌ ڕوخساری من مه‌ڕوانه‌ خۆر له‌ چاوما قه‌ت هه‌ڵنایه‌
که‌ به‌خه‌نده‌ بۆتۆ ئه‌دوێم قـــوڵپی گریان له‌ ناخــــمایه‌
نه‌ گریانم خه‌نده‌ ئه‌گرێ نه‌فـــــــرمێسکم گوڵ ده‌رئه‌کا
زه‌رده‌خـــــــــــه‌نه‌ش بێته‌ لێوم دیاره‌ دڵـــــــــم فریو ئه‌یا
[/size]