بابه‌ت: لە پێشوازی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا
[size=24]
بسم الله‌الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين الصلاة والسلام علی قا ئد المرسلين نبيينا وحبيبنا و شفيعنا محمد(صلی اللهعليه وسلم) وعلی اله‌وأصحابه ومن تبعهم بإ حسان إلی يوم الدين. أما بعد
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ﴿البقرة: ١٨٥﴾
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی خێر و چاکه، مانگی لێخۆشبوو‌ن و میهره‌بانی، مانگی په‌شیمانی و ته‌وبه‌کردن، مانگی پڕ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت، مانگی ئاشتبوونه‌وه‌ی دڵه‌کان، مانگی عیبادهت و قورئان، مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، پیرۆز بایی له خۆم و سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌که‌م، به هیوای ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا خوای گه‌وره له خۆمان ڕازی که‌ین کینه و بوغز له دڵه‌کانمان ده‌رکه‌ین و به دڵێکی پڕ خۆشی و سۆزه‌وه به‌خێرهاتنی بکه‌ین.
مانگی رمضان ئه‌و مانگه‌یه که قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، ئه‌و مانگه‌یه که خوای گه‌وره له ناو مانگه‌کانی ساڵدا به پیرۆزی ناوی ده‌با و پیرۆزترین مانگی ساڵه، هه‌ر له‌م مانگه‌شدا شه‌یتان کۆت و به‌ند ده‌کرێت، ده‌رگاکانی به‌هه‌شتی تێدا ده‌کرێته‌وه‌و ده‌رگاکانی دۆزه‌خی تێدا داده‌خرێت، هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک که مسوڵمان ده‌یکات بۆ خۆیه‌تی ته‌نها ڕۆژوو نه‌بێ که بۆ خوای گه‌وره‌یه و هه‌ر بۆخۆشی پاداستی ده‌داته‌وه، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( دروودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت:
عن أَبي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ، إِلَّا الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ، وَالصِّيَامُ جُنَّةٌ، فَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلَا يَرْفُثْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَسْخَبْ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ: إِنِّي امْرُؤٌ صَائِمٌ، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ، وَلِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ يَفْرَحُهُمَا: إِذَا أَفْطَرَ فَرِحَ بِفِطْرِهِ، وَإِذَا لَقِيَ رَبَّهُ فَرِحَ بِصَوْمِهِ). (متفق علیه )
واته: ئەبو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئاده‌میزاد بۆ خۆیه‌تی جگه له ڕۆژوو، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ منه و هه‌ر خۆشم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژوو قه‌ڵغانه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كه‌سێكتان به‌ڕۆژوو بوو با ئه‌و ڕۆژه قسه‌ی ناشیرین و هات و هاوار نه‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوی پێد او شه‌ڕی پێفرۆشت با بڵێت: من كه‌سێكی به‌ڕۆژووم، سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی موحەممەدی به ده‌سته بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان له‌ڕۆژی قیامه‌تدا لای خوا له بۆنی میسك خۆشتره، هه‌روه‌ها دوو خۆشی هه‌یه بۆ ڕۆژووه‌وان، كاتێك به‌ربانگ ده‌كاته‌وه دڵخۆشه به ڕۆژووشكاندنه‌كه‌ی، كاتێكیش به دیداری په‌روه‌ردگاری شاد ده‌بێت دڵخۆشه بهڕۆژووهكهی).
ئه‌م مانگه که ئه‌وه‌نده پیرۆز و گه‌وره بێت جێی خۆیه‌تی له پێشوازییدا بین به جوانترین و باشترین شێوه و خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین.
یاوه‌ره به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئه‌وه‌نده قه‌در و ڕێزی ئه‌م مانگه‌یان له‌به‌رچاو بوو چه‌ند مانگێک پێش هاتنی له پێشوازییدا بوون، ئه‌وه‌نده لایان خۆشه‌ویست بوو دوعایان ده‌کرد که پێی بگه‌ن و خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد، زۆر به‌گه‌رمی میواندارییان ده‌کرد، وه زۆر گرنگ بوو له‌لایان، چونکه ده‌یان زانی چه‌ند پیرۆز و خێرداره، ئه‌بێت ئێمه‌ش شوێن که‌وته‌ی ئه‌و یاوه‌ره به‌ڕێزانه بین ( خوایان لێڕازی بێت )،
پێویسته ئێمه‌ی مسوڵمان به گه‌رمی پێشوازی له م مانگه پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت بکه‌ین و هه‌وڵبده‌ین له‌م مانگه‌دا خوای ته‌باره‌ک و وه‌ته‌عالا له خۆمان ڕازی بکه‌ین، تا له‌وانه نه‌بین که پێغه‌مبه‌ری خوا ئامینی له‌سه‌ر کردووین کاتێک که پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودی خوای لێبێت ) ده‌چێته سه‌ر میمبه‌ر و سێ جاران ده‌ڵێ ئامین هاوه‌ڵه‌کانی خوایان لێ ڕازی بێت پێی ده‌ڵێن یا ڕه‌سوله‌ڵا ئه‌وه چی بوو سێ جار فه‌رمووتان ئامین ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت ئه‌وه جوبره‌ئیل بوو ( علیه وسلام ) پێی فه‌رمووم هه‌ر که‌سێک ڕه‌مه‌زانی به‌سه‌ردا تێ دهپهڕێو خوای گه‌وره لێی خۆش نابێ خوای گه‌وره بیخاته ناو دۆزه‌خه‌وه منیش ووتم ئامین )
جا ئێمه‌ی مسوڵمان له پێشوازیماندا بۆئه‌م مانگه پیرۆزه ده‌بێت باش خۆمانی بۆ ئاماده که‌ین لێره‌دا ئه‌مه‌وێ ئاماژه بخه‌مه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك که پێوسته له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ڕه‌چاوی بکه‌ین.
پێش هه‌موو شتێک سوپاس و ستایشی خوا بکه که ته‌مه‌نی داویت و گه‌شتویت به ڕه‌مه‌زان، دواترله خۆت بپرسه بزانه به ڕۆژوو بونه‌که‌ت ڕای کێشاوی بۆ له خوا نزیک بوونه‌وه، وه تا ده‌توانیت خۆت له قورئان نزیک بکه‌وه به خوێندنه‌وه‌و گوێگرتن لێی، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( دروودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت، بۆ هه‌ر پیتێک ده خێرت ده‌ست ده‌که‌وێت، هه‌وڵ بده به هه‌موو شێوه‌یه‌ک واز بهێنیت له تووڕه‌ی قسه‌ی نابه‌جێ هه‌وڵ بده خۆت هێور بکه‌ره‌وه‌و خۆت بێده‌نگ بکه، وه به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش دوور بکه‌وه له جنێو‌و درۆ‌و زهمو بوختان- سه‌برت هه‌بێت و به تهحاموول به له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێک، تا ده‌شتوانی به به‌زه‌یی به له‌گه‌ڵ جیران و ده‌ورو به‌رتدا- ببه‌خشه گه‌ر به ووشه‌یه‌کی خێریش بێت، هه‌رگیس درێخی مه‌که له کاری چاکه، دانیشه بۆ ده شه‌وی ئاخیری و بگه‌ڕێ به‌دوای شه‌وی قه‌دردا که خێری شه‌وێکی باشتره له ١٠٠٠ مانگ، بچۆ بۆ مزگه‌وت بۆ شه‌و نوێژ کردن و پابه‌ندبه به نوێژی جه‌ماعه‌ته‌وه، هه‌وڵ به نه‌چیت بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌کان گه‌ر زه‌روور نه‌بوو، به‌شداری بکه له ده‌رس و ووتاری مامۆستایان‌دا، خۆت به دوور بگره له سه‌یرکردنی به‌رنامه‌و زنجیره ته‌له‌فزوێنیه بێ سووده‌کان، هه‌تا دهتوانیتو پێت ده‌کرێت زۆر بپاڕێره‌وه‌و زیکرو یادی خوا بکه. به به‌رده‌وامی داوی لێ خۆش بوون له خوای ته‌باره‌ک وه‌ته‌عالا بکه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوا لێت خۆشببێت نابینی خوای گه‌وره که ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ / ( سورة التحريم ٨ )
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ئێجگاریی تا په‌روه‌ردگارتان له گوناهه‌کانتان خۆش ببێ وه بتانخاته ناو باخاتێکه‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار ده‌ڕوا به‌ژێریاندا. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان )
ده‌ی ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ماوه‌ی داویتوو وا خه‌ریکه ده‌گه‌یته ڕه‌مه‌زان ڕه‌مه‌زانیش که بۆ خۆی مانگی لێخۆشبوونه، بگه‌ڕیره‌وه بۆ لای خوای خۆت خوای گه‌وره‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
به ئومێدی ئه‌وه‌ی که توانیبێتم سودێک به ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز بگه‌یه‌نم، وه‌بیر خستنه‌وه‌یه‌کیش بێت بۆ خۆم و ئێوه‌ی به‌ڕێز خوای گه‌وره لێمان وه‌ربگرێت و له که‌م و کوڕێکانیشمان ببورێت خوای گه‌وره خێری هه‌موو خوێنه‌رێکی باته‌وه و ئه‌منیش له دوعای خێر بێبه‌ش مه‌که‌ن.
[/size]
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]