بابهت: جياوازى نيوان (عين) و (البصر)
[size=16]جياوازى نيوان (عين ) و (البصر)
ئەو دەزگایەی کە لەمرۆڤدایە، و بەکاری ئەهێنێت بۆسەرنج دان و تاقی کردنەوەو ئەنجام لێدەرهێنان .قورئان بەوشەی (البصر)ناوی ئەبات.دیارە کە (البصر)جیاوازە لە (العین)کەچاوە،چونکە گیاندارانی تریش (العین)واتا چاویان هەیە .بەڵام قورئان تەنها بۆ مرۆڤ (البصر)بەکار ئەهێنێ لەمەوە بۆمان دەر ئەکەوێ کە (البصر)هێزێکی تایبەتییە و خوا بەمرۆڤی بەخشیوە و تەنها چاونییە. هەرچەند سەرەتاکەی چاو پێکەوتنە.بەڵام تەنها چاو پێکەوتنیش نییە ،ئەتوانین بڵێین : (البصر)ئەوهێزەیە کە مرۆڤ بەهۆیەوە هەست بەیەکێ لە ڕووداوەکانی گەردوون ئەکات و ئینجا هەڵ ئەسێ بە ئازمایش کردن و دووپات کردنەوەی،تادڵنیا ئەبێ کەڕوداوەکە ڕێکەوتی نەبووە.بەڵکو بەپێی یاسایەک ڕو ئەدات . بەهۆیەوە ئەو یاسایەش دەرئەهێنی. بەکورتیی(البصر)بریتییە لە توانایی سەرنج دان و تاقی کردنەوەو ئەنجام لێ دەرهێنان .بێ گوومان ئەم توانایە لە گیانداران و دروستکراوەکانی تری ئەم گەردوونەدا نییە.
بەڵام ئەبێت ئەوەش بزانیین کە جگە لەوەی لەسەرەوە باسمان کرد ئەم دەزگایە ناتوانێت هیچی تر بکات.واتە ناتوانێ لە سنور ی جیهانی مادیی دەر بچێت و لەودیو جیهانی ماددە تێبگات.
[/size]
مامؤستا ناسرى سوبحانى
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]