بابه‌ت: باسيك لةسةر كوشتنى هاو ئايينةكانمان لة بؤرما
[size=24]
هێزه‌كانی ئاسایشی بۆرما كه‌وتونه‌ته كوشتن و ده‌ستگیركردن و سوتاندنی ماڵ و حاڵی موسوڵمانانی هه‌رێمی ئاراكانی ئه‌و وڵاته، كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن و به‌سه‌دان تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
وڵاتی بۆرما كه (میانمار) یشی پێده‌وترێت، ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه و هاو سنوره له‌گه‌ڵ هیندستان و به‌نگلادیش و چین و تایلانددا.
ڕوبه‌ری خاكی بۆرما بریتییه له (676578) كیلۆمه‌تری دوجا و چله‌مین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی فراوانی خاكه‌كه‌ی و بیست و چواره‌مین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوان و 89% دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ر به ئاینی "بودیزم" ن و 4% ی مه‌سیحین و 4% ی تریشی موسوڵمانن و 3% ی دانیشتوانی په‌یڕه‌وی له ئاینه‌كانی تر ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ، كه چاودێری پاراستنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له جیهاندا، ڕۆژی پێنجی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له میانمار بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی بۆرما و هێزێكی ئاسایشی سنوور به ناوی (ناساكا) له‌وه‌ڵامی كرده‌وه‌كانی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ریدا له‌نێوان "موسوڵمانانی ڕۆهینگیا" ی هه‌رێمی ئاراكانی ئه‌و وڵاته و بوزییهكاندا، كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕابردووه‌وه هه‌ڵگیرساوه، ده‌ستیانكردووه به كوشتوبڕی موسوڵمانان.
ڕێكخراوه‌كه حكومه‌تی بۆرمای هانداوه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی بوه‌ستێنێت و پێشلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بوه‌ستێنێت و ڕێگا بدات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته سه‌ربه‌خۆكان و ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌سه‌لامه‌تی سه‌ردانی هه‌رێمه‌كه بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئیله‌ین پێرسۆن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئاسیای هیومان ڕایتس ۆچ ده‌ڵێت: "حكومه‌تی بۆرما پێویسته ده‌ستبه‌جێ كۆتایی بهێنێت به هێرش و كوشتوبڕی موسوڵمانانی ڕۆهینگیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیركراوه یان به‌خێرایی تۆمه‌تبار بكرێت یان ئازاد بكرێت."
هیومان ڕایتس ۆچ ئاشكرایكردووه له‌و كاته‌ی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری له هه‌رێمی ئاراكام ده‌ستیپێكردووه، چه‌ندین پێشێلكاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی بۆرماوه ئه‌نجامدراوه بۆ نموونه له 23ی حوزه‌یرانی ڕابردوودا له گوندێكی نزیك شارۆچكه‌ی (مۆنگداو) هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌یان له گوندنشینان كردووه و له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوشتوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه سه‌ره‌تای توندوتیژیه‌كانی تایه‌فه‌گه‌ری هه‌رێمی ئاراكان وه‌كو باسده‌كرێت لهڕووداوێكهوه ده‌ستیپێكردووه كه ئافره‌تێكی بوزی له‌لایه‌ن سێ پیاوی موسوڵمانه‌وه له دورگه‌ی "ڕامری" له باشووری هه‌رێمه‌كه له‌كۆتایی مانگی ئایاردا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراوه و دوای ئه‌وه‌ش له سێی حوزه‌یراندا له‌لایه‌ن بوزیهكانهوه سێ پیاوی موسوڵمان كوژران. له 8ی حوزه‌یراندا موسوڵمانه‌كانی شارۆچكه‌ی مۆنگداو ده‌ستیانكرد به كوشتن بوزییه‌كان و تێكدان و سوتاندنی گوند و ماڵه‌كانیان، و له‌به‌رامبه‌ردا گروپه‌كانی بوزییه‌كان به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه و پۆلیس ده‌ستیانكرد به كوشتن و لێدانی موسوڵمانه‌كان و سوتاندنی ماڵ و گونده‌كانیان.
دواتر سه‌رۆكی بۆرما حاڵه‌تی نائاسایی له هه‌رێمی ئاراكان ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌ش ڕێگایدا به هێزه چه‌كداره‌كان به‌بێ پرۆسه‌ی یاسایی خه‌ڵك ده‌ستگیر و دهستبهسهربكهن. هیومان ڕایتس ۆچ له‌زاری چه‌ند شایهنحاڵێكهوه ڕایگه‌یاندووه له‌كاتێكدا سوپای بۆرما توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ریی سنورداركردووه، هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته له هه‌فته‌كانی دوایدا پێشێلكارییه‌كانیان له‌دژی موسوڵمانه‌كان زیاتركردووه، و گوندنشینه موسوڵمانه‌كانیان به شمشێر كوشتووه و له گوندنشینه‌كانیان داوه و سه‌روه‌ت و سامانیان تاڵانكردووه، و ژماره‌یه‌ك له موسوڵمانه‌كان، كه له‌نێوانیاندا ژن و منداڵ هه‌یه، بێسهرو شوێن كردووه.
ڕێكخراوه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه به‌پێی ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ی ده‌ستیكه‌وتووه ژماره‌یه‌ك له مزگه‌وت تێكدراون و به‌هه‌زاران ماڵیى موسوڵمانه‌كان له‌میانه‌ی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ریدا سوتێنراون، و به‌هۆی توندوتیژییه‌وه نزیكه‌ی 90000 كه‌س ئاواره‌بوون و به‌سه‌دان له موسوڵمانه‌كان بۆ وڵاتی به‌نگلادیش هه‌ڵاتوون به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵاتوون له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری به‌نگلادیشه‌وه زۆریان لێكراوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
ئیله‌ین پێرسۆن له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" توندوتیژی له هه‌رێمی ئاراكان هه‌ردوو كۆمه‌ڵگای بوزی و موسوڵمانی تووشی شۆك كردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له توندوتیژییه‌كان نابێت پێشێلكاری زیاتری له دژی مافه‌كانی مرۆڤ لێبكه‌وێته‌وه و توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری و حاڵه‌تی نائاسایی پاساو نین بۆ بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان كه به‌رده‌وامبن له پێشێلكاری و جیاكاری له‌دژی كۆمه‌ڵگای موسوڵمانی ڕۆهینگیا."
ڕێكخراوه‌كه ڕونیكردۆتهوه حكومه‌تی بۆرما ناهێڵێت ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بچنه ناوچه‌ی ئاراكان و ڕێكخراوه‌كه له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌رخستووه و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی بۆرما لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری توندوتیژییه‌كان دروستكردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌كه چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه سه‌ربه‌خۆیی و بابه‌تیبوونی لیژنه‌كه له‌ژێر پرسیاردایه و جێگای نیگه‌رانیه.
هیومان ڕایتس ۆچ له ڕاپۆرته‌كه‌یدا جه‌ختیكردۆته‌وه حكومه‌تی بۆرما پێویسته نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته بانگهێشتبكات بۆ هه‌رێمی ئاراكان بۆ لێكۆڵینه‌وه له توندوتیژییه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران پێویسته ده‌ستبه‌جێ شوێنی بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن ئاشكرابكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به چاودێری ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه سه‌ربه‌خۆكان دادگایی بكرێن.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه وڵاته‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئوستورالیا، ژاپۆن، و وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیان و وڵاتانی دیكه‌ی هانداوه فشاربخه‌نه‌سه‌ر حكومه‌تی بۆرما بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگابدات به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و گشتگیر سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی بۆرما و مافه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون زامنبكات و داوا له به‌رپرسانی به‌نگلادیش بكه‌ن ئاواره‌كانی بۆرما نه‌گه‌ڕێنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بیانپارێزێت.
لة ئينتةرنيت وةركيراوة بة كةميك دةستكاريةوة
داوام لة يةكة يةكةى ئةندامانى يانة ئةوةية كة ئةكةرجى هيجمان بؤ هاو ئايينةكانمان لة بؤرما بئ ناكريت بس (اضعف الايمان) ئةوةية كة بة دل بيمان ناخؤش بيت و وة بةردةوام دوعايان بؤ بكةين
[/size]
http://www.kurdupload.com/files/zACz1342406400.html
http://www.kurdupload.com/files/Tjoxp1342406435.html
http://www.kurdupload.com/files/uPvZZfW1342406471.html
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]