بابه‌ت: < له‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانه‌وه >
< له‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانه‌وه >
سه‌رده‌مێك بوو،
ژێر دارێكی
ته‌ژی له بیره‌وه‌ی
چه‌شنی
ئیمان، شیرین،
به‌هه‌شتی من بوو،
خاڵی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی
ئینسان بوون و
نه‌بوونم بوو،
فڕگه‌ی هه‌زاران
گه‌شتی من بوو،
ئێستایش
هه‌ر چڵێكی
په‌تێكی سێداره‌یه
بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و
خه‌ونانه‌ی
له‌لای وتران!
نه بڕیاره
ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه،
نه‌یش من
ده‌ست له‌نووسین هه‌ڵگرم
تا ده‌می نه‌مانی
دڵێكی قه‌تران
سرهنك محسن
13-07-2012, كربلاء.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
بڵاوبۆتەوە لە:
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin2 … 04113384:0