1

بابه‌ت: ئەو كارانەى كە پێش ڕەمەزان ئەنجام دەدرێن .

[size=16][imgl]
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ، وَنَسْتَعِيْنُهُ، وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.
أَمَّا بَعْدُ:
ئەو كارانەى كە پێش ڕەمەزان ئەنجام دەدرێن:
1 ـ ژماردنى ڕۆژەكانى مانگى شەعبان:
پێویستە لەسەر ئوممەتى ئیسلامى ڕۆژەكانى مانگى شەعبان بژمێرن، بە مەبستى خۆ ئامادەكردن بۆ مانگى ڕەمەزان، چونكە مانگ بیست و نۆ ڕۆژ دەبێت و سی ڕۆژیش دەبێت، بە بینینى مانگ ئوممەتى ئیسلامى هەموو بە ڕۆژوو دەبن، بەڵام ئەگەر هەور بوو بە ڕێگر لە پێش بینینى مانگ، ئەوا ئەو كاتە سی ڕۆژەى مانگى شەعبان تەواو دەكەین، چونكە خواى پەروەردگار و بەدیهێنەرى ئاسمانەكان و زەویش مانگى كردووەتە هۆكارێك بۆ زانینى ژمارەى ڕۆژەكانى ساڵ، مانگیش لە سی ڕۆژ زیاتر نابێت (1).
لە (أبو هريرة) وە رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " صُومُوا لِرُؤيَتِهِ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤيَتِهِ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم، فَأَكْمِلُوا شَعبَانَ ثَلاثينَ " (2)
واتە: بەڕۆژوو بن بە بینینى مانگى ڕەمەزان، وە وازبێنن لە ڕۆژوو گرتن بە بینینى مانگى شەوال، بەڵام ئەگەر هەور بەر مانگى لێ گرتن لەو كاتەدا سی ڕۆژەى مانگى شەعبان بژمێرن و پاشان بە ڕۆژوو بن.
وە لە (عبد الله) ى كوڕى (عمر) ەوه رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " لا تَصُومُوا حتى تَرَوا الهِلالَ، ولا تُفْطِروا حتى تَرَوهُ، فَإِنْ غُمَّ عَليكُم فَاقْدِروا لَهُ " (3).
واتە: بە ڕۆژوو نەبن تامانگى ڕەمەزان دەبینن وازیش مەهێنن تا مانگى شەوال نەبینن، بەڵام ئەگەر هەور بەر مانگى لێ گرتن لەو كاتەدا (تەقدیرى) بۆ بكەن.
وە لە (عدی) ى كوڕى (حاتم) ەوە رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " إِذَا جَاءَ رَمَضَان فَصُومُوا ثلاثينَ إِلا أنْ تَرَوا الهِلالَ قَبْلَ ذَلِكَ "(4).
واتە: ئەگەر مانگى ڕەمەزان بەسەردا هات ئەوا سی ڕۆژ بەڕۆژوو بن، جگە لەو مانگەى كە تەواو بوونى سی ڕۆژ مانگى شەوال دەبینن.
2 ـ هەر كەسێك ڕۆژى گومان (یوم الشك) بەڕۆژوو بی ئەوا سەر پێچى لە فەرمانى پێغەمبەر كردووە صلى الله عليه وسلم:
نابێ هیچ موسوڵمانێك ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش مانگى ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت، بە بیانووى ئەوەى نەوەكو ڕۆژێك یان زیاتر لە مانگى ڕەمەزانى لەدەست بچێت، جگە لەو كەسانەى كە ڕۆژوو گرتنى سوننەتیان لەگەڵ ئەو ڕۆژە جووت دەبێت.
لە (أبو هریرة‌) وە رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم: " لا تُقَدِّمُوا رَمَضَان بِصَومِ يَومٍ ولا يَومَينِ، إلا رَجُلاً يَصُومُ صَوماً فَلْيَصُمْهُ " (5).
واتە: پێش ڕەمەزان مەكەون بە ڕۆژێك ڕۆژوو گرتن، هەروەها بە دوو ڕۆژیش جگە لەو كەسە نەبێ كە ڕۆژووى سونەتى دەكەوێتە ئەو ڕۆژانە ئەوا با ڕۆژووەكەى بگرێت.
براى موسوڵمان ئەوەش بزانە ئەو كەسەى ڕۆژى گومان (یوم الشك) بە ڕۆژوو بێ ئەوا سەرپێچى لە فرمانى پێغەمبەرى خواى كردووە صلى الله عليه وسلم.
لە (صلة‌) ى كوڕى (زفر) ەوە، ئەویش لە (عمار) ەوه رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتى: " مَن صَامَ اليومَ الذي يَشُكُّ فِيهِ، فَقَد عَصَى أَبَا القاسم صلى الله عليه وسلم " (6).
واتە: هەر كەسێك بە ڕۆژوو بێت بە مەبەستى ڕەمەزان لەو ڕۆژەى كە گومانى لێ دەكرێت، ئەوا سەرپێچى لە فەرمانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كردووە.
3- ئەگەر یەك كەس مانگى بینى ئەوا با بەڕۆژوو بن بۆ ڕەمەزان هەروەها وازیش لە ڕۆژوو بێنن بۆ تەواو بوونى:
مانگ بینین بە مانە جێگیر دەبێت: بە شایەتى دانى دوو موسوڵمانى خاوەن عەدالەت، لەبەر ئەم فەرموودەیەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم: " صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ، وَأَنْسِكُوا لَهَا، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم فَأَكْمِلُوا ثلاثينَ، فَإِنْ شَهِدَ شَاهِدانِ فَصُومُوا وأَفْطِرُوا " (7)، بڕگەى كۆتایى فەرموودەكە ئەوە دەگەیەنێت: كە ئەگەر دوو موسوڵمان شایەتى بینینى مانگیان دا ئەوا بە ڕۆژوو بن لە یەكەم ڕۆژى ڕەمەزان و وازیش بێنن لە ڕۆژوو لە كۆتایی مانگى ڕەمەزان بە بینینى دوو موسوڵمان.
بەڵام شاراوە نى یە تەنها بڕوا پێكردنى شایەتى دوو موسوڵمان لە ڕووداوێكدا ئەو ناگەیەنێت كە شایەتى موسوڵمانێك لەسەر بینینى مانگى ڕەمەزان وەرناگیرێت، بەڵكو ئەوەمان پێ گەیشتووە لە (ابن عمر) ەوە رضي الله عنه كە فەرموویەتى: " تَرَاءى النَّاسُ الهِلالَ، فَأَخْبَرْتُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم أَني رأيتُهُ، فَصَامَ وأَمَرَ النَّاسَ بِصِيامِهِ " (8).
واتە: خەڵكی هەوڵی بینینى مانگى ڕەمەزانیان دەدا، منیش بە پێغەمبەرم صلى الله عليه وسلم ڕاگەیاند كە من مانگم بینیوە، پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم بە بیستنى هەواڵەكە ڕۆژووى گرت و فەرمانى بە خەڵكى كرد بە ڕۆژوو بن.
وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه أجمعين
==============================
(1) مەبەستى نووسەران مانگەكانى ساڵى كۆچى یە.
(2) أخرجه البخاري (4 / 106) رقم (1909)، و مسلم رقم: (1081).
(3) أخرجه البخاري (4 / 102) رقم (1906)، و مسلم رقم: (1080).
(4) أخرجه الطحاوي في (مشكل الاثار) رقم: (501)، وأحمد: (4 / 377)، والطبراني في (الكبير): (17 / 171)، وفي سنده: مجالد بن سعيد، وهو ضعيف كما قال الهيثمي في (مجمع الزوائد): (3/ 146)، ولكن للحديث شواهد عدة انظرها في (الإرواء) رقم: (901) لشيخنا الألباني ـ رحمه الله ـ.
(5) أخرجه البخاري رقم: (1914) و مسلم رقم: (573 ـ مختصرة).
(6) علقه البخاري: (4 / 119)، و وصله أبو داود رقم: (3334)، و الترمذي رقم: (686)، و ابن ماجه رقم: (3334)، والنسائي رقم: (2188) من عمر بن قيس الملائي، عن أبي إسحاق عن صلة بن زفر، عن عمار. و في سنده أبو إسحاق ـ وهو السبيعي ـ وهو مدلس وقد عنعنه، وكان قد اختلط. ولكن له طرقا و شواهد أوردها الحافظ ابن حجر في (تغليق التعليق): (3 / 141 ـ 143) يحسن الحديث بها.
(7) أخرجه النسائي: (4 / 132)، وأحمد: (4 / 321)، والدارقطني: (2 / 167) من طريق حسين بن الحارث الجدلي عن عبد الرحمن بن زيد بن الخطاب عن أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم، وسنده حسن، وللفظ للنسائي، وزاد أحمد: " مسلمان "، والدارقطني: " ذوا عدل ".
(8) أخرجه أبو داود رقم: (2342)، و الدارمى: (2 / 4)، وابن حبان رقم: (871)، والحاكم: (1 / 423)، و البيهقي: (4 / 212) من طريقين عن ابن وهب، عن يحيي بن عبد الله بن سالم، عن أبي بكر بن نافع، عن أبيه، عن ابن عمر. وسنده صحيح كما قال الحافظ ابن حجر في (التلخيص الحبير): (2 187).
لة بةهةشت وةركيراوة.[/size]

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: ئەو كارانەى كە پێش ڕەمەزان ئەنجام دەدرێن .

[size=24]ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش جێگای ده‌ ست خۆشیه‌ ماندوبونی پێوه‌ دیاره‌ جزاك الله[/size]

3

وه‌ڵام: ئەو كارانەى كە پێش ڕەمەزان ئەنجام دەدرێن .

بارك الله فيك بةهيواى سوود بينين.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

4

وه‌ڵام: ئەو كارانەى كە پێش ڕەمەزان ئەنجام دەدرێن .

جزاك الله

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]