بابه‌ت: ئیعجازێكی قورئانی مه‌زن له ووشه‌ی (الْحُبُك)
ئیعجازێكی قورئانی مه‌زن له ووشه‌ی (الْحُبُك)
زاناكان پرسیارێكیان پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی شێوه‌ی گه‌ردوون: ئایا شێوی ئه‌م
گه‌ردوونه‌ی ئیمه لێی ده‌ژین چۆنه ؟ پاش چه‌ندین لێكۆلینه‌وه زانایان گه‌ردوونه له یه‌ك مه‌جه‌ره( له دوایدا باشه مه‌جه‌ره ده‌كه‌ین ) پێك نه‌هاتوه به‌ڵكو پره له مه‌جه‌ره‌ی جۆراو جۆر، وه هه‌روه‌ها پۆل پۆل به یه‌كتری به‌ستراونه‌ته‌وه وه‌كو داوی چنراو (چنین)
وێنه‌ی مهجهرهیهك
مهجهرره: كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره له خۆ ده‌گرێت كه ژماره‌یان ده‌گاته سه‌د هه‌زار ملیۆن ئه‌ستێره. وه مهجهررهی ئێمه ناوی (ڕێی كاكێشان)ه ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار ئه‌ستێره له خۆ ده‌گریت، ئه‌گه‌ر له شه‌وێكی ساماڵ (بێ هه‌ور) سه‌یری ئاسمان بكه‌ین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه ده‌یبینین گشتی له مه‌جه‌ره‌ی خۆمانن به‌لام ئه‌وه‌مان زانی كه
گه‌ردوون ته‌نها له یه‌ك مهجهرره پێك نه‌هاتوه به‌ڵكو تا ئێستا زیاتر له چوار سه‌د هه‌زار ملیۆن مه‌جه‌ره دۆزراوه‌ته‌وه!.
ئه‌م مهجهررانه هه‌روه‌ك باو بووه ههرمهكی رێك خرابـــن هیچ سیسته‌مێك پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه، به‌لام له ساڵی (2009) زانایانی وڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵسان
به دروستكردنی گه‌وره‌ترین كۆمپیته‌ر كه ئامانجیان له دروستكردنی ئه‌م كۆمپیته‌ره زانینی شێوه‌ی گه‌ردوونه به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به كۆمپیته‌رێكی گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش ( سوپه‌ر كومپیته‌ر)ه.
ده‌زگای ناسا (سوپه‌ر كۆمپیته‌ر)
سوپه‌ر كۆمپیته‌ر ئامێرێكی كۆمپیته‌ری مه‌زنه، كێشی ده‌گاته سه‌د هه‌زار كیلۆگرام وه ئه‌م ئامێره پێویستی به شوێنێكی گه‌وره و پاره یه‌كی ئیجگار زۆره سه‌یرترین شت ئه‌وه‌یه كه خێرای ئه‌م كۆمپیته‌ره له شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌رامبـه‌ر به كۆمپیته‌ری ئاسایی ده‌گاته یه‌ك چركه به‌رامبه‌ر به ده ملیۆن ساڵ. ئاخۆ چه‌نده كۆمپیته‌رێكی مه‌زن بێت( سوپه‌ر كۆمپیته‌ر ) !
زاناكان ژماره‌یه‌كی زۆر له زانیاریان ده‌رباره‌ی زیاتر له سه‌د هه‌زار مهجهرره و زانیاری ده‌رباره‌ی تۆزهكانی گه‌ردوون و ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌شه تاریكانه‌ی گه‌ردوون هاوێشته ناو ( سوپه‌ر كۆمپیته‌ر ) سه‌ره‌رای ئه‌و خێراییه زۆره‌ی كه هه‌یبوو به‌ڵام مانگێكی ته‌واوی خایاند بۆ لێكدانه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی خسته به‌ر ده‌ست كه شیوه‌كه‌ی له داوی جاڵجاڵۆكه ده‌چێت.
داوی چنراوی گه‌ردوون
ئه‌وه‌ی به قوڵایی له‌م وێنه‌یه ورد ببێه‌وه و بزانێ چی تێدایه تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م مهجهڕانه به هه‌ره‌مه‌كی دانه‌نراون بهڵكــو ریز كراون به چه‌ند داوێكی درێژ و وورد داڕێژراون، وه درێژی هه‌ر داوێك سه‌دان ساڵی رووناكیه ( دواتر باسی ساڵی رووناكی ده‌كه‌ین )، دوای ئه‌وه‌ی زاناكان ئه‌م وێنه‌یان بینی به‌خێرای دركیان به بوونی داوێكی چه‌سپاو كرد
له ئاسماندا و ناویان لێنا (داوی گه‌ردوونی) له دوایدا زاناكان ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م داوانه و ده‌ستیان كرد به نوسینی چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه كه گرنگترینیان راپۆرتێك بۆ به ناوی ( چۆن داواه گه‌ردوونیه‌كان به یهكترییهوهه به‌ستراون ؟ ) ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ی راكێشاوه ئه‌وه‌یه، ئه‌و زانایانه هه‌مان ئه‌و زاراوه‌یان به‌كار هێناوه كه قورئانی پیرۆز به‌كاری هێناوه به زمانی ئینگلیزی (Weave) ئه‌گه‌ر وه‌ربگێرین بۆ زمانی عربی به تهواوهتیمانای (حبك) ده‌گه‌یه‌نێت وه دركمان به‌وه كرد راسته‌و خۆ ئه‌م ئایه‌ته وێنه‌ی ئه‌و دوانه‌ی بۆ ئێمه كێشاوه خودای گه‌وره له سوره‌تی () ئایه‌تی (-) دا ده‌فه‌رموێت ( وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ). ئیمامی (إبن كثير) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له ته‌فسیره‌كه‌یدا زۆر به جوانی و سه‌دا سه‌د وه‌ك قسه‌ی زاناكانی ئه‌وروپای ئه‌مرۆ. باسی ده‌كات و ده‌ڵێت ، ئیمامی (إبن كثير) ده‌ڵێت: (وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُك) واتا ئه‌ستێره‌كان به یه‌كتریه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر تۆزێك له راپۆرته‌كانی سه‌ره‌وه ورد ببینه‌وه ده‌بینین كه زانایان ده‌ڵێن : له گه‌ردووندا ئه‌ستێره‌كان به یه‌كدیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه
مهجهرهكــــــان
زاناكان به‌درێژی باسی ئه‌م داوانه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن كه ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌م داوانه زۆربه‌یان چه‌سپاو و جێگیرن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یرێكی وێنه‌ی داوه‌كان بكه‌ین تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌ر داوێك به هه‌زاران مهجهرره به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین هه‌ر مهجهررهیهك زیاتر له سه‌د هه‌زار ملیۆن ئه‌ستیره‌ی تێدایه، له‌م وێنه‌یه‌دا وه‌كو خاڵێكی بچكۆله ده‌رده‌كه‌وێت بینینی ئاسان نیه وه ئه‌م خاڵه بچووكه ره‌نگاو ره‌نگه كان مه‌جه‌ره‌كان، له هه‌مان كاتدا تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م مهجهرانه پۆلێن كراون به داوی زۆر ورد و رێك وه هه‌ر داوێك درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته ملیاره‌ها و ملیۆنه‌ها ساڵی رووناكی ئه‌م داوه چنراوانه هه‌روه‌كو زانایانی رۆژئاوا لێی ده‌دوێن و ده‌ڵێن داوه‌كانی زۆر به هێز چه‌سپێنراون و سه‌رسورهێنه‌ره هه‌روه‌ها ژماره‌شیان زۆره
واتا ئه‌م داوه چێنراوانه له یه‌ك چین پێكنههاتون به‌ڵكو چین له سه‌ر چین به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ن وه ئه‌گه‌ر به وردی له وێنه‌كان بكۆلینهوه كه سوپه‌ر كۆمپیته‌ر گرتویه‌تی ده‌بینین له‌گه‌ل ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌ڵام به سیسته‌مێكی زۆر ناوازه رێكخراوه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌راستی خودای گه‌وره (جل جلاله)زۆر به دانایی هه‌ڵساوه به دروستكردنی ئه‌م داوه چێنراوه به‌ڕاستی هه‌رخۆی زانایه به دروستكردنی وه‌ك خۆی لی قورئانی پیرۆز سوره‌تی (النمل) ئایه‌تی (88) ده‌فه‌رمووێت (صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ)
واتا: ئه‌مه‌یه ده‌ستكردی ئه‌و خودایه‌ی كه هه‌موو شتێكی به‌و په‌ری رێك و پێكی دروستكردووه ، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر ئاگایه به‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
ساڵی روناكی بریتیه له خێرایی رووناكی لهساڵـێكدا، له كاتیكدا خێرایی رووناكی له چركه‌یه‌كدا ده‌گاته (300000كم) وه له سالێكدا ده‌گاته (95000000000000000كم) كه ده‌ڵین ساڵی رووناكی واتا (95000000000000000كم) مه‌جه‌ره‌ی ئێمه (ڕێی كاكێشان) تیره‌كه‌ی ده‌گاته سه‌د هه‌زار ساڵی رووناكی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌مسه‌ری مهجهرهكه بچین بۆ سه‌ره‌كه‌ی تر و موشهكیكمان هه‌بیت كه خێراییه‌كه‌ی سێ سه‌د هه‌زار كیلۆمه‌تر بیت له چركه‌یكدا ئـــــهوا:
100000x95000000000000000=؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ساڵمان ده‌وێت ! سبحان الله لێره‌دا لاوازی مرۆڤمان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره و میهره‌بان.
مه‌جه‌ره‌ی ڕێی كاكێشان
ئه‌گه‌ر به وردی له وشه‌ی (الحبك) بكۆڵینه‌وه ده‌بینین چه‌ندان واتای هه‌یه . وه‌ك ، به‌هێز ، چه‌سپاو ، چێنراو ، وه هه‌روه‌ها له زمانی عربی ووشهكه تاك نیه و كۆ كراوه‌ته‌وه له ووشه‌ی(حیبكه) كه خودای گه‌وره چه‌ندین مانای تێدا كۆ كردۆته‌وه. داوی چێنراو له‌وانه‌یه به‌هێز بێت یان بێ هێز وه‌ك داوی جالجاڵۆكه . جێگیربێت یان نا جێگیربێت ،به‌ڵام مه‌به‌ستی خودای گه‌وره له ووشه‌ی
(الحبك) داوی چێنراوی به‌هێزه. وه هه‌روه‌ها واتایه‌كی تری (حبك) به گه‌شاوه و جوان دروستكراو دێت، ئه‌م ووتانه هه‌ر هه‌مان ووته‌ی زانایانی ئه‌مرۆیه كه ده‌ڵێن داوه‌كانی گه‌ردون داوی ئاسایی نین به‌ڵكو داوی چه‌سپاو جێگیره وه به به‌هێزی به یه‌كتر به‌ستراون .
ده‌توانین بڵێین گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خودای گه‌وره( جل جلاله ) ته‌نها له یه‌ك ووشه معجیزهیهكی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌ربخات كه وشه‌ی (الحبك)ه معجزهیهكی گه‌وره‌مان نیشان ده‌دات و پێمان رده‌گه‌یه‌نێت كه تێبفكرین له‌م قورئانه پیرۆزه‌ی وه‌ك رێ نیشانده‌ر بۆ ئێمه‌ی ناردوه له رێگای به‌رز ترین ئاده‌میزاد (محمد)(ص).
ئه‌م معجیزه گه‌وره‌یه وامان نیشان ده‌دات كه خودای گه‌وره (جل جلاله ) ته‌نها به یه‌ك ووشه له راستی ئه‌م به‌ڵگه‌یه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه وه زاناكانیش ووشه‌ی تری زۆریان به‌كار هێناوه تا ئه‌نجامی كۆتایی گه‌یشتنه ئه‌م ووشه‌یه كه خودا له قورئاندا به‌كاری هێناوه.
داوی چنراوی گه‌ردوونی و داوی چنراوی مێشك
یه‌ك له‌م شته نامۆیانه‌ی تێبینی كراوه ، ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك له مێشكی مرۆڤ بهێنین خانه‌كانی گه‌وره بكه‌ین تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ستمان ده‌كه‌وێت ووێنه‌ی داوه چنراوه‌كانی مێشك به‌شیوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو له شێوه‌ی داوه چنراوه‌كانی گه‌ردوون ئه‌چێت ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌ك دروستكه‌ریان هه‌یه كه خودای په‌روه‌ردگاره كه خۆی له سوره‌تی (الزمر) ئایه‌تی (62) ده‌فه‌رموێت (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ)
واتا: خودا به‌دی هێنه‌ری هه‌موو شتێكه هه‌ر ئه‌ویش سه‌ر په‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێكه .
بۆچی خودای گه‌وره ئه‌م راستیه بێ گومانه له قورئاندا باس ده‌كات ؟
ده‌زانین كه زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه چه‌ندان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ زانینی و د‌رك پی كردنی نهێنیه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه ئه‌م ههولانهشیان خۆشه‌ویستیه بۆ زانست، به‌ڵام خودای گه‌وره(جل جلاله) له قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا هه‌موو ئایه‌تێك ئامانجێكی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه، با سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م ئایه‌ته كه خودای گه‌وره له سوره‌تی (الذاريات) ئایه‌تی(7 بۆ 9) ده‌فه‌رمووێت( وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ * إِنَّكُمْ لَفِي قَوْلٍ مُخْتَلِفٍ * يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ )
(الإفك) واتا( درۆ و واتا ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی درۆ به ده‌می خوای گه‌وره ده‌كه‌ن ( خوا پهنامانبدا ) وه ده‌ڵێن ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه نیه درۆ و ووتهكانتان بهرپهرچدراوهیه و هه‌رگیز و هه‌رگیزیش راست نابێت ) وه له ئایه‌ته‌كانی دوای ئه‌وه له سوره‌تی (الذاريات)ئایه‌تی(20 – 23) خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (وَفِي الأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ * وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلا تُبْصِرُونَ * وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ* فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ) لێره‌دا گه‌یشتینه ئه‌م راستیه گه‌ردوونیه (إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ) واتا: (ئه‌م به‌ڵینانه حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌یه هه‌روه‌ك چۆن ئێوه قسه‌ی راست و دروست ده‌كه‌ن )
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رتان به خودای گه‌وره نیه و گومانتان له قورئانه‌كه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام له راستی و دروستی ئه‌م به‌ڵگه‌یه گومانتان نیه و ده‌بینن كه داوی چێنراوی چه‌سپاو هه‌یه ، هه‌روه‌ك چۆن گومانتان نیه له قسه كردنی خۆتان ، ده‌بێت د‌رك به‌وه بكه‌ن كه له لایه‌ن خوایه‌كی گه‌وره نێردراوه، چونكه بۆ هیچ ئاده‌میزادێك نیه به شتێكی له‌م جۆره بزانێت ئاگادار بێت پیش چوارده سه‌ده كه داوی چێنراو له گه‌ردوون هه‌یه.
به‌رێزم: له‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه تۆزێك له توانای خودای گه‌وره‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه چه‌ند باڵا ده‌سته، له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو باڵا ده‌ستیه‌ی كه هه‌یه‌تی له هه‌مان كاتدا به‌خشنده‌و میهره‌بانه به به‌نده‌كانی (له‌گه‌ل ئه‌م هه‌مو تاوان و سه‌رپێچیانه‌ی كه ده‌یكه‌ین)، پێویستی به هیچ هاوكارێك نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی هه‌رده‌م دلخۆش ده‌وبێت به گه‌رانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی بۆ لای، وه‌ك خۆی ده‌فه‌رمووێت (والله يحب ان يتوب عليكم),
واتا : (خودا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێت كه ته‌وبه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه لای) چونكه خودای گه‌وره خاوه‌نی ئێمه‌یه‌و ده‌زانی كام رێگا بۆ ئێمه دروسته و به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی تێدایه، كـــــاتی ئه‌وه نه‌هاتوه بگه‌رێیته‌وه لای خودای گه‌وره و قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی، كه بۆ ئێمه‌ی كردوه به ڕێ نیشانده‌ر چه‌ند ده‌مێكه به‌جێت هێشتوه بگه‌رێوه بۆ لای با نه‌چیته ریزی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علی وسلم) له رۆژی دوای شكایه‌تیان لێ ده‌كات و ده‌ڵێت (وقال الرسول يارب ان قومي اتخذوا هذا القرا‌ن مهجورا), واتا : مژده‌یه‌كی خۆشت پێ ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر هه‌قی ئه‌م قورئانه بده‌یت له‌م دونیایه‌دا، ئه‌وا قورئانی پیرۆز له‌و رۆژه‌دا به‌جێت ناهێڵێت تا نه‌ت باته به‌هه‌شته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علی وسلم) ده‌فه‌رموێت (القرا‌ن والصيام يشفعان يوم القيامة....فلا يدعو القرا‌ن حتى يدخل الجنة).
ئاماده‌كردنی: دكتۆر إبراهيم طاهر معروف.
دكتۆرا له خوێندنی ئیسلامی
پڕۆفیسۆری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ
سه‌رچاوه www.HeziKurd.com