بابه‌ت: ئیمامی مالیك و مندالێك...!
[center][size=24]ئیمامی مالیك و مندالێك..
رۆزێك ئیمامی مالیك به رێگادا ده روات و مندالێك ئه بینێ
یاری به خۆل ده كات و جارێك ده گریت و جارێك پێده‌كه‌نێ ...
ئیمام له دڵی خۆیدا ده‌لێ ئه‌وه منداله .. بۆچی سه‌لامی لێ بكه‌م؟! ..
دوای هه‌رخۆی ووتی نانا با سه‌لامی لێ بکه‌م و لێی نزیک ببمه‌وه و لێی تێبگه‌م
كاتيك له منداله‌كه نزيك بوويه‌وه .. ووتی السلام عليكم
مندالهكهش ووتي : وعليكم السلام ورحمةالله وبركاته يائيمام؟
ئیمامی مالیك توشی سه‌رسورمان بوو!!
ووتی : ئه ی مندال جۆن ده‌زانی من مالیكم ؟
منداله كه ووتی: ده زانم
ئیمام ووتی : دیاره تۆ زۆر زیره‌كی و ژیری، پرسیارێكت ئاراسته بکه‌م ؟
منداله‌كه ووتی : فه رموو ..
ئیمام ووتی: ئایا جیاوازی نه‌فس و عه‌قل چیه ؟
منداله كه ووتی : نه‌فس نه‌یهێشت سه‌لام بكه‌یت ،
به‌لام عه‌قل قه‌ناعه‌تی پێكردی و زانیت سه‌لام كردن سوننه ته
كه‌واته هه‌ركه‌سێك به گوێی نه‌فس بكات خه‌ساره‌تمه‌ند ده‌بیت
ئیمام ووتی : ئه ی بۆچی یاری به‌خۆل ده‌كه‌یت ؟
منداله كه ووتی : چونكه له‌م خۆله بوین و بۆ ئه‌م خۆلهش ده‌گه‌ریینه‌وه
ئیمام ووتی :ئه‌ی بۆچی جارێک ده‌گریت و جارێک بی پێده‌كه‌نیت ؟
منداله‌كه ووتی :ده‌گریم چونکه ده ترسم خوای گه‌وره بمانخاته ئاگری دۆزه‌خ له به‌ر گوناهه‌كانمان
به‌لام كاتێك بیر له ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا ده‌كه‌مه‌وه پێده‌که‌نم..
ئیمام ووتی : تۆمندالیت و پاك و بێگه‌ردی بۆچی ده‌ترسی ؟
منداله‌كه ووتی : كاتێك دایكم ئاگر ده‌كاته‌وه
به داره بچوکه‌کان ئاگر خۆش ده‌كات و داره گه‌وره‌کان ده‌سوتێنێت
منیش ده‌ترسم به بچوکی وه‌ک ئێمه ئاگری دۆزه‌خ گه‌رم بكرێت و گه‌وره‌کان بسوتێنن !!
[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm