1

بابه‌ت: چيرۆكێكى کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!

[size=24]


ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێکه‌وت ..
نوێژ خوێنانی مزگه‌وته‌که‌ش که‌ هه‌موویان ئه‌م پیاوه‌ دانایه‌یان ئه‌ناسی ، داوایان لێکرد له‌ دوای نوێژ ئامۆژگاریان بکات و وتارێکیان بۆ بدات .
پیاوه‌ داناکه‌ش داواکه‌یانی قبوڵ کرد..
نوێژی به‌کۆمه‌ڵ کۆتایی هات و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی پیاوه‌ داناکه‌بوون .
دانای پیریش هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و به‌ پله‌کاندا سه‌رکه‌وت و ڕۆیشته‌ سه‌ر مینبه‌ر..
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و سوپاس و ستایشکردنی خودا و صلاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌ستی به‌ وته‌که‌ی کرد بۆ گوێگرانی..
وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ! هه‌رکه‌سێک له‌ ئێوه‌ که‌ ئه‌زانێت له‌ ئێستاوه‌ تا شه‌و زیندوو ئه‌مێنێته‌وه‌و نامرێت ، با هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ !!؟
هیچ که‌سێک هه‌ڵنه‌سا!!
پیاوه‌که‌ش وتی : باشه‌ ، ئێستا هه‌ریه‌کێک له‌ ئێوه‌ که‌ خۆی ئاماده‌ کردوه‌ بۆ مردن و قیامه‌ت ، با هه‌ستێته‌ سه‌رپێ !!؟
دیسانه‌وه‌ که‌س هه‌ڵنه‌سا!!
وتی: سه‌رم له‌ ئێوه‌ سوڕماوه‌ ، ئێوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک دڵنیا نین له‌ مانه‌وه‌تان له‌ دونیا ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆتان بۆ ڕۆیشتن و مردن ئاماده‌ نه‌کردووه‌
[/size]

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

2

وه‌ڵام: چيرۆكێكى کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!

zor jwana dast xosh

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

3

وه‌ڵام: چيرۆكێكى کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!

كاریگه‌ره‌ ده‌سته‌كانت خۆش براكه‌م

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif