بابهت: كوڕان خولیای بیركاری و زانستن كچانیش خوێندنەوەو ئەدەب
[size=24]
لەتازەترین توێژینەوەی ڕێكخراوی هاوكاری و گەشەپێدان لەبەریتانیا دەركەوتوە، كچان خولیای خوێندن و ئەدەب دەكەن ، بەڵام كوڕان ئارەزوی بیركاری و زانستی،تێبینیەكان لەسەر ئەو لێكۆڵینەوەیە ئاماژە بەوەدەكەن ئەو لێكۆڵینانەوەی لەسەر خوێندكاران كراون گەشتۆتە ئەو جیاوازییەی كە لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا هەیە، لەڕوی وەرگرتنی مادەكانەوە، بەڵام بۆچونەكان جیاوازن لەڕوی گشتاندنی ئەو لێكۆڵینەوەیە
یەكێك لەپسپۆڕان پێ وایە كە ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی پێكهاتەی نێوان ڕەگەزەكان،كچان خاوەن هەستێكی مرۆیی لاوازن ، بەردەوام خوێندنی زانستی مرۆیی و خوێندنەوەی ئەدەب و هونەرییان پێ باشە، بەو پێیەی مادەیەكن توانای گەشە و فكری لای مرۆڤ دروست دەكەن، ئەوەش كەشی تەواو دەخولقێنێت لای كچان بۆ هەر شتێك بە خەیاڵیدا دێت وێنەی بكێشێت كە بەرەو ئارامی پێ ببەخشێت ،هەرەوەها چونكە ئەو كارانە لەڕێگەی دانیشتنێكی ئاسودەوە لەنوسینگە یان ماڵەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ ماندو بونێكی تێدانیە.
بەپێچەوانەوە هەندێك پیشە ماندوبون هەوڵ جوڵەیەكی فیكری جەستەیی گەورەی دەوێت، دەبینیت كوڕان زیاتر ئارەزوی ئەو جۆرە كارانە دەكەن، چونكە ئەوان بونەوەرێكی بزوێنەرن، لەیەك شوێندا پشو نادەن و بەردەوام دەگەڕێن بەدوای دەرچون و كاركردن لەدەرەوەی نوسینگەكان، لەبەر ئەوە كوڕان زیاتر ئارەزوی ئەو مادانە دەكەن كە خزمەتیان پێدەگەیەنێت لەداهاتودا وەك سروشت و فزیایاو و كیمیاو و بیركاری
[/size]
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]