بابهت: بە گەورەیی بیربکەنەوە
[size=20]بە گەورەیی بیربکەنەوە
ئا : لێزمە شێخانی لە ( کتێبی تۆ گەورەتری لەوەی بیری لێدەکەیەوە) مسعود لەعلی
چیرۆکێك سەباررەت بە دزێك لەسەردەمی کۆندا دەگێڕنەوە کە پالتۆیەکی زۆرباش و بەنرخی دزی ئەو پالتۆیە لە باشترین کەرەستەکان بەرهەم هێنرابوو و دوگمەکانی ئاڵتون بوون ئەو پاش ئەوەی پاڵتۆکەی بردە بازاڕ و بەبازرگانێکی فرۆشت، گەرایەوە لای هاوڕێکانی. نزیکترین هاوڕیی پرسی " پاڵتۆکەت بەچەند فرۆشت"
ئەو جوابی دایەوە " بە سەد سکەی زیو"
- مەبەستت ئەوەیە کە پاڵتۆیەکی ئەوها بەنرخ تەنیا بە سەد سکەی زیوت فرۆشت؟ دزەکە پرسی: بۆچی ژمارەیەك هەیە لە سەد زیاتر بێت؟"
دەرئەنجام : بۆ زۆر کەس ژیان ئەوهایە، ئەوان دەتوانن تا سەد بژمێرن و ژمارەیەك لەوە زیاتر نازانن، پێشنیاری من تەماح و چاوچنۆکی و گیرۆدە بوون نیە لە یاری بێ کۆتایی" زیاتر کۆکردنەوە"دا. بەلام فەرامش بکەین کە پێگەی ئێمە وەکو سەرەوەری مەخلوقات و جێنشینی خوا ئەوە نیە کە لەنەبوونیدا داماویدا بژین و هەر رۆژە و بەقەیرانێکی دارای ئازار دەرەوە بنالێنین پشکی ئێمە لە دەریای بێ کۆتایی یەزدان، ڕازی بوون بە جۆگەلەیەکی بچوك نیە، پشکی ئێمە لە دنیا هەموو دونیایە.
مرۆڤ نابێت بە کەم ڕازی بێت، گەر وا نەبێت بەهەشت بۆ چییە؟! [/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!