بابهت: كێن ئەوانەی بە هێواشی ئەمرن؟!!!!!!
كێن ئەوانەی بە هێواشی ئەمرن
بە پێنوسی: Pablo Neruda
وەرگێڕانی: هەوار
بە هێواشی ئەمرێت .......
ئەوەی پارێزگاری لە نوێژەكانی ناكات
ئەوەی لەگەڵ خۆی ناگونجێت و بەهای نازانێت
ئەوەی ناخوێنێتەوە
ئەوەی سەفەر ناكات
ئەوەی هەموو كات خۆی تێك ئەیات بە بەراوردكردنی خۆی بە كەسانی تر
ئەوەی یارمەتی ئەوانیتر ڕەت ئەكاتەوە
ئەوەی مل كەچ دەكات بۆ ئارەزوو و حەزەكانی
ئەوەی بەردەوام لە ژیانێكی ڕۆتین ئەژی
ئەوەی ئازایەتی ئەوەی تیا نیە ژیانی خۆی بگۆڕێت
ئەوەی ئەترسێت هەستەكانی دەرببڕێت
ئەوەی بە خۆشەویستی ناژی
ئەوەی لە بوارێك بخوێنێت حەزی لێ نەكات
ئەوە ئیشێك دەكات خۆشی لێنەبینێت
ئەوەی سەركێشی نەبێت بۆ بەدی هێنانی ئاواتەكانی
ئەوەی سوود لە فرسەتەكان ناكات لە كاتی خۆیدا هات
لەوە ئەچێت فرسەتت بۆ بێت
سودی لێبكە
پشت بە خوا ببەستە لاواز مەبە
واز لەدروونت مەهێنە بە هێواشی بمرێت لەبەردەم ئەوانەی ئەتبینن
و خۆت بینەر بیت
دەروونت بێبەش مەكە لەوەی كە هەست بە بەختەوەری بكەیت
سەركەوتنی زۆر گەورەی بەدەست هێناوە ئەوەی:
دڵسۆز بووە
جێبەجێكار بووە
دڵگیر بووە
سةرجاوه:مةبةست