بابه‌ت: سودةكانى كويز
[size=24]
زانایانى ئه‌مریكى رایده‌گه‌یه‌نن كه گوێز له‌ناو جۆره‌كانى چه‌ره‌ساتدا له هه‌موویان سودى زیاتره، پێویستیشه له هه‌موویان زیاتر بخورێت، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه كه گوێز بڕێكى باش ماده‌ى ئاكسیدى تێدایه، كه یارمه‌تى له‌ش ده‌دات بۆ به‌رگرتن له نه‌خۆشى. زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه، هه‌موو جۆره‌كانى چه‌ره‌سات سودیان زۆره، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه سوده‌كه‌ى ه...ێندهى سودى گوێز نیه.
له‌وباره‌یه‌وه د. جۆو فینسۆن له زانكۆى سكرانتۆن له ئه‌مریكا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر 9 جۆر چه‌ره‌سات كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه ماده‌ى ئاكسید له‌ناو گوێزدا دوو ئه‌وه‌نده‌یه وه‌ك له جۆره‌كانى تر‌ى چه‌ره‌سات، هه‌روه‌ها ماده‌ى ئاكسیدهكهى ناوى زۆر باشتر‌و كاراتره له جۆره‌كانى تر‌ى چه‌ره‌سات. ماده‌ى ئاكسید رێگه‌ده‌گرێت له كارابوونى ماده زیانبهخهشهكان له‌ناو له‌شدا، كه ده‌بێته هۆى نهخۆشىو تێكچوونى خانه‌كانى له‌ش، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ى ئاكسید 15 هێنده‌ى ماده‌ى ڤیتامین (ئی) سودى زیاتره، كه به‌وه ناسراوه له‌ش له نه‌خۆشى دهپاريزيت.[/size]
که به‌خه‌نده بۆتۆ ئه‌دوێم قـــوڵپی گریان له ناخــــمایه
نه گریانم خه‌نده ئه‌گرێ نهفـــــــرمێسکم گوڵ ده‌رئه‌کا
زهردهخـــــــــــهنهش بێته لێوم دیاره دڵـــــــــم فریو ئه‌یا
[/size]