بابه‌ت: بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕۆژوگرتندا تینووتان نه‌بێت!!
بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕۆژوگرتندا تینووتان نه‌بێت!!![size=24][/size]
جۆری ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه‌ی ڕۆژوگر به‌كاریانده‌هێنێت ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له تینوونهبوون و به‌رگه‌گرتنی تینوێتی له‌میانه‌ی كاتژمێره درێژه‌كانی ڕۆژوگرتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
د.وائل سه‌فوه‌ت، پسپۆڕی نه‌خۆشیه هه‌ناویه‌كان و گورچیله، چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خاته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای هاوین و له‌كاتی ڕۆژوگرتندا تینووتان نه‌بێت:
-دووربكه‌ونه‌وه له خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێكی زۆر له به‌هاراتی تێدایه هه‌روه‌ها خواردنی سوێر و ترش به‌تایبه‌تی له ژه‌می پارشێودا، چونكه خواردنی ئه‌و خواردنانه واده‌كات له‌ش پێویستی به بڕێكی زۆر له ئاو بێت.
-له ژه‌می پارشێودا سه‌وزه و میوه‌ی فرێش بخۆن له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو ڕیشاڵیان تێدایه و ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕیخۆڵه‌كاندا ده‌مێننه‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌ستكردن به برسێتی و تینوێتی كه‌مده‌كاته‌وه.
-هه‌ندێك كه‌س باوه‌ڕیان وایه خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو له ژه‌می پارشێودا ده‌یانپارێزێت له هه‌ستكردن به تینوێتی له‌كاتی ڕۆژوگرتندا، ئه‌مه‌ش باوه‌ڕێكی هه‌ڵه‌یه چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ئاوه له پێویستی له‌ش زیاده و بۆیه دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له خواردنه‌وه‌یان گورچیله‌كان فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش، بۆیه هه‌وڵبده‌ن له چه‌ند كاتێكی جیاوازی شه‌ودا به‌بڕی كه‌م كه‌م ئاو بخۆنه‌وه.
-زۆر خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كان له ڕه‌مه‌زاندا به‌تایبه‌تی شه‌ربه‌ته جیاوازه‌كان و خواردنه‌وه گازییه‌كان زۆر كاریگه‌ریی ده‌خاته‌سه‌ر گه‌ده و توانای هه‌رسكردن كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌س ڕاهاتوون به خواردنه‌وه‌ی ئاوی سه‌هۆڵاو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا و ئه‌وه‌ش تینوێتی ناشكێنێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی گرژبوون و چونه‌وه‌یه‌كی مولوله‌كانی خوێن و به‌وه‌ش هه‌رسكردن لاوازده‌بێت، بۆیه ده‌بێت پله‌ی ساردی ئاوه‌كه مام ناوه‌ندی بێت و مرۆڤ به‌هێواشی بیخواته‌وه نه‌ك به‌یه‌كجار بڕێكی زۆر ئاو بخواته‌وه.
-خۆتان دوور بگرن له ئاو خواردنه‌وه له‌كاتی نانخواردندا چونكه ئه‌وه شێوازێكی هه‌ڵه‌یه و بوارناهێڵێتهوه بۆ هه‌رسكردن.
-خۆتان به‌دووربگرن له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی ماده‌ی ده‌ستكرد و ڕه‌نگ و بڕێكی ززۆر شه‌كریان تێدایه، و به‌ڵكو واباشتره شه‌ربه‌تی فرێش بخورێته‌وه.
-زۆرخواردنی زه‌ڵاته له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین پێكهاته‌ی سودبه‌خشی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵه‌كان و كانزاكان و ڤیتامینه‌كان كه چالاكی و زینده‌گی و ئاوی پێویست به له‌شه ده‌به‌خشن و واباشتره زه‌ڵاته‌كان ئه‌م پێكهاتانه‌ی تێدابێت: كه‌ره‌وز، خه‌یار، پیاز، قه‌رنابیت و چه‌ند جۆرێكی تر له سه‌وزه.
-پسپۆڕان پێیانوایه شووتی یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان و باشتره له ده‌یان جۆر له سه‌وزه و گۆشت و هه‌ستێكی باش به گه‌ده ده‌به‌خشێت و پێویستی مرۆڤ له ئاو ڤیتامینه‌كان و كانزاكان به‌درێژایی ڕۆژ به‌تایبه‌تی له ڕۆژه گه‌رمه‌كانی هاویندا پڕده‌كاته‌وه.
s.xendan