بابهت: لهیهکێک لهحهکیمانیان پرسی!!!
لهیهکێک لهحهکیمانیان پرسی!!!
*بە چ شتێکی مرۆڤ زۆر سەرسام بویت؟؟؟
ئەویش لە وەڵامدا وتی:
(مرۆڤ! لە منداڵی بێزاردەبن، حەزدەکەن زوو گەورە بن، پاشان تامەزرۆی ئەوەن جارێکی تر منداڵ ببنەوە)!.
(تەندروستی خۆیان لەپێناوی کۆکردنەوەی ساماندا دەخەنە مەترسیەوە، پاشان پارە و سامانەکانیان بۆ گێڕانەوەی تەندروستی لەدەستچویان خەرج دەکەن).
(بە نیگەرانیەوە بۆ دواڕۆژی خۆیان دەڕوانن و ئێستە لەبیر دەکەن، بۆیە نە لە ئێستەدا دەژین و نە لە دواڕۆژ).
(وادەژین کە ھەرگیز نامرن، بەڵام دەمرن ھەر وەک ئەوەی کە ھەرگیز نەژیابن).
*پاشان پرسیان: ئەو وانانە چین کە پێویستە مرۆڤەکان لە ژیان فێری ببن؟؟؟
ئەویش دوای کەمێک بێدەنگی وەڵامی دایەوە و وتی:
با فێربن: ئەوان ناتوانن وا لەکەسێک بکەن خۆشی بوێن، ھەموو ئەوەی کە دەتوانن ئەوەیە کە خۆیان خۆشەویست بکەن.
با فێربن: ھەرگیز بەراوردی خۆیان بە کەسانی تر نەکەن.
با فێربن: لێبوردە بن و لێخۆشبون تاقیبکەنەوە.
با فێربن: دەتوانن لەماوەی چەند خولەکێکدا برینی زۆر قوڵ لە ناخی خۆشەویستەکانیاندا دروست بکەن، بەڵام دەگونجآ چەندین ساڵێک پیویستی بە دڵنەوایی ھەبێت.
با فێربن: مرۆڤی دەوڵمەند ئەوەنیە کە زۆرتری ھەبێت، بەڵکو ئەوەیە کە کەمترین پێویستی بوێت.
با فێربن: زۆرن ئەو مرۆڤانەی کە خۆشیان دەوێیت، بەڵام فێرنەبون گوزارشت لە ھەستوشعوریان بکەن.
بافێربن: دووکەس ڕەنگە سەیری یەکشت بکەن بەڵام تێڕوانینی جیاوازیان ھەیە بۆی.
بافێربن: تەنھا بەس نیە کەسێک لەبەرامبەرەکەی خۆشببێت، بەڵکو پێویستە بەرامبەر بە خودی خۆیشی لێبوردەبێت....
s.gullchin