بابه‌ت: به‌شێك له ئیلاهی نامه.
به‌شێك له ئیلاهی نامه:
خودایـــه !
بم به‌خشه !
له‌وه‌ی هه‌موو خه‌مێكم خه‌می خۆم بوبێـــت
ئیلاهی
بم به‌خشه !
له‌وه‌ی بێ جگه له ده‌سه‌لاتی بێ پایانی تۆمن لههێزیكی كه ترسابم !
ئیلاهی
بم به‌خشه !
له‌و نوێژانه‌ی دڵم حزووری تێدا نه‌بوه !
ئیلاهی
په‌شیمانم !
له‌وه‌ی غه‌یبه‌تی كهسێــــــكم كردبێــــــــت
په‌شیمانم !
گوێم بۆ وته‌یه‌كی خراپ ڕاگرتبێــــــــت
په‌شیمانم !
له هه‌ر گومانێكی خراپ بهكهسێكم بردبێت
پهروهردیگارا !
بم به‌خشه له‌وه‌ی كارێكم كردبێت و مه‌به‌ستم ره‌زامه‌ندی تۆوه نهبوبێـــــت !
خودایه
په‌شیمانم !
ئه‌گه‌ر تاوانی بچوكم به بچوك ته‌ماشا كردبێت !
ئیلاهی
په‌شیمانم !
ئه‌گه‌ر ماڵیكم به‌ناهه‌ق ده‌ست كهوتبێـــــــت
ئیلاهی
په‌شیمانم !
ئه‌گه‌ر وته‌كانم پێچه‌وانه‌ی كرده‌وه‌كانم بێـــــت
ئیلاهی
بم به‌خشه !
له‌سه‌ر هه‌ر نعمهتێكی خۆت كه‌من شوكرانهم له‌سه‌ر نهكردبێـــــت
ئیلاهی
په‌شیمانم !
له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دڵی ئیماندارێكم ئازار دابێــــــت
په‌شیمانم !
له لاواز و سستیم له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی تۆ
ئیلاهی
په‌شیمانم !
له هه‌ركارو كرده‌وه‌یه‌ك كه ریای تیكهوتبێـــــــت
ئیلاهی
بم به‌خشه !
*وه‌رگیراوه