بابه‌ت: بەسەرھاتی دوو مەسیحیەکە
[size=24]
دوو مەسیحی یەکێکیان بەناوی جۆرج و ئەوی تریان بەناوی میشێل دەکەونە رێ و لەگەشتێکا رێ‌یان دەکەوێتە چۆڵەوانی و بیابانێک و رێ‌یان لێ تێک دەچێ و سەریان لێ دەشێوێ، برسیەتی و تینوویەتی زۆریان بۆ دێنێ، وتەنگیان پێ ھەڵدەچنێ، لەناکاوێکا مزگەوتێک بەدی دەکەن.
میشێل بەجۆرجی ھاوەڵی دەڵێ: من پێیان دەڵێم ناوم موحەممەدە تا نان و ئاوێکی باشم بدەنێ و رێزم لێ بگرن!..
جۆرجی ھاوەڵیشی پێی دەڵێ: کاکە! بەخوا من راستییان پێ دەڵێم، چی دەبێ با ببێت.. گەیشتنە بەر مزگەوت و مەلای مزگەوت لێی پرسین: ئەرێ کاکە ناوتان چییە؟
میشێل گوتی: من ناوم موحەممەدە، جۆرجیش گوتی: من ناوم جۆرجە!!
مەلایش بەخەلکەکەی گوت: جۆرج چی بۆ دەخورێ پێی بدەن..
رووی کردە ئەوی تریان و گوتی: کاک موحەممەد! خۆت دەزانی ئێمە لەمانگی رەمەزانداین و تۆیش دەبێ تا ئێوارێ خۆت بگریت..!
وةركيراوة[/size]
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]