بابهت: بیخوێنەوە
تکایە هەتا کۆتایی بخوێنەوە !!!
ئا: one لە کتێبی { تۆ لەوە گەورەتری کە بیری لێدەکەیەوە }
بەیانی ئەمڕۆ کە لەخەو هەڵسایت ، سەیری تۆم کرد هیوادار بووم کە قسەم لەگەڵ بکەی ، تەنیا چەند وشە و یان لەبەر ئەو رووداوە دڵخۆشکەرەی کە دوێنی لە ژیانتدا روویدا سوپاسی من بکەیت بەڵام تۆ سەرقالی لەبەر کردنی جل بووی
کاتێك کە دەتویست لەماڵ دەرکەویت دەمزانی کە دەتوانی چەند خولەکێك بوەستیت و سڵاوم لێ بکەیت بەلام تۆ زۆر سەرقاڵ بوویت کاتێك کە پانزە خولەکێك بێهودە لەسەر کورسی دانیشتبووی و قاچەکانت رادەژاند، وامدەزانی کە دەتەوێت لەگەڵ مندا بدوێت بەڵام تۆ بەرەو تەلەفۆن رات کرد و پەیوەندیت بەیەكێك لە هاورێکانتەوە کرد تاکو شتی بێ بایەخ بکەیت من بەردێژایی رۆژ خۆم گرت و سەیری تۆم کردم بەڵام تۆ ئەوەندە سەرقاڵ بوویت کە هیچت بە من نەووت
کاتێ خواردنی نیوەرۆ بینیت کە ژمارەیەك لە هاوڕێکانت بەر لەنان خواردن کەمێك لەگەڵ مندا دەدوێن ، بەڵام تۆ وەها کارێکت نەکرد، دیسانیش کات ماوە و هیوادارم کە تۆ لە ئاکامدا بمدوێنیت رۆیشتنە ماڵەوە و وا پێدەچوو کە زۆر کار هەیە دەبێت ئەنجامیان بدەیت ، دوای ئەنجامدانی چەند کارێك تەلەفزیۆنت هەڵکرد و کاتێکی زۆرت بەو بەسەر برد.
من دیسان بەسەبرەوە چاوەڕێ بووم تاکو دوای سەیرکردنی تەلەفزیۆن و نانی ئێوارەت قسەم لەگەڵدا بکەیت ، کاتی خەوتن وامزانی زۆر هیلاکیت دوای وتنی شەوباش بە خانەوادەکەت ، خێرا بەرەو جێخەوەکەت رۆیشتی و خەوت لێ کەوت گرنگ نیە، لەوانەیە نەتزانیبێت ، کە من هەمیشە لەگەڵ تۆدام.
من زیاتر لەوەی تۆ بیزانیت ، چاوەڕێم کردمن تەنانەت دەموسیت فێرت بکەم کە چۆن لەگەڵ کەسانی تردا بەسەبر و خۆراگر بیت
من، خۆشەویستی خۆم بۆ تۆ دەردەبڕم و هەموو رۆژ چاوەڕێم تاکو قسەم ڵەگەڵدا بکەیت.
گفتوگۆیەکی یەك لایەنە چەندە سەختە!
زۆرباشە، تۆ جارێکی تر لە خەو هەڵدەستیت و منیش جارێکی تر بەهۆی خۆشەویستیەك کە لەبەرامبەر تۆدا هەمە، چاوەرێت دەکەم، بەو ئومێدەی کە ئەمڕۆ کەمێك لە کاتی خۆت بەمن بدەیت، رۆژێکی باشت هەبێت
هاورێی تۆ ، خودا
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!