بابهت: ئهم دایكه وانهیهكی زۆر گرنگ و نایابی فێری كچهكهی خۆی كرد..؟؟؟!!!
ئهم دایكه وانهیهكی زۆر گرنگ و نایابی فێری كچهكهی خۆی كرد..؟؟؟!!!
له بەردەم ماڵێكدا كانیەكی سازگار هەبوو ، بەڵام تابڵێیت ئاوی كەم بوو ( دڵۆپ ، دڵۆپ )ئاوي پيادا دههاته خوار،
ژنی ماڵەكە هەمیشە گۆزەیەكی لەبەردەم دڵۆپەكان دانابوو ، كە بە ماوەیەكی زۆر گۆزەكە پڕ دەبوو ،هەمووجار بەكچەكەی دەوت :-كچم ئاگات لە گۆزەكە بێت ، ڕۆژێكیان كچە بەگریان هاتەوە و بە دایكی وت دایكە گۆزەكە كەوت و ڕژا ، زۆر سەیر ڕژا !! نازانم چۆن ئەوەی بە چەند سەعاتێك پڕبوو بە یەك دەقیقە ڕژا ، دایك فرمێسكی كچەكەی سڕی و وتی :- كچی خۆم خەم مەخۆ تازە ئاوەكەمان لەكیس چوو بەڵام لەمە وانەیەك وەرگرە ( بزانە ئەوەی دڵۆپ دڵۆپ پڕ دەبێت ، قوڵپ قوڵپ دەڕژێت ، بزانە ئابڕوو و كەسایەتی ( شخصیە) و بەهاو ئاكاری جوان ) زۆری پێدەچێت تا مرۆڤ كۆیان دەكاتەوە و پێیانەوە دەناسرێت ، بەڵام بە هەڵەیەكی بچوك ، بە هەڵوێستێكی نەشیاو لە كاتێكی كەمدا لەدەستیان دەدات )
s.kurdzhin