بابه‌ت: لهسهفهرهكهم بۆ چۆمان چی ڕوویدا؟
[size=16]سڵاوی خواتان لێبێت خوشكان و برایان
نزیكه‌ی 22 ڕۆژێك به‌ر له ئێستا گه‌شتێكی چۆمانم كرد،هه‌م بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خزمان و هه‌میش بۆ هه‌فته‌یه‌ك خه‌ڵوه‌ت
لهگهشتهكهمدا تووشی هه‌ندێ ڕووداوی سه‌یر هاتم
ئه‌مه‌ش هه‌ندێكیانه
*كه چوومه گوندی دایكم لای ماڵی خاڵه‌كان و نه‌نه‌م شتێكی سه‌یر ڕووی دا
چومه سه‌ر داری شاتوو(كه ئه‌وان گاتووی پێ ده‌ڵین)هه‌ر زوو یه‌كێك هات گۆتی:كوڕه هه‌ڵویست له‌سه‌ر ئه‌و داره‌ی به‌ر نه‌بییه‌وه،دوایی ده‌بی به كه‌ر.هههههههههه
ته‌بعه‌ن هیشتا سێ دانه‌م لێ نهكدبووهوه كه‌چی ده‌ستم بایی قوتوویه‌ك دۆشاوی ته‌ماته سوور بووبوو
*به‌هۆی سۆز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ ئاژه‌ڵان له پێشكه‌و مێرووله‌ش ده‌ترسێم،چ جای چێلێكی زه‌به‌لاح.
والله یه‌كێك له چێڵه بوێره‌كان ڕووه‌و ڕووم هات،ئه‌منیش له ترسان ڕه‌نگم تێك چوو و ڕیی خۆم گۆڕی.
یه‌كیك له‌ولاوه گۆتی:هه‌ولێری،به‌مریشكه كوركێ نه‌وێری.هههههههه
*دوای هه‌فته‌یه‌ك خه‌ڵوه‌ت چوومه لای ماڵی خاڵم،كوڕه خاڵێكی بچووكم گوایه پێم ده‌ڵیت:ها چۆنی عاریف؟
گۆتی:ها چۆنه مه‌عروفی؟ههههههههه هه‌ر زۆر زۆر له‌گه‌ڵی پێكه‌نیم
تا دوینیش پێی ده‌گۆتم :كهعروفی
*خاڵۆژنیكم هه‌بوو ماشاء الله لێی بێت،ئه‌من زۆرم په‌رتووك خویندیتهوه به‌س وه‌كو ئه‌و كۆمێنتهكانم له‌جیی خۆی نین
هه‌میشه‌ش پاڵپشتی یه‌كمان ده‌كرد.ئه‌من قسه‌یه‌كم بكردایه ئه‌ویش به پهندیكی پێشینان پالپشتی ده‌كردم.لۆیه زۆر مورتاح بووم له‌گه‌لی.
*خه‌ریكی جل شووشتن بووم له‌ماڵی خاڵیكم،تایبه‌ت ئه‌وه چوار ساڵه جله‌كانی خۆم هخۆم ده‌شۆم،له‌ناكاو دایانه قاقای پێكه‌نین.
گۆتم چی بووه؟ گۆتیان والله یه‌ك كچمان نهدیتییهوه وه‌كو توو ئه‌وها جوان و به‌جددی جلك بشوات
*ئه‌و كاله‌ی به‌كارم ده‌هینا به‌هۆی زۆر گه‌ڕانم و به‌سه‌ر كه‌وتنم بۆ شاخ و كیوان خۆڵاوی بوو،بۆیه شووشتم،
كه دوای شووشتن بینییان سه‌رسام بوون،گۆتیان بریا ئه‌مه‌ش كالهمان هه‌بایه‌و ئه‌تووش لۆت شووشتباین.
ئیدی سوپاس بۆخوا وا به‌سه‌لامه‌ت گه‌ڕامه‌وه بۆ پایته‌خته گه‌رمه‌كه‌ی خۆمان،
ڕیزم قبول بفه‌رموون
هه‌ڵویست زاده[/size]