1

بابه‌ت: سەرهەنگ موحسین:هیچ لێدوانێکم نەداوە و پەیوەندی بەهیچ یانەیەک ناکەم

سەرهەنگ موحسین: هیچ لێدوانێکم نەداوە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەک ناکەم
نووسەر: شاهین برادۆستیYARIGA

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو چەند هەواڵێک سەبارەت بە گۆڵچی یانەی هەولێر سەرهەنگ موحسین بڵاوکرایەوە، کە گرێبەستی لە دوو یانەی شاری بەغداد بۆ هاتووە و نابراو بیر لەم گرێبەستانە
سەرهەنگ موحسین

سەرهەنگ موحسین

دەکاتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر سەرهەنگ موحسین لە شاری بەغداد گوتی: زۆرم پێ سەیر بوو لە رۆژنامەکان و ماڵپەرکانی شاری بەغداد چەند هەواڵێک لەسەر زاری من بڵاوکرایتەوە، کە گوایە من گرێبەستم لە دوو یانەی شاری بەغداد بۆ هاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری کۆتایی خۆم دەدەم، من گشت هاندەرانی یانەی هەولێر دڵنیا دەکەمەوە، کە بەهیچ شێوەیەک من لێدوانم بۆ هیچ لایەنێک یاخود رۆژنامەنووسێک نەداوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نیمە یانەی هەولێر بەجێبهێڵم و تا کۆتایی ژیانی وەرزشی هەر لە ریزی هەولێر یاری دەکەم.
لە درێژەی قسەکانیدا سەرهەنگ موحسین گوتی: وەکو ئاشکرایە هەموو وەرزێک، کاتێک، کە خولی عێراق دەگاتە قۆناغەکانی کۆتایی رۆژنامەکانی شاری بەغداد چەندین پروپاگەندە لەسەر یاریزانانی یانەکەمان بڵاودەکەنەوە بە تایبەتی لەسەر من ئەمە چەندین جارە ئەم شتە دووبارە دەبێتەوە ئەمەش گشت یاریزانان و بە تایبەتی من تووشی نیگەرانی دەکات، بەڵام ئەم جۆرە کارانە هیچ کاریگەری لەسەر دوورنی یاریزانانی یانەی هەولێر ناکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرهەنگ موحسین گوتی: جەماوەری خۆشەویستی یانەی هەولێر دڵنیا دەکەمەوە، کە خولی بژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم یانەی هەولێر نازناوەکە بەرز دەکاتەوە و هیوادارام رۆژنامەنووسان و رۆژنامەکان هەواڵی بێ سەرچاوە بڵاونەکەوە.
رێبین رەمزی

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: سەرهەنگ موحسین:هیچ لێدوانێکم نەداوە و پەیوەندی بەهیچ یانەیەک ناکەم

smile

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: سەرهەنگ موحسین:هیچ لێدوانێکم نەداوە و پەیوەندی بەهیچ یانەیەک ناکەم

smile:):)

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

4

وه‌ڵام: سەرهەنگ موحسین:هیچ لێدوانێکم نەداوە و پەیوەندی بەهیچ یانەیەک ناکەم

neutral

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]