1

بابه‌ت: [center]ئیعجازىزانستى له‌ میحرابى نوێژدا

[center]ئیعجازىزانستى له‌ میحرابى نوێژدا


http://www.webchinupload.com/O72d4/1519309555-nwezh2.jpg



خه‌باب پێنجوێنی
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستدا دكتۆر(سلوى محمدرشیدى) ئه‌م دكتۆره‌ میێریه‌ هه‌ستا به‌ پێشكه‌ش كردنى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ناوى (تأثير الصلاة على رفع الكفأة الوظيفة للقلب لدى المسلين فوق ستين سنة) ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌ته‌مه‌نیان (60)ساڵ , وه‌ نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه‌ , تواناى دڵیان بێگومان كه‌متره‌ له‌خه‌ڵكیتر , بۆی ده‌ركه‌وت (نوێژ) كار ئه‌كاته‌ ئه‌و توانایه‌و تواناكه‌ به‌رز ئه‌كاته‌وه‌ .
كورته‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌یه‌وه‌ به‌م جۆره‌ بوو : شه‌ست نه‌خۆشى هێنا له‌وانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رو (60) ساڵه‌و وه‌تواناى دڵیان لاوازه‌ , ئه‌م شه‌ست نه‌خۆشه‌ به‌ ژن و به‌ پیاوه‌وه‌ كردنى به‌دوو به‌شه‌وه‌ ، به‌ (30) كه‌سیانى وت كه‌نوێژى عیشاو ته‌راویح له‌مزگه‌وت بكه‌ن , (30)كه‌سه‌كه‌ی تر نوێژى عیشا له‌ماڵه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ له‌رِه‌مه‌زاندا , بێگومان، تخگیگى دڵى هه‌موویانى وه‌رگرتوه‌ كه‌نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ تواناى دڵیان لاوازه‌و ئیشناكات وه‌ك پێویست , له‌ كۆتایى مانگى رِه‌مه‌زاندا بۆجارى دووه‌م تخگیگى دڵى بۆكردنه‌وه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌و (سی) كه‌سه‌ى كه‌ ده‌رِۆن بۆمزگه‌وت وه‌ ته‌راویحه‌كه‌ش له‌وێ ده‌كه‌ن ئارامیه‌ك رِووى كردۆته‌ دڵیان , چاكیه‌ك رِوی كردۆته‌ دڵیان , له‌ تخگیگیهكه‌دا جیاوازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى هه‌ڵنه‌ستاون به‌ته‌راویحه‌كه‌ . كه‌واته‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخست په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان ژماره‌ى نوێژ له‌گه‌ڵ چاك بونه‌وه‌ى دڵدا .
(د.تۆفیق)له‌زانكۆى (الاسكندریه‌), له‌ساڵى 1986 دیراسه‌یه‌كى مانجسته‌رى كرد , چه‌ندین خاڵی تیابوو تیشك ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ندێكى. ئه‌م دكتۆره‌ هه‌ستا به‌ پێوانه‌ى ئه‌و پاڵه‌ په‌ستۆى خوێنه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و دوو شاده‌ماره‌ى هه‌ردوو لاقى مرۆڤ .له‌كاتى وه‌ستاندا خوێندنى (الفاتحه‌) پاڵه‌ په‌ستۆى خوێن له‌سه‌ر دیوارى ئه‌و دوو وه‌ریده‌ گه‌وره‌یه‌ (90سم ئاو بوو) به‌پێوه‌رى ئاونه‌ك جیوه‌ , له‌ كاتى (ركوعدا) ده‌بێته‌ (49)و له‌ كاتى (سمع الله‌ لمن حمده‌) ده‌بێته‌ (86) ئه‌مه‌ پاڵه‌ په‌ستۆى خوێن له‌سه‌ر دیوار ئه‌و خوێن هێنه‌رانه‌ . له‌ سوجده‌ى یه‌كه‌مدا ده‌بێته‌ (3)و له‌ دانیشتنه‌كه‌دا .(ئه‌و دانیشتنه‌ى كه‌زۆر كه‌س نوێژى به‌تال َده‌بێته‌وه‌ , چونكه‌ له‌هه‌مو مه‌زهه‌بێك دا ئه‌مه‌ فه‌رزه‌و مه‌رجه‌ هه‌موو له‌شى ئینسان له‌جوڵه‌ بكه‌وێت (الجلسه‌ بین السجد تین) رِوكنه‌ ، (ابن القیم) ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زۆر كه‌س نوێژى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ كه‌وا له‌شى له‌ حه‌ره‌كه‌ت ناكه‌وێت ، ئه‌ گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا (صلى اللة علية وسلم ) چه‌ندى پێچووه‌ له‌ سوجده‌دا ئه‌وه‌نده‌شى پێچوه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا.. فه‌رموده‌مان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندى دوعاى فه‌رمووه‌ له‌و دانیشتنه‌داو له‌و مه‌سافه‌یه‌دا ، وه‌ك (رب ڕغفرلی وارحمنی وڕهدنی وڕجبرنی وڕرزقنی وعافنی واعفو عنی) ، ئێمه‌ هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ فریاكه‌وتین با بڵێین (رباغفرلی , ربڕغفرلی) .
له‌ دانیشتنه‌ كه‌دا (ضغط) له‌سه‌ر ئه‌و دوو شاده‌ماره‌ ده‌بێته‌وه‌ (16) ، چوون بۆسوجده‌ى دووه‌م (ضغط ) ئه‌بێته‌ (1) واته‌ : نزیكه‌ى (سفر) ، له‌وه‌ستانه‌كه‌دا (93)و له‌ سوجده‌ى دووه‌مدا ئه‌بێته‌ (1) ، سبحان الله‌ نوێژ چ پشوویه‌ك ده‌دات به‌لاقى مرۆڤ , چه‌ ند ماندوو بێت پشووى پێ ئه‌دات , چونكه‌ له‌ كاتی سوجده‌دا ئه‌و كێشى مرۆڤه‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (ناوچه‌وان و هه‌ردوو له‌پی ده‌ست و هه‌ردوو كلاَوه‌ى ئه‌ژنۆی له‌گه‌ڵ په‌نجه‌كانى قاچیدا) .
پاڵه‌ په‌ستۆ نامێنێت له‌ سه‌ریان , له‌ رِكو ع دا ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین ماسولكه‌ى برِبرِه‌ى پشت گرژده‌بێته‌وه‌ , وه‌ لاقى مرۆڤ به‌تایبه‌تى ناوچه‌ى رِانى ده‌كشێت , ئه‌مه‌ رِێگرى له‌نه‌خۆشى (ده‌والى )ده‌كات , ئه‌گه‌ر به‌رِێك و پێكى موسوڵمان نوێژ بكات ئه‌و قه‌دى له‌شه‌ى گۆشه‌ى (90) پله‌ بێت له‌گه‌ڵ رِانیدا له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و ماسولكانه‌ هه‌موو رِائه‌كێشرێن و ئه‌ ونوێژكه‌ره‌ دوچارى نه‌خۆشى ده‌والى نابێت كه‌ئێستا تیشكێكی ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر .
له‌ حاڵه‌تى رِكوعه‌كه‌دا ئه‌و ماسولكه‌یه‌ى له‌ (سكا) هه‌یه‌ پێی ده‌وترێت (العضلة المربعة البطنية) فشارێك ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌ماره‌كانى ناو سك , له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ردوو ێه‌مامه‌ى خوێن هه‌ێنه‌ره‌كان داده‌خرێن (واته‌ خوێن ناچێت بۆ لاقه‌كان) ته‌نها به‌ پاڵه‌ په‌ستۆیه‌كى به‌ هێزه‌وه‌ ئه‌و خوێنه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ دڵ , له‌ (سوجده‌شدا )خولى خوێن له‌گه‌ڵ هێزى رِاكێشانى زه‌ویدایه‌ , زۆر به‌ ئاسانى خوێن ده‌چێته‌ دڵه‌وه‌ چونكه‌ له‌شه‌كه‌ له‌ حاڵه‌تى سوجده‌دایه‌. سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزه‌ , زۆر به‌ ئاسانى خوێن ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ دڵ و وه‌ خوێن زۆربه‌ ئاسانى خوێن له‌ دڵه‌وه‌ دیته‌ ده‌رىَ .
مه‌سه‌له‌ى نه‌خۆشه‌ ده‌والى: كه‌ره‌سته‌یه‌ك هه‌یه‌ گرنگترین پێكهێنه‌رى دیوارى خوێن هێنه‌ره‌كه‌یه‌ پێی ده‌وترێت (هایدرۆكسی پۆلین) نى ئه‌و ماده‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌م بویه‌وه‌ له‌ دیوارى ده‌ماره‌كه‌دا ئه‌و ده‌ماره‌ ئیتر تێك ده‌چێت , ئه‌و ده‌مه‌ماره‌ تواناى هه‌ڵگرتنى فشارى هه‌یه‌ , ئێستا با بزانین نه‌خۆشى ده‌والى كامه‌یه‌؟؟ .
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌گه‌ر موسوڵمان به‌رێك و پێكى نوێژه‌كانى بكات دوچارى نابێت . به‌لاَم هه‌ندێك كه‌س رِكوعه‌كه‌ى ته‌واو نیه‌ , وه‌ستانه‌كه‌ى ته‌واو نیه‌ ، دوچارى ده‌والى ده‌بێت , له‌ دیراسه‌ى ئه‌م دكتۆره‌دا هه‌ستا به‌ پێواندنى ئه‌و ماده‌یه‌ى كه‌ پىَ ى ده‌وترێت (هایدرۆكسى پۆلین ) له‌ دیوارى خوێن هێنه‌ره‌كانى لاقدا له‌ (20) نه‌خۆشدا كه‌دوچارى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ببون (دوالى الساقین) ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ندێكیان رِێژه‌كه‌ى بریتى یه‌ له‌ (16) وه‌ هه‌ندێكیان (26)و ئه‌مه‌ش به‌(مایكرۆگرام ) ده‌پێورێت .
ئه‌مه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نیمچه‌ رِكوعه‌ى كه‌ده‌یبات ئه‌گینا به‌رِێكى بیكات توشى ئه‌م ده‌رده‌ نابێت , له‌ دیراسه‌یه‌كى تریدا گه‌رِا به‌ دواى (هایدرۆكسى پۆلین ) له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ساغن كه‌ نه‌خۆشی (ده‌والى)یان نیه‌، ده‌ركه‌وت له‌هه‌ندێك كه‌سدا كه‌نوێژ ده‌كات (80)و هه‌ندىَ كه‌ نوێژ ناكات (63)یه‌ , ته‌نها گۆرِه‌رِ له‌ویادا بریتیه‌ له‌نوێژكردن , واته‌ له‌ كاتى نوێژ كردن ئه‌و ماسولكانه‌ رِاده‌كێشرێن و نایه‌ڵێت ئه‌و نوێژخوێنه‌ توشى ده‌والى ببێت.
بێینه‌ سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر , هۆرمۆنێك هه‌یه‌ له‌ مرۆڤدا ئه‌و رِژێنانه‌ ده‌رئه‌كات كه‌ له‌ گورچیله‌وه‌ سه‌ر ده‌رئه‌كه‌ن، ئه‌و هۆرمۆنه‌ پێی ده‌وترێت (ئه‌درى ناڵین) ئه‌م هۆرمۆنه‌ چالاكیه‌ك ده‌دات به‌ دڵ ، له‌كاتى ئیش كردندا دروست ده‌بێت , له‌حاڵه‌تى وتوو وێژى توندو هه‌ڵچون و هه‌واڵى ناخۆش و دیمه‌نى ناشرین و تووه‌رِه‌بون دروست ده‌بێت .
ئه‌م هۆرمۆنه‌ چالاكیه‌ك ده‌دات به‌ دڵ ، وه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ده‌ردانه‌دا ترپه‌ى دڵ زیات ده‌بێت و شه‌كره‌و پاڵه‌ په‌ستۆ (ضخط) ] به‌رز ده‌بێته‌وه‌ , له‌ زیاد بوونى ئه‌م هۆرمۆنه‌دا ده‌ركه‌وت دوو لوتكه‌ى هه‌یه‌ له‌كاتى دیارى كراودا یه‌كێكیان پێش نوێژى نیوه‌رِۆیه‌و یه‌كێكیان دواى نوێژى نیوه‌رِۆیه‌ , تاقى كردنه‌وه‌یه‌ك كرا له‌سه‌ر (31) ئه‌فسه‌ر كه‌وا نیشان بگرنه‌وه‌ , ماندویانكردن بۆ ماوه‌ى (75)سه‌عات نه‌یان هێشت بنوون و , نه‌یان هێشت له‌و تاقى كردنه‌وه‌یه‌دا هیچ جۆره‌ پشویه‌ك بده‌ن ، شه‌كه‌تبون ، به‌لاَم زوو زوو تخگیگى دڵیان بۆ ده‌گرتن , هێڵكارى خوێنیان بۆگرتن , خوێنى ئه‌و (31) ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ركه‌وت كه‌خوێنیان له‌ لوتكه‌ى رِژاندنى ئه‌دریناڵین بۆ ناو له‌شیان (لوتكه‌ى رِژاندنى ئه‌دریناڵین بۆناو خوێن بێگومان خۆى دوو ده‌قیقه‌ له‌ ناوخوێندا ئه‌مێنێته‌وه‌ , ئیتر شانه‌كانى له‌ش هه‌ڵی ده‌مژن ) دوسه‌عات زیاتر ئه‌مێنێته‌وه‌ پاشان له‌گه‌ڵ میزدا ده‌رده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌ ) له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مانه‌ (75) سه‌عات ماندوو بون ده‌ركه‌وت له‌ نیوه‌ شه‌ودا (ئه‌ دریناڵین ) كه‌مترین برِ دێ و وه‌ زۆر هه‌ست به‌ هیلاكی و ماندو بوون و شه‌كه‌تى ده‌كه‌ن ، وه‌ له‌ كاتى پاش نیوه‌رِۆدا له‌سه‌عات (12,30)ى نیوه‌رِۆ ئه‌دریناڵینه‌كه‌ زۆر ده‌بێت , لێكۆڵنه‌وه‌ى تر هه‌یه‌ كه‌ هه‌مووى ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌پاش نیوه‌رِۆ زیاد ئه‌كات و له‌كاتى عه‌سردا ئه‌گاته‌ لوتكه‌، تێكراى ده‌رپه‌رِینى خوێن له‌دڵه‌وه‌ له‌سه‌عات (3)دایه‌ ، ترپه‌ى دڵ ئه‌گاته‌ ئه‌وپه‌رِی له‌سه‌عات (4)دا ، پاڵه‌ په‌ستۆكه‌ى دواى ئه‌وه‌ به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ له‌هه‌موو مرۆڤێكدا وایه‌ ئیتر ئه‌و مرۆڤه‌ ماندووه‌ ، نه‌خۆشه‌ ، ساغه‌ ، له‌ پشودایه‌ ، ئه‌م دیارده‌یه‌ تیایاندا رِوده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه‌ ، ژنه‌ ، پیاوه‌ ، گه‌نجه‌ ، پیره‌ ، له‌ هه‌ر وڵاتیك بێت له‌و كاتى (بعد الزوال)دا ئه‌و دیارده‌یه‌ رِوده‌دات .. (طب) وه‌لاَمى چیه‌ بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌؟ ئه‌ڵی َ ئه‌مه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كاتژمێرێكى ناوخۆى مرۆڤه‌وه‌ كه‌ پێى ده‌وترێت (الساعات البایولوجیه‌ ) به‌ كاتژمێرى بایۆلۆجى ئه‌و ده‌ردراوه‌ دروست ده‌بێت، بۆچى دروست ده‌بێت؟ تا ئێستا زانست (علم) نازانێت بۆچى..؟ .
به‌لاَم وه‌ك پێواندن بۆیان ده‌ركه‌وه‌تووه‌ كه‌ ئه‌و هۆرمۆنه‌ زۆرترین كات كه‌ دێَته‌ خوێنه‌وه‌ و دێته‌ ناو له‌شه‌وه‌ كاتى نیوه‌رِۆیه‌و ئه‌گاته‌ لوتكه‌كه‌ى له‌ كاتى عه‌سردا ، قورئانى پیرۆز فه‌رمویه‌تى (حافظوا على الصلوات والصلاة الوسطى وقوموا للّه قانيتين) واته‌ :خواى گه‌وره‌ ئه‌مرمان پێ ئه‌كات كه‌ نوێژه‌كانمان له‌ كاتى خۆیدا بكه‌ین به‌تایبه‌ت نوێژى ناوه‌رِاست (وسطى) ] كه‌ زۆربه‌ى زانایان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ نوێژى ناوه‌رِاست نوێژى عه‌سره‌ ، ئیمامى زه‌مه‌خشه‌رى له‌كشافداو (ابن كپیر) وه‌ها ئه‌فه‌رموێت و سه‌ید قوتب وه‌ها ده‌ڵێت ، وه‌ غه‌یرى ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و رِایه‌ن ، پشتیان به‌ستووه‌ به‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى اللة علية وسلم) كه‌ له‌ رِۆژى جه‌نگى (الاحزاب )دا ده‌فه‌رموێت ( شغلونا عن الصلواة الوسطى , العصر ملأ الله قبورهم وبيوتهم ناراَ) واته‌: سه‌رقاڵیان كردین ئه‌و بێباوه‌رِانه‌ ئه‌و موشریكانه‌ له‌ نوێژى ناوه‌رِاست له‌نوێژى عه‌سر , خوا قه‌برو ماڵیان پرِ بكات له‌ ئاگر , ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ ئه‌یسه‌لمێنێت كه‌ نوێژى ناوه‌رِاست كه‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌ بریتیه‌ له‌ نوێژى عه‌سر .. ئه‌م هۆرمۆناتانه‌ زیاد ده‌بێت ترپه‌ى دڵ له‌ لوتكه‌دایه‌و ..هتد. له‌به‌رئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌مرمان پێ ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌ك دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ دونیا . دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ جه‌نجاڵى ژیان و رِوو بكه‌ینه‌ خوا با ئه‌و كاته‌ به‌سه‌لامه‌تى تێپه‌رِێت چونكه‌ هه‌چ كارێكى زیاده‌ ، هه‌چ ئیشێكى زیاده‌ ، خه‌به‌رێكى ناخوش , هه‌ڵچو نێكى ده‌رونى ، له‌و كاته‌دا هۆرمۆنه‌كه‌ زیاد ده‌بێت و دڵه‌كه‌ به‌رگه‌ى ناگرێت , له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى تردا زانای گه‌وره‌ وه‌كو (ئلترلطام) وه‌ك (بۆپسن) به‌ ئاماركردن بۆیان ده‌ركه‌وه‌تووه‌ كه‌ نسكۆكردن (مضاعفات) ى دڵ له‌ سه‌عات (1-3) دارِوده‌دات زیاترینى وه‌ستانى دڵه‌ (1-3)یه‌ ، جائه‌و دیراساتانه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌وا ده‌ردراوى ( ئه‌دریناڵین ) زۆره‌ له‌و كاته‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویستى به‌ پشویه‌كه‌ دوركه‌وێته‌وه‌ له‌ سه‌ر قاڵى ژیان , خواى گه‌وره‌ فه‌رمان مان پێده‌كات كه‌ له‌و كاته‌دا دوركه‌وینه‌وه‌ , سه‌رگه‌رم بین به‌ده‌ست نوێژ شتنه‌وه‌ , ئه‌و ده‌ست نوێژه‌ پێى ده‌وه‌ترێت (جهد متوسط) ئه‌وه‌ ئه‌و چالاكى ده‌سته‌ , ئه‌و حه‌ره‌كه‌ى ده‌ست نوێژه‌ ورده‌ وه‌رده‌ هۆرمۆنى ئه‌دریناڵینه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و جولاَنه‌مان رِۆیشتنێكى له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و مزگه‌وت , چاوه‌رِوان كردنى نوێژ هه‌تا مامۆستا دێت , نوێژكردنى جه‌ماعه‌ته‌كه‌ و پاشان ئه‌و وێردو ته‌سبیحاته‌ى دواى نوێژكردن , ئه‌و سونه‌تانه‌ كه‌ هه‌ن ئه‌وانه‌ هه‌موى نیوسه‌عاتێك ده‌بات , ئه‌بینیت له‌و كاته‌ ترسناكه‌ تێده‌په‌رِ ئه‌بێت , نوێژ ته‌واو ده‌بێت (ئه‌دریناڵ) داده‌به‌زێت , پاشان ئه‌و مرۆڤه‌ تواناى رِوبه‌رِو بوونه‌وه‌ى ترى لا دروست ده‌بێت چونكه‌ پاڵ په‌ستۆكه‌ى دابه‌زیوه‌ ئه‌و فشاره‌ى كه‌له‌سه‌ری بووه‌ لاچووه‌ .
ئه‌م دیارده‌یه‌ رِو ده‌دات له‌ هه‌مو مرۆڤێكداو له‌ هه‌موو شوێنێك دا و ته‌نها له‌ ده‌وروبه‌رى عه‌سردا , كه‌واته‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ پیرۆزه‌ له‌گه‌ڵ زانستدا ده‌قا وده‌قن , هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌كانى خواو پێغه‌مبه‌ردا (صلي اللّة علية وسلم) وه‌ هه‌رچى ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ فه‌رمویه‌تى له‌ قورئانه‌وه‌ بێت یان له‌ره‌سوالله‌ وه‌ بێت (صلى اللّة علية وسلم ) له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤدایه‌.

regayrasty[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: [center]ئیعجازىزانستى له‌ میحرابى نوێژدا

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: [center]ئیعجازىزانستى له‌ میحرابى نوێژدا

زۆر به‌سووده‌ ده‌ست خۆش كاك حوسێن

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

4

وه‌ڵام: [center]ئیعجازىزانستى له‌ میحرابى نوێژدا

ĒМЯÂN نووسی:

زۆر به‌سووده‌ ده‌ست خۆش كاك حوسێن

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: [center]ئیعجازىزانستى له‌ میحرابى نوێژدا

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡