بابه‌ت: ئیلاهی نامه.
[size=19]ئه‌مه به‌شێكه ه ئیلاهی نامه‌ی حسن زاده
ئیلاهی! ئه‌ی خودایه! ئاماده‌ییم پێ عه‌تا بكه‌و به جوانی و جه‌مالی خۆری مهخلوقاتت نورانیم بكه.
ئیلاهی! نه‌گوتنی ڕاز‌و ئه‌سراری دڵ زۆر سه‌خت و گرانه و، گوتنیشی سه‌خت و دژوارتر.
ئیلاهی! ته‌مه‌نێك بوو وام ده‌زانی كه ئێمه پارێزه‌ری دینه‌كه‌ی تۆین، "أستغفرك اللهم" كه له‌م شه‌وه‌ی ته‌مه‌نمدا تێگه‌یشتم، كه ئه‌وه دینه‌كه‌ی تۆیه ئێمه ده‌پارێزێ، سوپاسگوزارا ئه‌ی خودا!
ئیلاهی! من چۆن خامۆش بم كه دڵم پڕ جۆش و خرۆشهو، چۆنیش بدوێم له كاتێكدا كه عه‌قڵم غافڵ و بێ ئاگایه!
ئیلاهی! ئێمه هه‌موو بێچاره و دهرماندهین و تۆش ته‌نیا چاره‌ی ئێمه‌یت و، ئێمه هه‌موو هیچ كاره‌ین و تۆش توانای هه‌موو كاره.
ئیلاهی! له‌سه‌ر تا پێم له نوی تۆدا غه‌رقم، (یا نور السموات والارض) ده‌سا خودایه له‌و نورهت زیاترم پێ عه‌تا بكه.
ئیلاهی! پله‌وپایه‌ی ئه‌م وشه كورته به‌م شكۆ‌و گه‌وره‌ییه بێت، كه‌واته "يا عظيم" ڕێز‌و گه‌وره‌یی كه‌لامی ئه‌م هه‌موو وشانه‌ت ده‌بێ چۆن بن ئه‌ی خودا!
ئیلاهی! كه تۆ حاضرى ئیدی به دوا چیدا بگه‌ڕێم و، كه تۆش "رقیب"ی ئیتر چی بڵێم!
ئیلاهی! چاو به‌ستراو و ماندووم، ڕێگه‌ی زۆر ده‌ڕۆم و هیچ دوورییه‌ك تهی ناكه‌م، وای له من ئه‌گه‌ر ده‌ستم نه‌گری و وازم لێبهێنی.
نووسینی:حسن زاده املی[/size]