بابه‌ت: نـێــهــێـنـی شـــه‌وی قـــهدر !
شه‌وی قه‌در له ده‌شه‌وه كانی كۆتای مانگی ره‌مه‌زانه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌یا باسی ئه‌كات ان شاءالله دواتر باسی فه‌رمووده‌كه ئه‌كه‌ین ،
ئه‌م شه‌وه گه‌وره‌ترین و پر بهرهكهترین شه‌وی ساڵه بۆ موسڵمانان كه تیتیدا له‌م شه‌وه‌دا عیبادهت به هه‌زار مانگی ته‌واوه خودای گه‌وره‌ش له ئایهتێكا باسی كردوه {بِّسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ...... ليْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ .. . . . . . .. القدر 3 .
دابه‌زینی وه‌حی له چ كات و ڕۆژێك و مانگێك دا بـوو ؟
لێره‌دا مه‌به‌ستمان له یه‌كه‌مجاری هاتنی وه‌حی كه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زیووه ، ئایا بۆ یه‌كه‌م جار له چ سالێك و مانگێك و شه‌وێك دابوو ؟
بۆ ده‌سكه‌وتنی ئه‌م پرسیارانه پێویسته ئه‌مانه بزانین .
سه‌ره‌تای هاتنی وه‌حی و دابه‌زینی قورئان له مانگی ڕه‌مه‌زان و شه‌وی قه‌در دابوو وه‌ك خودای زانا له‌م ئایه‌تانه‌دا به ڕواشكاوی ئاماژه‌ی پێده‌كا كه ئه‌فه‌رمووێ { شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ } البقرة. واته: مانگی ره‌مه‌زانێك كه قورئانی تێدا هاتۆته خوار ،كه‌واته :به ته‌ئكید سه‌ره‌تای هاتن و دابه‌زینی قورئان له مانگی ره‌مه‌زاندا بووه ،وه هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمووێ
{إِنَّآ أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ} واته: (ئێمه قورئانمان بۆ یه‌كه‌مجار ناردۆته خوار له شه‌وێكی پر پیت و پێزدا ، ئێمه وریا كه‌ره‌وه‌و ترشێنهرین ) ، كه مه‌به‌ست له‌و شه‌وه شه‌وی (قدر)ه وه‌ك ده‌فه‌رمووێ
{ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ } ئێمه له‌شه‌وی قه‌در قورئانمان ناردۆته خواره‌وه .
فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه زۆرن یه‌كێكیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه (( عن عائیشة رضي الله عنه أن رسول الله (صلى الله عليهوسلم قال: ليلة القدر في الوتر من العشر الأواخير من رمضان)) بوخارى گێراویه‌تی یه‌وه
واته: له شه‌وه تاكه‌كانی ده‌شه‌وی كۆتای ڕه‌مه‌زان له شه‌وی (لیلة القدر) بگه‌رێن ،كه‌واتا به‌ته‌ئكید (شه‌وی قه‌در) له شه‌وه كۆتاكانی ده‌شه‌وی مانگی ره‌مه‌زانه ،وه
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ڕۆژی دووشه‌مه له دایك بووه هه‌ر له ڕۆژی دوشه‌ممه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار وه‌حی بۆ هاتوه ،وه‌ك له‌م فه‌رموو ده‌یه‌دا هاتوه { عن ابي قتادة (رضي الله عنه)عن صوم يوم الثنين فقال: ذاك يوم ولدت فيه ويوم بعثت فيه ,أو أنزل علي فيه) موسلم گێراویه‌تیه‌وه
وته : پرسیار له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )كرا ده‌رباره‌ی به ڕۆژوبونی ڕۆژی دوو شه‌ممه ،ئه‌ویش فه‌رمووی ئه‌وه ڕۆژێكه تیایدا له دایك بوومه وه تێیدا ڕه‌وانه كرام یان وه‌حیم بۆ هاتۆته خوار ،(بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌گه‌ر نا وه‌حی له هه‌موو ڕۆژه‌كانی دیكه‌ی ساڵدا هاتۆته خوار )
به‌پێی حیساباتی فه‌له‌كیی، دووشهمهكانی مانگی ڕه‌مه‌زانی (41)همین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بریتی بوون له ڕۆژه‌كانی (28،21،14،7)
شه‌وی (21)ی مانگی ره‌مه‌زانی (41)ه مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه شه‌وی دوو شه‌مه بوو یه‌كه‌مین شه‌وی دابه‌زینی سه‌رتای وه‌حی بوو بۆ سه‌ر محمد (صل الله علیه وسلم)
وه‌كو گوتمان مسۆگه‌ر سه‌ره‌تای دابه‌زینی وه‌حی له یه‌كێك له شه‌وه به پێزه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی یه‌كه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تی (محمد) دا وه‌ك هه‌ر كام له ئایه‌تی (185)ی وسوره‌تی الدخان به‌راشكاوی ڕایگه‌یاندوه .وه ئه‌و شه‌وه‌ش به ته‌ئكید
یه‌كێكه له 10 شه‌وه كۆتای مانگی ره‌مه‌زان، وه‌كو فهرموودوهی پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) {، تَحَرَّوْا لَيْلَةَ الْقَدْرِ فِي الْوِتْرِ مِنْ الْعَشْرِ
الْأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ } ده‌گه‌یه‌نێ وه ئه‌و شه‌وه تاكه‌ش شه‌وی
دووشه‌ممه‌ی (21) مانگی ره‌مه‌زان،
چونكه به پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ( ابو قتادة ) گێراویه‌تی
یه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له شه‌وی دووشه‌ممه‌دا وه‌حی بۆ دبه‌زیوه
و دوشهمهكانی ( 7 ، 14 ) ی ئه‌و ره‌مه‌زانه‌ش چونكه ناوكه‌ونه
ده‌شه‌وی كۆتای دووشه‌ممه‌ی (28)یش چونكه له شه‌وه تاكه‌كان نیه ،
هیچ كامیان ناگونجێ ئه‌و شه‌وه دیاری كرابن ،كه‌واته :
ئه‌و شه‌وه موباره‌كه به‌ته‌ئكید ( 21 )ی ره‌مه‌زانه .
له خودای گه‌وره داواكارین هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له بابه‌ته‌كه‌مان دا هه‌بوو ،بمان بوورێت .
ئا (خۆم) شه‌ره‌فخان طلعت
سه‌رچاوه‌كان
1-په‌رتوكی :پێغه‌مبه‌ری خوا ،ده‌رس و په‌نده‌كانی
2-قورئانی پیرۆز