بابهت: لە بری مێدالیا، خۆشەویستیی خەڵكی بردەوە
یاریزانی ئەفریقای باشوور (ئۆسكار پیستۆریس) ئەگەرچی هیچ مێدالیایەكی نەبردەوە
لە ئۆلۆمپیادی “لەندەن”ـدا بەڵام خۆشەویستی هەموو ئەو جەماوەرەی بردەوە، كە ئامادەی یاریگای ئۆلۆمپی بوون.
(ئۆسكار)ـی تەمەن 27 ساڵان كە خاوەنی دوو قاچی دەستكردە و لە یاریی ڕاكردنی 400 مەتریدا
دوێنێ دوور خرایەوە، وەك خۆی بە ڕۆژنامەی “سەن”ـی بەریتانیایی گوتووە ئەو بە نیازی مێدالیا نەبووە،
بەڵكوو تەنیا ویستوویەتی بوونی هەبێت.
لە كاتی ئەنجامدانی یارییەكەدا، خەڵك بە چەپڵە و ناوبردنی هانی (ئۆسكار)ـیان دەدا،
كە جیاواز لە یاریزانەكانی دیكە، كە دوو قاچی سرووشتیان هەبوو ئەو بە قاچی دەستكرد ڕای دەكرد.
بەریتانیاییەكان وەكوو ئیلهامبەخشێك سەیری ئەو یاریزانە دەكەن.
وەكوو كەسێك ئەگەرچی كەمئەندامیشە،
بەڵام ددانبەخۆداگرتنەكەی جێگەی ڕێزی هەموو بینەران و یاریزانانی ئۆلۆمپیادیشە.
رۆژنامهی ههولێر