بابه‌ت: سةرتاشخانة
[size=24]
پیاوێك بۆچاکردنی سەر و ریشی چووە سەرتاشخانە، لەکاتی تراشدا گفتوگۆیەکی سەرنج راکێش لەبارەی خوداوە لەبەینیاندا دروست بوو کابرای سەرتاش وتی : من باوەڕناکەم خوایەك هەبێت ، مشتەری پرسی بۆچی؟
سەرتاش وتی : تەنیا بڕۆ سەر شەقام دەبینیت چۆن دەکرێت لەگەڵ بوونی خودایەکی دلۆڤان ئەم هەموو نەخۆشی و دەردو رەنجە هەبێت؟
مشتەری هیچی نەووت و لەدوکان چووە دەرەوە هەر کە لەسەرتاشخانە هاتە دەرەوە پیاوێکی لەسەر شەقام بینی بە قژێکی ئاڵۆز و پیس بەپەلە گەڕایەوە سەرتاشخانە و بەسەرتاشی وت: دەزانی، بەڕای من ئەم دنیایە سەرتاشی تێدانیە
کابرا بەسەرسورمانەوە وتی : بۆچی ئەو قسەیە دەکەینت؟ من لێرە هەم و هەر ئێستا قژی تۆم چاك کرد
مشتەری بە نارازییەوە پرسی : ئەی بۆچی کەسانێکی وەکو ئەو پیاوە قژبژە لەدەرەوەی سەرتاشخانە هەن؟
__ سەرتاش زۆرن تەنیا خەڵکەکە روو لە ئێمە ناکات.
__ راست دەکەیت ، خودا هەیە تەنیا خەڵك رووی تێ ناکەن لەبەر ئەمەیە کە ئەو هەموو دەرد و رەنجە لە دنیادا هەیە
[/size]
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]