بابه‌ت: ♥ژیـان نـامـه‌ی قـورئـان خـوێـنی ده‌نـگ خـۆش < سـعـد الغـامـدی >♥
شێخ سەعد غامدی، ئیمام و قورئان خوێن، لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٧ک بەرامبەر ١٩٦٧ز لە شاری دەمام لە شانشینی عەرەبی سعوودی.
[center][/center]
ژیانی
ناوى ته‌واوى (سه‌عد سه‌عید غامدییه) و له‌شارى (ده‌مام) ى شانشینی عه‌ره‌بى سعودى له‌ساڵى 1967ى زایینى له‌دایك بوه. زانكۆى (ئیمام محه‌مه‌دى كورِى سعود)ى ئیسلامى كۆلیژى (شریعه تخصص أصول ا‌لدین)ى له‌ساڵى 1410 ى كۆچى به‌رامبه‌ر به‌ساڵى 1990 ى زایینى ته‌واو كردوه وه له‌وساڵه‌دا ده‌ستى كردوه به له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز و توانیویه‌تى تاوه‌كو ساڵى 1995 ى زایینى هه‌موو سورِهتهكانى قورئانى پیرۆز له‌به‌ربكات. بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵى 1996 مۆڵه‌تى قورئان خوێندنى له‌سه‌ر رِیوایهتى (حفص عن عاصم) وه‌رگرتوه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش خه‌تمى قورئانى پیرۆزى بۆتۆماركراوه، كهلهنوێژهكانى ته‌راویحى مانگى رِهمهزانى پیرۆز خوێندویه‌تى. غامدى چه‌ند جار داواى لێكراوه سه‌ردانى ئێزگه بكات به‌ڵام رِهتى ده‌كاته‌وه و به‌باشى ده‌زانێت ته‌نها له نوێژه‌كانه ته‌راویح قورئانى بۆ تۆماربكرێت وه‌ك خۆى ده‌ڵێـت خوێندنى قورئان له‌كاتى ته‌راویحه‌كان تام و چێژى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.هه‌روه‌ها خێزانداره سێ منادڵى هه‌یه تابڵێى پیاوێكى رِوخۆش و ده‌م بهپێكهنینه.
له‌كاره‌كانی
جگه له قورئان خوێندن ووتاربێژ و مامۆستاى قوتابخانه‌یه، بۆ نمونه:
له‌ساڵى 1996 تاوه‌كو ساڵى 2002 كراوه‌ته سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده له قوتابخانه ئایینیه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیارى گشتیه له‌بنكه‌ى ئیمام شاتبى بۆ قورئانى پیرۆز له‌شارى ده‌مام.
پێشنوێژ و ووتارخوێنى مزگه‌وتى (یوسف بن احمد)ه،له‌شارى ده‌مام.
ئێستاكه‌ش بهرِێوهبهرى گشتى قوتابخانه‌ى (محمد الفاتح)ه، له‌شارى ده‌مام.
له‌بڵاو كراوه‌كانی
_خه‌تمێكى قورئانى پیرۆز كه‌له‌ساڵى 1996 تۆمار كراوه.
_رساله الى أهل القرا‌ن.
_تنضیم الفیه للحفض العراقى.
_الاذكار.
_الرقیة الشرعیة.
كه‌ئه‌مانه هه‌موو كتێبى قورئان خوێنن و شایه‌نى باسه تا ئێستاش قورئان خوێن سه‌عد غامدى له ژیاندا ماوه.
ئا:◗◖ᏚᎪᎷᎪȠ◗◖