بابه‌ت: هه‌ولێر
هه‌ولێر
باش بزانن ناحه‌زان جارێکی تر کورد به‌زین مه‌حاڵه
تێکدانی ناو ماڵی کورد خه‌ون و خه‌یاڵه
ئه‌ی پیره شاری دونیا دیته‌ی ژیر و زانا
تۆ بووی یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی سه‌ربه‌خۆیت بۆ کورد دانا
ئه‌ی شاری ئاشتی و خۆشه‌ویستی و کامه‌رانی
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی هه‌رده‌م خۆشی وشادمانی لێ ده‌باری
له سایه‌ی تۆ ئه‌مڕۆ خه‌زانی کورد به‌هاره
هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانم به‌سه‌رفرازی تۆ به‌ختیاره
دانا کوردستانی
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم