بابهت: " پەرداخی کێشەکان "
[size=20]" پەرداخی کێشەکان "
لە کتێبی تۆ گەورەتری لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە " مسعود لعلی
مامۆستا لە دەستپێکی وانەکەیدا پەرداخێکی پڕ لە ئاوی بەدەستەوە گرت، بەرزی کردەوە تاکو هەمووان بیبینن دوایی لە قوتابیەکانی پرسی :
" بەرای ئێوە کێشی ئەم پەرداخە چەندە ؟ "
قوتابیەکان جوابیان دایەوە "٥٠گرام"، "١٠٠گرام"،"١٥٠گرام"
مامۆستا وتی : منیش بەبێ کێشان نازانم رێك و راست کێشی چەندە، بەڵام پرسیاری من ئەوەیە ئەگەر من ئەم پەرداخە چەند خولەکێك هەروا بەدەستەوە بگرم چی روودەدات؟
قوتابیەکان وتیان : هیچ شتێك روونادات
مامۆستا پرسی : باشە ئەگەر کاتژمێرێك هەروا رایبگرم چی روودەدات؟
یەکێك لە قوتابیەکان وتی : دەستتان وردە وردە ئازاری تێدەکەوێت
راستە ئێستا ئەگەر یەك رۆژی تەوا بیگرم بەدەستمەوە چی دەبێت ؟
قوتابیەکی تر وتی : دەستتان سڕ دەبێت ماسولکەکانتان بە توندی فشاریان دێتە سەر وشەلەل دەبن ، بەدڵنیایەوە توشی نەخۆشخانە دەبن
هەموو قوتابیەکان پێکەنین
مامۆستا وتی "زۆرباشە بەڵام ئاخۆ لەم ماوەیەدا کێشی پەرداخەکە هیچ زیاد وکەم بووە؟"
قوتابیەکان جوابیان دایەوە " نا "
" کەوابوو چ شتێك دەبێتە هۆی ئازار وفشار بۆ سەر ماسولکەکان لەبەرامبەردا من دەبێت چی بکەم؟"
قوتابیەکان گێژبوون یەکێکیان وتی " پەرداخەکە دابنێن "
مامۆستا وتی " کێشەکانی ژیانیش بەم شێوەیەن ئەگەر چەند خولەکێك لەبیر وهۆشدا بیانهێلنەوە کێشە نابێت ، ئەگەر ماوەیەکی درێژتر بیریان لێ بکەنەوە ئازارتان دەدات، ئەگەر لەوە زیاتر بیانهێلنەوە شەلەلتان دەکات و ئیتر توانای ئەنجامدانی هیچ کارێکتان نامینێت
بیرکردنەوە لە کێشەکانی ژیان گرنگە ، بەلام گرنگتر ئەوەیە لە کۆتایی هەر رۆژێك پێش خەوتن لەمل خۆتان بکەنەوە بەم شێوەیە ناکەونە ژێرگوشارەوە بەیانیان بەهێز و وزەیەکی تازەوە لەخەو هەڵدەستن ودەتوانن کۆسپ و تەگەرەیەك کە لەسەر رێتان بێت نەیهێلن ! [/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!