1

بابه‌ت: **چۆنێتی ئەنجام دانی نوێژی جەژن و سونەتەکانی جەژن..**

[size=16]چۆنێتێ‌ نوێژی جەژن
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، لەبەر ڕیوایەتی ئیمامی (عمر) رضي الله عنه: نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ونوێژی قوربان دوو ڕكاتە ونوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە، تەواون بە بێ‌ كورت كردنەوە لەسەر زمانی محمد صلى الله عليه وسلم.
دووەم: یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە)ی دەرچوون بۆ ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.
لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.
سێ‌ یەم: بە(صەحیحی) نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كەوا لەگەڵ (تەكبیرەكانی) نوێژی جەژن دەستی بەرز كردبێتەوە.
ئیمامی (البغوی) دەفەرمووێت: ئەمە ووتەی زۆربەی زانایانە لە صەحابەو پاش ئەوان رضي الله عنهم كە لە ڕكاتی یەكەم حەوت (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی دەست كردن بە نوێژ، وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
چوارەم: كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد دەستی بەخوێندنەوەی فاتیحە و پاشان [ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ] ی لەڕكاتێكدا دەخوێندو لەڕكاتەكەی تردا [اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ] دەخوێند. وە هەندێ‌ جاریش [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] و [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] ی دەخوێند.
پێنجەم: هەركەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا دوو ڕكات دەكات.
سوننەت و ئادابەكانی جەژن
1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن: لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.
2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی): لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ‌ دەكرد نوێژەكە بوو.
5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).
6 ـ ڕێگا گۆڕین: لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.
7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵا بكات
[/size]



s:sebari islam

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

2

وه‌ڵام: **چۆنێتی ئەنجام دانی نوێژی جەژن و سونەتەکانی جەژن..**

[center][size=24]ماندونه‌بی كاك سامان جزاك الله‌ زۆر به‌جوانی روون كراوه‌ته‌وه‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش به‌رده‌وام به‌ له‌م كاره‌ جوانانه‌ت إن شاءالله‌[/size][/center]

3

وه‌ڵام: **چۆنێتی ئەنجام دانی نوێژی جەژن و سونەتەکانی جەژن..**

جزاك الله لةسةر سوونةتة بابةتةكةت خواى كةورة جةزات بداتةوة.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg