بابه‌ت: من که عومری جوانی و گه‌نجیم به تۆ به‌خشی مناڵ نه‌بووم
[size=24]
من که عومری جوانی و گه‌نجیم به تۆ به‌خشی مناڵ نه‌بووم
له ئێواره‌ی ته‌نیایدا ، به‌دمه‌ست نه‌بووم خه‌یاڵ نه‌بووم
من که غه‌وری ئه‌وینت بووم خۆ باڵنده‌ی بێ ماڵ نه‌بووم
پرته‌قاڵی بةر هه‌تاوی ناو به‌فره‌که‌ی مه‌دريد نه‌بووم
من که هاتم په‌یامێک بووم ، له کانیله ڕۆشنتر بووم
وه‌ک په‌روانه له ودیو به‌هار بێ زمان و غه‌ریب تر بووم
به‌ڵام حه‌یف و هه‌زار حه‌یف تۆ سێبه‌رت دڕک و خار بوو
ئه‌وین لای تۆ هه‌ر درۆ بوو، بیابانی پڕ له مار بوو
بڕۆ ئیتر تازه هه‌رگیز سێوی دڵم ناده‌م به تۆ
هه‌رگیز مه‌لی خۆشه‌ویستیم نا فڕێنمه ناو باخچه‌که‌ی تۆ
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ به‌نه‌رمی نامبینییه‌وه
من به‌فر بم ، تۆ خۆره‌تاو ، هه‌رده‌بێ تۆ بتوێته‌وه
[/size]
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]