بابهت: بەفەرمی یانهى هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هەوار مەلا محمد مۆرکرد
[size=24]درهنگانی شەوی پێنجشەممە 23ی ئاب، لە بارەگای یانەی هەولێر بەفەرمی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق هەوار مەلا محەمەد بۆ ماوەی یەک وەرز مۆرکرد.
هەوار مەلا محەمەد نزیکەی زیاتر لە شەش مانگە بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ یانەی زوب ئەهان-ی ئێرانی لە یاریکردن دوورە، بەفەرمی رۆژی پێنجشەممە دەستبەرداربوونی خۆی لە یانە ئێرانییەکە وەرگرتووە.
بەم گرێبەستە یاریزانی ناوبراو دەتوانێت لە خولی بژاردەی عێراق و جامی یەکێتی ئاسیا لە وەرزی داهاتوو یاری بکات.
جێگەی باسە هەوار مەلا محەمەد پێشتر لە خولەکانی قەتەر و ئێران و ئیمارات و قوبرس یاری کردووە، بەم گرێبەستە یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ 13 یاریزان مۆرکردووە بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]