بابه‌ت: مڕۆڤی سه‌رده‌م ..!!!
مڕۆڤی سه‌رده‌م
مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه دا وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه له‌به‌رده‌م فیلێكی هاردا ڕاده‌كات وله‌ترسا خۆی فڕێده‌داته ناو بیرێكه‌وه و خۆی به دوو لقه داره‌وه هه‌لده‌واسێت تا به‌رنه‌بێته‌وه ناو بیره‌كه ، له دیواری بیره‌كه ده‌بینێ چوار مار سه‌ریان لهكونهكانیانهوه ده‌رهێناوه له ته‌ختی بیرهكهشدا ئه‌ژدیهایه‌ك ده‌می كردۆته‌وه تا هه‌رچی بكه‌وێته خواره‌وه قوتی بدات ، له‌و لاشه‌وه ده‌بینێ وا دوو جرج خه‌ریكن دوو لقه داره‌كه ده‌قرتێنن ، له‌لایه‌كی تره‌وه گۆزه‌یه‌ك پڕ له هه‌نگوین هه‌لواسراوه مرۆڤه‌كه به‌هۆی خواردنی هه‌نگوینه‌كه ئاگای له‌خۆی نامێنێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی رزگار بوونی خۆی نادات ..... جیهان ئه‌و بیره‌یه كه پڕه له ئاشووب و ئاژاوه ، چوار ماره‌كه‌ش ئه‌و چوار ماده‌یه‌ن كه له‌شی مڕۆڤیان پێكهێناوه ( ئاگر ، ئاو ، هه‌وا ، گڵ ) كه هه‌ركامیان ڕێژه‌كه‌ی بگۆرێت مرۆڤ ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، دوو جرجهكهش شه‌و و رۆژن كه به‌رده‌وام خه‌ریكن ته‌مه‌نی مڕۆڤ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ئهژدیهایهكهش مردنه كه مڕۆڤ نازانێت كه‌ی هه‌ڵی ده‌لوشێت ، هه‌نگوینه‌كه‌ش بریتییه له خۆشییه‌كانی ژیان ، خواردن و بیستن و بۆنی خۆش .......
ساهر
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ