بابه‌ت: به‌م وته جوانانه دڵت ڕۆشن بکه
نا‌توانیت ڕێگری له باڵنده‌ی غه‌م بكه‌یت به‌سه‌ر سه‌رتدا بفڕێ،
به‌ڵام ئه‌توانی نه‌هێڵیت هێلانه دروست بكات له‌سه‌ر سه‌رت
که‌س له بێ ده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه به‌لام
زۆرن ئه‌وانه‌ی که له زۆر بڵێی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه ، په‌له بکه له گوتنی
فێرنه‌کردنی که‌سێک که ئاماده‌ی فێربوونه
به‌هه‌ده‌ردانی مرۆڤایه‌تییه
دوو به‌خششی خودایی کا خه‌ڵکی لێی بێ‌ئاگان
له‌ش ساغی و کاتی بێ ئیشییه
به‌ره‌و مانگ هه‌ڵکشێ،ئه‌گه‌ر ڕێگاشت لێ ههڵهببێ ئه‌وا
ده‌بیته هاونشینی ئه‌ستێره به‌رزه‌کان
وترا به ئیمامی شافیعی: بۆچی به‌رده‌وام گۆچانت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و بێهێزیش نیت؟
فه‌رمووی: بۆئه‌وه‌ی له‌بیرم نه‌چێت که‌له‌سه‌فه‌ردام