1

بابه‌ت: ماڵ ئاوا

لێم ببوره‌ خانمه‌كه‌م بڕوا ناكه‌م خۆشت بوێم
زۆر بێهه‌ستیت به‌رامبه‌رم بێ ئه‌وه‌ی بزانی كه‌من كێم؟

من ئه‌و كه‌سه‌م ٤ دانه‌ ساڵ چاوه‌ڕێت بووم
من ئه‌و كه‌سه‌م كه‌ به‌ ڕای تۆ ناشرین بووم!

من ئه‌و كه‌سه‌م خۆنه‌ویستانه‌ عاشقت بووم
من ئه‌و كه‌سه‌م چه‌ن ساڵه‌ بێ تۆ وه‌ك مردووم

گه‌ر نامناسیت؟ نه‌گۆڕاوم من هه‌ر ڕه‌شه‌ لوت پانه‌كه‌م
هه‌ر ئه‌و ڕه‌شه‌م كه‌ پێت ئه‌وتم دڵه‌كه‌م

ئه‌وسات له‌ چی ؟ و ئێستات له‌ چی مانگی جارێ نامدوێنی؟
تا خه‌مێكم ئه‌ڕه‌وێنی ١٠٠ خه‌فه‌ت بۆ دڵم دێنی

له‌وانه‌یه‌ دڵ گران بیت به‌ بینینی ئه‌م هۆنراوه‌م
هه‌رچه‌نه‌ ته‌نها بۆ تۆم ڕشت ئه‌شكی خوێنینی ئه‌م چاوه‌م

به‌ڵام له‌بیرته‌ پێت وتم ڕه‌شه‌ گیان خۆ به‌ زۆر نییه‌؟
كه‌ ئه‌مه‌ قسه‌كانت بن! ئیتر من تاوانم چییه‌؟

زمانم ڵاڵه‌ له‌ ئاستت دڵم لێت هاتۆته‌ وه‌ڵام
پێم بڵێ ئاواتت چییه‌؟ جه‌سته‌مت پڕ كردووه‌ له‌ زام

له‌من بویته‌ وه‌رزی پایز گه‌ڵاكانی عیشقمت وه‌راند
دڵنیابه‌ په‌شیمان ئه‌بیت له‌ ژیانتا منت دۆڕاند

دڵم پڕ بووه‌ له‌ گریان كه‌ ئه‌م هۆنراوه‌ت بۆ ئه‌ڵیم
به‌ڵام مه‌رگ لێم نزیكه‌ هه‌رچی كه‌م واز ناهێنێ لێم

دڵته‌نگ مه‌به‌ تاقانه‌كه‌م ئه‌مانه‌ یاسای ژیانه‌
گه‌ر خۆشه‌ویستی پاكیش بێت؟
كۆتایی هه‌ر دابڕانه‌...


ڕه‌شه‌  ١٢/٦/٢٠١٢

-گرنگ نيه له‌ژياندا چيم هه‌يه!!!

-گرنگ ئه‌وه‌يه كه‌ تۆم هه‌يه خانمه‌كه‌م ♥

♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥

- چیرۆكیكم ئه‌وێ سه‌ره‌تاكه‌ی من و تۆ بێت كۆتاییه‌كه‌ی " ئێمه‌ ".

2

وه‌ڵام: ماڵ ئاوا

لێم ببوره‌ خانمه‌كه‌م بڕوا ناكه‌م خۆشت بوێم
زۆر بێهه‌ستیت به‌رامبه‌رم بێ ئه‌وه‌ی بزانی كه‌من كێم؟
جوانة انشاءالله دةتناسيت دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: ماڵ ئاوا

زۆر سوپاس كاكه‌ كۆسره‌ت گیان.

-گرنگ نيه له‌ژياندا چيم هه‌يه!!!

-گرنگ ئه‌وه‌يه كه‌ تۆم هه‌يه خانمه‌كه‌م ♥

♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥

- چیرۆكیكم ئه‌وێ سه‌ره‌تاكه‌ی من و تۆ بێت كۆتاییه‌كه‌ی " ئێمه‌ ".

4

وه‌ڵام: ماڵ ئاوا

ده‌ست خۆش ره‌شه‌ گیان زۆر جوان بوو به‌رده‌وام به‌ ..

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

5

وه‌ڵام: ماڵ ئاوا

زۆر سوپاس كاكه‌ سامان گیان چاوت جوانه‌.

-گرنگ نيه له‌ژياندا چيم هه‌يه!!!

-گرنگ ئه‌وه‌يه كه‌ تۆم هه‌يه خانمه‌كه‌م ♥

♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥

- چیرۆكیكم ئه‌وێ سه‌ره‌تاكه‌ی من و تۆ بێت كۆتاییه‌كه‌ی " ئێمه‌ ".