بابه‌ت: گـــوێز فــــرۆش ! (کورتە چیرۆک)
کورته جیرۆك : یه‌كێك چووه لای گوێز فڕۆشێك و ووتی ده‌كڕێ هه‌موو گوێزهكانت به خۆڕایی بده‌ی به من ؟
گوێزفرۆش به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یرێكی كرد و هیچی نه‌وت.
دووباره پرسی : ده‌كرێ یه‌ك كیلۆ گوێزم به خۆرایی پێبده‌یت ؟
دیسان بێده‌نگی هه‌لبژارد ... كه‌وابوو تكا ده‌كه‌م لانی كه‌م یه‌ك دانه گوێزم به‌خۆڕایی پێبده ..
ئه‌وه‌نده پێداگری كرد تا له كۆتایی گوێزێكی وه‌رگرت
دووباره ووتی یه‌ك دانه نرخێكی وه‌های ......نییه دانه‌یه‌كی تریشم پێبده و به زۆر گوێزێكی تریشی وه‌رگرت و داوای كرد كه گوێزی سێهه‌میش به خۆرایی وه‌ربگرێت
گوێز فرۆش توڕه بوو وتی : زیـــرهكی ! به‌م شێوه‌یه ده‌ته‌وێت دانه دانه هه‌موو گوێزه‌كانم لێ زه‌وت بكه‌یت؟؟
مشته‌ری وتی : له ڕاستیدا ده‌مویست فێری شتێكت بكه‌م ته‌مه‌ن و ژیانی ئێمه‌ش وه‌هایه ئه‌گه‌ر شه‌یتان به تۆ بڵێت هه‌موو ته‌مه‌نت به من بفرۆشه ، به هیچ به‌هایه‌ك ئه‌و كاره ناكه‌ی ، به‌ڵام ڕۆژه‌كانی ژیانت بێ گوێدان ، یه‌ك یه‌ك له ده‌ست ده‌ده‌یت ، تا سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نت له كیس ڕۆیشتووه.
................
ئه وه شه یتان له که مینایه بۆتۆ پێش ئه وه ی بکه وته داوی خۆت پڕجه ك بکه به قوا تائه وبکه وێته داوای تۆوه
لَعَنَهُ اللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا(النساء:١١٨)
ئه‌و شه‌یتانه‌ی که خوا نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی: سوێند بێت به تۆ ئه‌ی خوا به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت دائه‌بڕم له ئیمان و خواناسی.
قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ(الأعراف:١٦)
شه‌یتان وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد، ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (لایان بده‌م).
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ