بابه‌ت: چاڤی
یه‌كێك له سێ پاڵێوراوه‌كه‌ی به ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهانی تۆپی پێی ساڵی 2011 یه هاوشان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی هاوتیمی خۆی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵگری نازناوه‌كه له دوو ساڵی ڕابردوودا.
چاڤی له ناوچه‌ی تیراسای شاری به‌رشه‌لۆنه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای باكووری وڵاتی ئیسپانیا له 25– 1 – 1980 له دایك بووه.
باوكی یواكیم هیرناندێزی ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ بوو له تیراسا و دایكیشی عاشقێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه و ناوی ماریا مێرسی كورسه.
كاتی خۆی ویستوویانه چاڤی به ناوی یواكیمهوه ناو بنێن، به‌ڵام دایكم هه‌ر خۆی منیشی ناونا چاڤی
دوو برای له خۆی گه‌وره‌تری هه‌یه كه هه‌ردووكیان یاریزانی تۆپی پێ بوون به تایبه‌ت ئۆسكاری برای كه چاڤی به ئه‌ستێره‌یه‌كی كشاوی كه‌ته‌لۆنیای ده‌بینێت ئه‌گه‌ر قاچی له یارییه‌كدا نه‌شكایه و به ته‌واوه‌تی له جیهانی تۆپی پێ دوورنهكهوتایهتهوه.
ئه‌لیكسی برا گه‌وره‌شی هه‌ر یاریزان بووه، به‌ڵام به هه‌مان شێوه‌ی ئۆسكار و چاڤی ناوی ده‌رنه‌كردووه.
خوشكه‌كه‌ی چاڤی كه ناوی ئاریادنایه به وته‌ی چاڤی هاوڕێی ژیانی و خاوه‌نی هه‌موو نهێنییهكانێتی به‌و پێیه‌ی به یه‌كه‌وه گه‌وره بوون و ته‌نانه‌ت له یه‌ك ژووریشدا به یه‌كه‌وه ژیاون.
چاڤی كه له ته‌مه‌نی 3 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مینجار شووی له تۆپ داوه له لایه‌ن باوكی و دایكی و باپیرییه‌وه هاوكاری زۆری كراوه و به ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا باپیری واتا باوكی دایكی بردوویه‌تی بۆ یارییه‌ك و له ناو هاوڕێكانیدا خۆی پێوه باداوه و وتوویه‌تی: "ئه‌وه پێتانی ده‌ڵێم ئه‌م كچهزایهم ڕۆژێك له ڕۆژان له ڕیزی به‌رشه‌دا یاری ده‌كات و ده‌شبێته كاپتن".
كاتێكیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه به دایك و باوكی وتووه: "ئه‌م مناڵه ئه‌وه‌نده ورد یاری ده‌كات هه‌ر بۆ ئه‌وه كراوه له ڕیزی بلاو گرانه‌ی مه‌زندا یاری بكات".
دایكی چاڤی سه‌رزه‌نشتی كردووه و وتوویه‌تی: "باوكه منداڵه‌كانم هه‌ر چواریان به ئاریادناشهوه باشترین یاری ده‌كه‌ن".
باپیری وتوویه‌تی: "تووڕه مه‌به كچم چاڤی هه‌ندێ شتی تیادایه من نازانم چییه، به‌ڵام ئه‌وه له هاوڕێكانی و براكان و خوشكه‌كه‌شی جیا كردۆته‌وه".
پاش ئه‌و واده‌یه چاڤی بچكۆله چاره‌نووسی كه‌وتۆته ده‌ستی باوكییه‌وه كاتێك له لایه‌ن بههرهدۆزهرهوهی به‌رشه‌لۆنه ئۆریۆڵ تۆرتی هاوڕێیه‌وه داوا كراوه كه چاڤی بنێردرێت بۆ فێرگه‌ی لاماسیا، به‌ڵام باوكی به پاساوی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كوڕه‌كه‌ی بچكۆله‌یه و پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندوون كه بالای له 170 سم به‌رزتر نابێت كه گه‌وره‌ش بوو بۆیه ناكرێت له لاماسییا وه‌ربگیرێت، به‌ڵام تۆرتی بێ هیوا نه‌بووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ قسه‌ی كردووه تا چاڤی بباته لاماسیا له‌و كاته‌شدا به‌هره دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ڕیاڵ له كه‌ته‌لۆنیا به نهێنی كاری كردووه و چۆته لای باوكی و پێی ڕاگه‌یاندووه كه بۆند پێشكه‌شی چاڤی ته‌مه‌ن 10 ساڵ ده‌كات له‌و كاته‌دا و په‌لكێشی كاستییای ده‌كات و نوێنه‌رانی یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌رشه‌لۆنه‌ش به هه‌مان شێوه داوای چاڤییان كردووه هه‌ر بۆیه باوكی چۆته‌وه ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و خه‌زووری له باره‌ی هه‌رسێ بۆنده‌كه‌وه قسه‌ی كردووه له‌و كاته‌دا خه‌زووری وتوویه‌تی: "جارێكی‌تر ناوی ڕیاڵ مه‌درید له‌م ماڵه‌دا بهێنیت به یه‌ك شه‌ق خۆت ڕه‌وانه‌ی لای ئه‌وان ده‌كه‌م نه‌ك كچه‌زاكه‌م، چونكه ئێمه كه‌ته‌لۆنین و چاڤیش جێگه‌ی كامپ نووه نه‌ك سانتیاگۆ".
له 21– 8 – 1991 له نێو یاریگای مینی ستاد دا چاڤی بۆ یه‌كه‌مینجار به درێسی بێچووه شێرانی بلاو گرانه‌وه به ده‌ركه‌وت و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و درێسه‌ی له به‌ردایه وه‌ك خۆشی ده‌یگڕێته‌وه له پاش 3 یاری خوان ئیسینسی ڕاهێنه‌ر كردی به كاپتن و له‌وێوه فێر بوو كاركردن له ژێر فشاردا واتای چی.
چاڤی له باره‌ی كرۆیفی مه‌زنه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئێستای داڕشت كاتێك هات و ئێمه‌ی منداڵان لێی كۆبووینه‌وه و دوو وانه‌ی پێ وتین كه من سوودم له هه‌ردووكیان وه‌رگرت تا ئه‌مڕۆش له سه‌ریان ده‌ڕۆم یه‌كه‌میان/ به‌رشه‌لۆنه به‌ره‌و یاری پاكی دوور له توند و تیژی، دووه‌میشیان/ به كارهێنانی هه‌ردوو قاچ كه پاش ئه‌و وانه‌یه ئیتر من كارم له سه‌ر په‌ره‌دان به قاچی چه‌پیشم كرد".
چاڤی ورده ورده له فه‌لسه‌فه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه په‌روه‌رده كرا‌و جۆش درا تا گه‌ییشته ڕیزی به‌رشه‌لۆنه‌ی زه‌به‌لاح كاتێك لویس ڤانگالی هۆڵه‌ندی و خۆزێ مۆرینهۆی یاریده‌ده‌ری ئه‌و كاتی له یارییه‌كانی به‌شه‌لۆنه B دا چاڤییان هه‌ڵسه‌نگاند و دواتر داوهتنامهیهكیان ئاراسته كرد تا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی یه‌كه‌مدا بێت و بۆ یه‌كه‌مینجار له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رامبه‌ر به یانه‌ی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی ڤاله‌نسیا ده‌ركه‌وت له 3– 10 – 1998 و ماوه‌ی 90 خوله‌كی ته‌واو یاری كرد له‌و یارییه‌دا كه بلاو گرانه به ئه‌نجامی 3 – 1 بردییه‌وه هه‌ر له‌و یارییه‌دا ناوبراو كارتێكی زه‌ردیشی وه‌رگرت، ئیتر مێژووی زێڕینی چاڤی له‌وێوه ده‌ستی پێكرد و وه‌ك یه‌ده‌گی گواردیۆلای مه‌زنترین یاریزانه‌كانی هێڵی ناوه‌ند له‌و كاته‌دا یاری پێ ده‌كرا تا دواتر شوێنی خۆی به ته‌واوه‌تی كرده‌وه و پیپی ناچار كرد ببێـه یه‌ده‌گی.
له‌و كاته‌وه تا به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه 5– 1 – 2012 ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه به‌رده‌وامه و له یاری چوونی جامی پادشای ئیسپانیای ئه‌نجامداوه و بۆنده‌كه‌شی تا وه‌رزی 2015 له‌گه‌ڵ بلاو گرانه درێژه‌ی هه‌یه.
به هۆی توانای له ڕاده‌به‌ده‌ری له هێڵی ناوه‌ند دا‌و مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ هه‌موو تۆپێك وه‌ك ئه‌وه‌ی به مه‌تر پێوانه بكرێت چاڤی بۆ ساڵی چواره‌م له سه‌ر یه‌ك به باشترین یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی جیهانی تۆپی پێ هه‌ڵبژێردرا و ناویشی له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پاڵێوراوه به مه‌به‌ستی به ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزان له سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی دووه‌م له سه‌ر یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی ساڵی پاریش هاوشان له‌گه‌ڵ میسی و ئه‌ندریاس ئینێستای هاوتیمیان پاڵێورا بوو، به‌ڵام ئه‌و كات خه‌ڵاته‌كه میسی بردی كه ئه‌مساڵیش خاوه‌نی چانسی گه‌وره‌تره له به‌رامبه‌ر چاڤی و ڕۆناڵدۆدا.
چاڤی كه به مایسترۆی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان ناسراوه له یه‌كه‌م به‌شدارییه‌وه تا ئه‌مڕۆمان زیاتر له 595 یاری بۆ به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامداوه و 62 گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌یه كه 392 یارییان له خولی لالیگادا و 133 یارییان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا و 51 یاریش له جامی پادشای ئیسپانیا و زیاتر له 20 یارییش له جامی جیهانی یانه‌كان و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و ئیسپانیدا.
یه‌كه‌م گۆڵی چاڤی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 20– 12 – 1998 له به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌له‌د وه‌لید له نێو یاریگای نیوفۆ زۆرێلای تایبه‌ت به‌و یانه‌یه‌دا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین چاڤی خاوه‌نی هه‌ردوو نازناوه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی 2008 و جامی جیهانی ساڵی 2010 ی ئه‌فریقای باشووره له‌گه‌ڵه هه‌ڵبژارده‌ی لا ڕۆخای ئیسپانیادا.