بابه‌ت: ڕۆبێرتۆ باجیۆ
باجیۆ ... باجیۆ ... باجیۆ مه‌زنترین ناو له مێژووی تۆپی پێی وڵاتی ئیتاڵیادا
ناو: ڕۆبێرتۆ باجیۆ
نازناو: باجیۆی زێڕین – باجیۆی بێ هاوتا
له دایك بوون: 18 – 2 – 1967
ڕه‌گه‌زنامه: ئیتاڵی
پێگه: ناوه‌ندی هێرشبه‌ر
ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردوون
له ساڵی 1981 تا 1985 بۆ فیچینزا یاری كردووه
له ساڵی 1986 تا 1990 بۆ فیرۆنتینا یاری كردووه
له ساڵی 1990 تا 1995 بۆ یۆڤانتس یاری كردووه
له ساڵی 1995 تا 1997 بۆ میلان یاری كردووه
له ساڵی 1997 تا 1998 بۆ بۆلۆنیا یاری كردووه
له ساڵی 1998 تا 2000 بۆ ئینته‌ر یاری كردووه
له ساڵی 2000 تا 2004 بۆ بریشیا یاری كردووه
ده‌ستكه‌وته‌كانی
له ساڵی 1993 باشترین یاریزانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ یۆڤانتس.
له ساڵی 1993 باشترین یاریزانی تۆپی پێ له سه‌ر ئاستی جیهان.
له ساڵی 1995 جامی ئیتاڵیای له‌گه‌ڵ یۆڤانتس به ده‌ستهێناوه.
له ساڵی 2004 ناوی چوونه یانه‌ی مه‌زنه‌كانی خاوه‌نی 200 گۆڵه‌وه كاتێك گۆڵی ژماره 200 ی خۆی له به‌رامبه‌ر پارما تۆمار كرد و خه‌ڵاتی یه‌كێك له مه‌زنترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێی وڵاتی ئیتاڵیای وه‌رگرت.
له پێكهاته‌ی سه‌ده‌ی 20 دا
ڕۆبێرتۆ باجیۆ هاوشان له‌گه‌ڵ مه‌زنه‌كانی سه‌ده‌ی بیست له پێكهاته‌ی سه‌ده‌دا ناوی دیاری كرا وه‌ك باشترین 11 یاریزان هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌كانی جیهانی تۆپی پێ له سه‌ده‌ی ڕابردوودا كه به‌م شێوه‌یه بوو:
گۆڵچی/ جان لویجی بۆفون (ئیتاڵیا).
به‌رگری/ ڕۆبێرتۆ كارلۆس (به‌رازیل)، پاولۆ ماڵدینی (ئیتاڵیا)، فرانس بیكنباوه‌ر (ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا).
ناوه‌ند/ ڕۆبێرتۆ باجیۆ (ئیتاڵیا)، میشێل پلاتینی و زه‌ینه‌دین زێدان (فه‌ڕه‌نسا)، دیێگۆ مارادۆنا (ئه‌رجه‌نتین).
هێرشبه‌ران/ پیلێ و ڕۆماریۆ (به‌رازیل) یۆهان كرۆیف (هۆڵه‌ندا).
له ته‌واوی سه‌ده‌ی بیستیشدا ناوی له نێو 100 باشترین یاریزانانی ملنیۆمدا هات.
له نێوان ساڵانی 1981 بۆ 1985 له‌گه‌ڵ فیچینزا 36 یاری كرد و 13 گۆڵی تۆمار كردووه.
له نێوان ساڵانی 1985 بۆ 1990 له‌گه‌ڵ فیرۆنتینا 94 یاری كرد و 39 گۆڵی تۆمار كرد.
له نێوان ساڵانی 1990 بۆ 1995 باجیۆ كه به نرخێكی خه‌یاڵی ڕووی له یانه‌ی یۆڤانتس كرد بوو كه ئه‌و كات 24 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بوو 141 یاری ئه‌نجامدا و 78 گۆڵی تۆمار كرد.
له نێوان ساڵانی 1995 بۆ 1997 له‌گه‌ڵ AC میلان 51 یاری كرد و 12 گۆڵی تۆمار كرد.
له ساڵی 1997 دا باجیۆ ڕووی له یانه‌ی بۆلۆنیا كرد و له 30 یاریدا 22 گۆڵی تۆمار كرد.
له پاش جامی جیهانی 1998 ڕووی كرده یانه‌ی ئینته‌ر، به‌ڵام به هۆی كێشه‌ی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ لیپی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌شداری كه‌می هه‌بوو كه ته‌نها 41 یاری بوو و 9 گۆڵی بۆ تۆمار كرد به‌و هۆیه‌شه‌وه بلیتی به‌شداری كردنی له یۆرۆ 2000 دا بۆ دیلپیرۆ له ده‌ستدا.
له نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2004 یاری بۆ یانه‌ی بریشیا كرد و له 95 یاریدا 43 گۆڵی تۆمار كرد و له‌و ساڵه‌شدا به ته‌واوه‌تی و پاش 23 ساڵ یاریكردن له یاریگا جیاجیاكانی ئیتاڵیا و جیهاندا و پاش ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رسێ مه‌زنه‌كه‌ی تۆپی پێی وڵاتی ئازۆرهكان واتا (یۆڤانتس و میلان و ئینته‌ر) یاری كرد ئه‌و یاریزانه ناوازه‌یه ماڵئاوایی كرد له جیهانه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی تۆپی پێ و به پێنجه‌مین گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێی وڵاتی ئیتاڵیا و خولی كالچیۆ ده‌ست نیشانكرا پاش هه‌ریه‌ك له (سیلیڤیۆ بیۆلا و گۆنار نۆرداڵ و جۆزێپی میاتزا و خۆزێ ئهلتافینی) دێت.
له‌گه‌ڵ سكوادلازۆرای ئیتاڵیادا
باجیۆ له هه‌ر سێ جامه‌كانی جیهانی 1990 ی ئیتاڵیا و 1994 ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و 1998 ی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری كردووه و خاوه‌نی زۆترین گۆڵی ئازۆری ئیتاڵیایه له مێژووی مۆندیاله‌كاندا كه 9 گۆڵه له مۆندیالی 1990 دوو گۆڵ و له مۆندیالی 1994 پێنج گۆڵ و له مۆندیالی 1998 دوو گۆڵ هه‌روه‌ك له ته‌واوی به‌شداری كردنهكانیدا له‌گه‌ڵ سكوادلازۆرای ئیتاڵیادا 56 یاری كردووه و 27 گۆڵی بۆ تۆمار كردووه.
حێزانی یاریزان
ڕۆبێرتۆ له نێو 8 خوشك و برادا منداڵی ژماره 6 ی خێزانه‌كه‌یه‌تی و خۆشی به لاوی و له ساڵی 1990 دا خێزانی له‌گه‌ڵ ئهندرینا دروست كردووه و سێ منداڵی لێی هه‌یه كه ڤاله‌نتینا له 1990 و ماتیا له 1994 و لیۆناردۆ له 2005 له دایك بوون.
بڕوای باجیۆ
ئه‌گه‌ر چی ڕۆبێرتۆ باجیۆ له دایك و باوكێكی مه‌سیحی كاسۆلیسكی له دایك بووه، به‌ڵام له ساڵانی ههشتهكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بیر و باوه‌ڕی ئایینی خۆی گۆڕی بۆ بۆزییهت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ڕۆبێرتۆ باجیۆ به مه‌زنترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێی وڵاتی ئیتاڵیادا هه‌ژمارد ده‌كرێت له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه كه خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری له دڵی جه‌ماوه‌ری هانده‌ری تۆپی پێی جیهاندا به‌جێهێشتووه.